ڕۆڵی هه‌یه‌جانی خه‌م له داستانی منداڵاندا
پێشه‌کی
بێگومان ڵێکدانه‌وه‌ی ژانره جۆراوجۆره‌کانی ئه‌ده‌بیات له ڕوانگه‌ی ڕهوانناسییهوه به نیسبه‌ت مێتۆده‌کانی دیکه‌ی ڕه‌خنه(کۆمه‌ڵناسی، جوانیناسی، فه‌لسه‌فی و هتد) ته‌مه‌نێکی که‌متری هه‌یه؛ هۆیه‌که‌شی ئه‌وه‌یه ڕه‌وانناسی وه‌کو زانستێک زۆر دره‌نگتر له زانستهکانی تر توانی خۆی له فه‌لسه‌فه جیا بکاته‌وه و له عه‌قڵانییه‌تی هزری- فه‌لسه‌فی خۆی بۆ عه‌قڵانییه‌تی پۆزهتیویستی بقۆزێته‌وه. هه‌رچه‌ند ئه‌وه‌ش به‌و مانایه نییه ڕه‌وانناسی زانستێکی ته‌واو پۆزێتیویستییه به‌ڵکو به‌شێکی زۆر له تێئۆری و مێتۆده‌کانی خۆی له عه‌قڵانییه‌تی هزری و ته‌فسیره زێهنییهکان وه‌رگرتووه.
ڕه‌خنه‌ی ڕه‌وانناسی له ئه‌ده‌بیاتیشدا له ڕووی تێئۆرییه‌وه بێگومان به‌شێکی هه‌ره‌زۆری له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ده‌گونجێ. له بازنه‌ی ئه‌ده‌بیاتی منداڵانیشدا ماوه‌یه‌که ئه‌م شێوازه ڕه‌چاو ده‌کرێ هه‌رچه‌ند ئێستا نه‌یتوانیوه وه‌کو مێتۆدێکی کاریگه‌ر شووناسی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌بێ، به‌ڵام ده‌کرێ به نووسینی زۆر و ئاکادێمیک هه‌نگاوی گرینگ له‌و به‌شه‌دا هه‌ڵێنینه‌وه. داستان وه‌کوو ژانرێکی گرینگ له ئه‌ده‌بیاتی منداڵان له‌ئه‌ژمار دێ و به‌ڕای زۆربه‌ی ڕه‌وانناسان یه‌کێکه له‌و ژانرانه‌ی له ده‌لاقه‌ی وییه‌وه ده‌توانین زۆرێک له لایه‌نه شاراوه‌کانی نووسه‌ره‌که‌ی و هه‌ر وه‌ها که‌سایه‌تییه‌کانی نێو داستان بدۆزینه‌وه. ئه‌م نووسراوه‌یه‌ش به ئامانجی نزیکبوونه‌وه له‌و چه‌مکه گرینگه ئاوڕێکی تێئۆریکی داوه‌ته‌وه سه‌ر یه‌کێک له مه‌فهوومه هه‌ره‌گرینگه‌کانی ڕه‌وانناسی و لێکدانه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌م مه‌فهوومه له داستانه‌کانی منداڵاندا و ڕۆلی ئه‌و له گه‌شه‌کردن و په‌روه‌رده‌کردنی منداڵ. ئه‌م مهفهوومهش هه‌یه‌جانه. هه‌ڵبه‌ت ده‌کرێ به‌شێوه‌یه‌کی گشتی باس له هه‌موو هه‌یه‌جانه‌کان بکرێ، به‌ڵام به هۆی خۆ پاراستن له درێژبوونه‌وه‌ی وتاره‌که سه‌ره‌ڕای باسکردن له هه‌یه‌جان و مه‌سئه‌له پێوه‌ندیداره‌کان، هه‌یه‌جانی "خه‌م" وه‌کو نموونه‌یه‌ک له داستانی بێچۆمراوی" نووسینی ئاندێرسێندا لێک ده‌ده‌ینه‌وه. ههیهجانهکانیتر دێڵینه‌وه بۆ کاتێکی تر."
