له‌وسه‌ری مه‌غریبه‌وه دێم و
به‌ناو قوڵایی عیشقا تیلاوه‌تی باران
ده‌گه‌م
تــــا بیرچونه‌وه‌م له تۆ،
گه‌ڕانه‌وه‌م بێ له ته‌مه‌ن
من و تۆ حه‌زمان له سه‌فه‌ری ناوه‌خته
............
جار جار دێینه‌وه لای نه‌سیمه‌كانی
گۆرانی
زۆرجاریش دڵی یه‌ك ئه‌شكێنین به
باوه‌شێ پرسیاره‌وه
*
*
ئێره نیشتیمانی بارانه ...!
ده‌ستی خه‌تا بۆ شهونمهكان دریژ
مه‌كه
لێره كه‌س ناژی به زمانی ئه‌هریمه‌ن
لێره كه‌س نزا بۆ غهدرهكانی خۆی ناكا
..........
...............
گه‌ڕانه‌وه‌ت بۆ ئێره، ڕۆژه‌كانم
تاڵَترهكاَِ
باغهكانم هه‌ڵده‌كێشێ ... ئاسووده‌یت
لێره كه‌س پێكه‌نین نافرۆشێ
*
*
من بۆیه لێره سه‌فه‌رم كرد
تا له عومرێكی مه‌نفا بێمه ده‌ر و
له‌ناو پیربوونی پیاوێكا نیشته‌جێ بم
به‌ڵام گریانێك پێی وتم
من بۆ ئه‌به‌د له‌ناو تۆدا سه‌فه‌ر
ئه‌كه‌م
ئیدی ناچمه‌وه به‌ر تۆفانه‌كانی شیعر و
ناگه‌ڕێمه‌وه شه‌وه‌كانی مه‌ست بوون
كه‌چی به توولهڕێیهكانی ته‌مه‌نما
بووه‌وه به میوانێكی هه‌میشه‌یم ..........
ئا له‌م دێڕه‌وه ده‌ستم به
كۆكردنه‌وه‌ی مناڵیم كرد
ئا لێره‌دا بێده‌نگیم كرده مه‌نزڵ و
لێگه‌ڕام
داهاتووم كێ ئه‌یبا بیــــبـات
*
*
تۆ به منت نه‌وت هه‌نار هاوسێم
ئه‌ی بۆچی به‌بارمته شه‌راب دێنیته
ماڵم
*
تێناگه‌م
تۆ كه دێی، بۆ گیرفانه‌كانت پڕن له
مه‌راق
هێواش هێواش هه‌نگاوی نیگه‌رانی ده‌نێیت
به شه‌و چیرۆكی عه‌زاب ده‌خوێنیته‌وه
به ڕۆژ ته‌فسیری تاریكی ده‌كه‌ی
*
*
*
خــــــــودایه
خودایه هاوارێك بنێ به‌م ته‌نیاییه‌ی
منه‌وه
خــــــــودایه
بمكه‌ره باران و له‌ودا
بمبارێنه، خودایه
به‌ده‌م ژه‌ندنی كهمانێكهوه له
شیعرێكم بئاڵێنه، خودایه
تازه وه‌ك مناڵه‌كه‌ی جارانم
لێ نایه‌ته‌وه
تازه نابمه‌وه به جهفاكێشهكهی
تۆ و
ناچار ده‌گه‌ڕێمه‌وه كۆڵانه
غه‌مگینه‌كه‌ی دڵ و .........