وشه بنه‌ڕه‌تییه‌کان
هه‌یه‌جان، داستان، ئه‌ده‌بیاتی منداڵان
پرسیاری سه‌ره‌کی
هه‌یه‌جانی خه‌م له داستانی منداڵاندا چ کاریگه‌رییه‌کی له‌سه‌ر منداڵان هه‌یه؟
پرسیاره پلهدووههمهکان
یه‌که‌م: ئایا هه‌یه‌جانه‌کان پێوه‌ندییان به داستانی منداڵانه‌وه هه‌یه؟
دووهه‌م: ئایا هه‌یه‌جانه پۆزه‌تیڤه‌کان و نێگه‌تیڤه‌کان له داستانی منداڵاندا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه؟
سێهه‌م: ئایا هه‌یه‌جانی خه‌م له داستانی بێچۆمراوی "ئاندێرسێن"دا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه؟
پێشینه
ئه‌ده‌بیاتی منداڵان
پێناسه‌کردنی ئه‌ده‌بیاتی منداڵان وه‌کوو زۆربه‌ی مهفهوومهئهدهبییهکان و هه‌روه‌ها گه‌یشتن بهتاقهپێناسهیهک گه‌لێ دژواره‌و دووریشهلهعهقڵانییهتی زانستی؛ هه‌ر بۆیهچهندین پێناسهبۆ ئه‌ده‌بیاتی منداڵان هه‌یه، به‌هۆی ئهوهیکهلهم نووسراوه‌یه‌دا ناگونجێ ته‌نیا به‌هێنانه‌وه‌ی چه‌ند پێناسهکیفایهت ده‌که‌ین:
له‌به‌رگی دووهه‌می ئینسکلۆپێدیای ئه‌ده‌بی مۆسکۆدا ئه‌ده‌بیاتی منداڵان ئاوا پێناسه‌کراوه: " ئه‌ده‌بیاتی منداڵان له‌و بهرههمهزانستی و هونهرییهنووسراوهساکارانهپێکدێ که‌تایبه‌ت و ڕاسته‌وخۆ بۆ ئه‌وان نووسراون؛ هه‌روه‌ها به‌شێک له‌و نووسینانه‌ش دهگرێتهوهکهبۆ گه‌وره‌کان نووسراون، به‌ڵام منداڵان ده‌یانخوێننه‌وه، به‌تایبه‌تی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی سه‌ر به‌ئه‌ده‌بی کلاسیک و به‌رهه‌می میللین. ئه‌وانه‌ش ڕۆڵێکی مه‌زن له‌په‌روه‌رده‌کردنی جوانیناسیانهو ئاکاری منداڵاندا ده‌گێڕن و شاره‌زاییان به‌رین ده‌که‌ن و تێڕوانینیان له‌باره‌ی ژیان لا درووست ده‌که‌ن(ئینسکلۆپێدیای ئه‌ده‌بی مۆسکۆ کوتراوهلهلایهن ناهیدهئهحمهد؛ ل: 6۰).
پێناسه‌یه‌کی تر بۆ ئه‌ده‌بیاتی منداڵان ههیهدهڵێ:" هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی جیا له‌پڕۆگرامی ده‌رسی و فێرکردن، به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ و به‌میتۆدێکی هونه‌ری نووسرابێ و داریژرابێ، پێی ده‌ڵێن ئه‌ده‌بیاتی منداڵان(حیجازی1387؛ ل: 16)
به‌گشتی ئه‌ده‌بیاتی منداڵان هه‌مووی ئه‌و مهسئهلانهلهخۆی ده‌گرێ که‌پێوه‌ندییان به‌ژیانی منداڵهوهههیهو هه‌روه‌ها ده‌بێته ڕێنوێنێکی باش بۆ منداڵان له‌هه‌موو قۆناغه‌کانی ژیانیاندا و به‌فراوان بوونی ڕاده‌ی خه‌یاڵی وان گه‌لێک ئه‌زموونی به‌نرخیان به‌دیاری بۆ دێنێ و ده‌بێته‌هۆکارێک بۆ داهێنان و ئافراندن.
کهوایهمنداڵ بۆ فێربوونی ئهزموونهتازهکان، فێربوونی زمانی نه‌ته‌وه‌یی، په‌روه‌راندنی توانییه‌کانی له‌بواری قسه‌کردن، نووسین، کاری هونه‌ری، متمانه‌به‌خۆبوون(اعتماد بنفس) و هه‌روه‌ها دابینکردنی پێداویستییهزێهنی و عاتیفییه‌کان، پێویستی به‌ئه‌ده‌بیات هه‌یه؛ به‌گشتی ئه‌وشته‌ی لهڕهوانناسی منداڵدا جێی سرنجهئهوهیهکهئهدهبیات ج به‌شێوه‌ی هه‌قایه‌ت بێ چ شێعر، له‌بابه‌ت ته‌رح و پهیامهوهبهجۆرهی ته‌مه‌نی منداڵ جیاوازی هه‌یه، هه‌ر بۆیهشێوهی داڕشتنه‌که‌شی جیاوازه؛ پێش ئه‌وه‌ی منداڵ بچێتهقوتابخانه، یه‌کێک له‌ئامانجه‌کانی ئه‌ده‌بیاتی منداڵان، ته‌قوییه‌تی زمان و که‌لامی منداڵه؛ چونکهلهو ته‌مه‌نه‌دا وشه‌کانی خۆش ده‌وێ، به‌تایبه‌ت ئه‌و وشانه‌ی کێش و سه‌روایان هه‌یه، ته‌نانه‌ت هۆگری بهدووپاتبوونهوهی وشه‌کان هه‌یه، هه‌ر چهندهبێمهعناش بن، ئه‌و هۆگری به‌و داستانانهههیهلهبارهی که‌ره‌سه‌ی قومارکردن و هه‌موو بوونه‌وه‌ره‌کانی ده‌ور و به‌ری خۆی دایه. هه‌روه‌ها هۆگریشی به‌وه‌هه‌یه، که‌سایه‌تی ببه‌خشێ بهبوونهوهرهبێگیانهکان و ئه‌و داستانانهشی پێخۆشهکۆتاییهکهیان به‌خێر و خۆشی ته‌واو ده‌بێ(حه‌کیمی و کامووس 1382؛ لل: 159-160).