له په‌نجه‌ره‌ی عیشقه‌وه
بای ئه‌م زریانه دێنمه‌وه ماڵێ
*
*
*
به به‌ر چاوی گوناهه‌وه ڕۆیشتی
سیمای ئه‌ودیوی تهنیایمت هه‌ڵوه‌راند
له كه‌ناری بێده‌نگیتا
ماڵه‌كه‌ت پڕكردم له ته‌نیایی
له وه‌رزی ئه‌م عومره‌مدا
چرات له ژووری بایا هه‌ڵكرد و
به ده‌م نه‌فه‌سی تهجهللاوه
شیعرت به‌ره‌و غه‌ریبی هه‌ڵفڕاند
*
*
ئیدی سۆراغی باران مه‌كه
ئیدی له‌به‌ر ده‌رگای نیشتیمان‌دا
دامه‌نیشه و
گۆرانی بۆ ته‌نیایی خۆت مه‌ڵێ
*
*
به‌ر له مردنی سه‌ده‌یه‌ك پایز
گه‌ڵا شه‌وانه به‌م پرسیارانه‌وه
ئه‌هاته لام و ئه‌ی وت
كه‌ی ئه‌گه‌ڕێیته‌وه ناومان
داخستانی ئه‌م عیشقه به سیمای كام
گۆرانی ئه‌نووسیته‌وه
ئه‌ی پێمان ناڵێی ده‌نگی سه‌دای زاده بۆ
كام باران بچنینه‌وه
ئه‌ی ئه‌وه تۆ نه‌بووی هه‌میشه ده‌توت
ئه‌بێ من بیرت خه‌مه‌وه حه‌زت به
خۆشه‌ویستی یه
*
*
نـــــــــــا ، ئه‌وه من نه‌بووم
من سه‌ده‌یه‌كه
سه‌فه‌رنامه‌ی خه‌ون و ناونیشانی گریان و
هاوڕێیه‌تی كۆڵانم لێ بزر بووه
*
جارانی ته‌نیایم وا نه‌بوو
جارانی ته‌نیایم
یاری كردن بوو به‌ناو خه‌ونی سپی
كێشانی وێنه‌ی دره‌خت بوو
به قه‌ڵه‌مێكی شكاو
یاری كردن بوو به‌ناو خه‌ونی سپی
كێشانی وێنه‌ی دره‌خت بوو
به قه‌ڵه‌مێكی شكاو
جارانی ته‌نیایی من
گه‌ڕان بوو به ناو چاوی دنیادا
ئارامیم له باڵنده ئه‌فڕان
گه‌مه‌م له‌گه‌ڵ پایزدا ئه‌كرد
تا پیرتری بكه‌م له خه‌مه‌كانی خۆی
*
*
كێ له‌م گومانی عیشقه دێته ده‌رێ و
به مه‌رگی گوڵكی پیر دامپۆشێ ، كێ كێ
.......
تۆ ئه‌ڕۆیت و ده‌س به ئاوازی
شیعرێكمه‌وه ناگری ...!
به‌دیار غه‌ریبی بێده‌نگیمه‌وه خه‌و
ناتباته‌وه ...!!
ته‌نها جارێ ... , سه‌رێك ناكه‌ی به‌ناو
عومری پهشموردهیم و
له یاده خۆشه‌كانم باڵ په‌یدا ناكه‌ی
تا سه‌فه‌ر به‌ناو خه‌می خۆم و
بێ ئۆقره‌یی تۆ و
ژانی ئهزیزانمدا بكه‌ی
*
*
من له‌مێژه پێم وتوی
ئێر میحنه‌تی گوڵ و مه‌ركانه‌كانی
ئه‌ودیو جودابوونه
لێره‌وه ده‌ست به تاڵانكردنم بكه
بمبه‌ره‌وه شه‌وه بێدهنگهكانت
پرسیار له عومره تۆزاویهكهم بكه
به په‌نجه‌ی گه‌ڵاوه فرمێسكه‌كانم
كۆكه‌ره‌وه
*
*
لێره بم به
تا نه‌بمه‌وه به ته‌ریقه‌تی ماڵه
زهیتونییهكان
بم به له‌گه‌ڵ خۆت
تـــــــا له خۆما ببمه‌وه به
تــــــۆۆۆ
بم به بم به
ئه‌وه‌تا ... سیمای ئه‌ودیوی ته‌نیایم
پڕبووه له شكانی ڕسته‌كانی نائومێدیم
ئه‌وه‌تا به‌ده‌ست جه‌فای عیشقه‌وه
خوانێك بۆ ماڵئاوایی سازهكهم