هه‌یه‌جان و ڕۆڵی هه‌یه‌جان له‌داستانی منداڵاندا
هه‌یه‌جان هه‌لومه‌رجێکی ڕه‌وانی - جه‌سته‌ییه و له‌حه‌قیقه‌تدا وڵامێکهبۆ ئه‌زموونه‌کانی مرۆڤ و باری ئێحساسیان هه‌یه( وه‌کو ترس، تووڕه‌یی، خه‌م، عه‌شق و هتد).
هه‌رکام لهههیهجانهکان شه‌ش تایبه‌تمه‌ندییان هه‌یه‌و بریتین له:
1- مرۆڤ به‌شێوه‌ی شه‌خسی و زێهنی ته‌جرووبه‌ی ده‌کا.
2- دژکرده‌وه‌یه‌کی(واکنش) شهخسییهبۆ حاڵهتهههیهجانییهکان.
3– تهفسیرهشهخسییهکان له‌باره‌ی هه‌یه‌جان و بارودۆخهپێوهندیدارهکان.
4– ڕه‌نگدانه‌وه‌ی حاڵهتهههیهجانییهکان له‌ڕوخساری مرۆڤدا.
5- دژکرده‌وه‌کانی تاک بۆ هه‌یه‌جان.
6- ئه‌نجامدانی هێندێک کرده‌وه‌ی تایبه‌ت.
تێکه‌ڵاوییه‌ک له هه‌مووی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی سه‌ره‌وه هه‌یه‌جانێکی تایبه‌ت به‌دی دێنن(فڕیجدا،1986؛ لازارۆس،1991؛ کوتراوهلهلایهن ئێل ئێتکینسۆن، سی ئێتکینسۆن، ئێسمیت، بێم، نۆلێن- هۆکسما، 2000؛ ل: 397).
کاتێک مرۆڤ حاڵه‌تێکی هه‌یه‌جانی تهجرووبهدهکا، دوو مه‌سئه‌له‌ی گرینگ دێته‌پێشێ؛ یه‌که‌م: سرنج بداتهچ شتێک و چ شتێک فێر بێ. دووهه‌م: له‌باره‌ی جیهانی ده‌وروبه‌ریدا چۆن بیر بکاته‌وه(هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ل: 411).
ههیهجانهپۆزهتیڤهکان و ههیهجانهنێگهتیڤهکان
هه‌یه‌جانه پۆزه‌تیڤه‌کان ئه‌و ههیهجانانهن، هه‌ستێکی خۆش ده‌ده‌ن به‌مرۆڤ. وه‌کو: " شادی و پێکه‌نین، ڕه‌زامه‌ندی، خۆشه‌ویستی، عه‌شق ، هتد".
ههیهجانهنێگهتیڤهکان ئه‌و ههیهجانانهن، هه‌ستێکی ناخۆش ده‌ده‌ن به‌مرۆڤ. وه‌کو: " ترس، تووڕه‌یی، بێزاری، شه‌رم، خه‌م، سۆز ، هتد". باربارا فڕێدڕیکسێن مامۆستای ڕه‌وانناسی له‌زانکۆی " میشیگانی ئامریکا " له‌وتارێکدا سه‌باره‌ت به‌قازانجی هه‌یه‌جانه پۆزه‌تیڤه‌کان ده‌ڵێ: " هه‌یه‌جانه پۆزه‌تیڤه‌کان سێ قازانجی سه‌ره‌کیان هه‌یه و بریتین له:
1− بازنه‌ی بیر و کرده‌وه‌ی مرۆڤ به‌ربڵاوتر ده‌که‌ن.
2− ده‌بنه‌هۆی خوڵقانی بیر، کرده‌وه، ڕوانگه‌و پێوهندییهکۆمهڵایهتییهکان.
3− ههیهجانهپۆزهتیڤهکان ئه‌و تواناییانهن، مرۆڤ بۆ سازگار بوون له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ور و به‌ر، پێویستی پێیان هه‌یه(فڕێدڕیکسێن، 1998؛ ئێسێن، 1987؛ کوتراوهلهههمان سه‌رچاوه‌ی پێشوو، لل: 420-419).
هه‌روه‌ها جراڵد ئێل. کلوور مامۆستای زانکۆی " ئیلینوی چهمپێین" ههیهجانهنێگهتیڤهکان بۆ مرۆڤ به‌پێویست ده‌زانێ، ته‌نانه‌ت لهوتارێکیشدا به‌نێوی " قازانجی ههیهجانهنێگهتیڤهکان " دا ده‌ڵێ: " ئێحساسه‌کانی ترس، خه‌م، تووڕه‌یی، گه‌لێک ناخۆشن؛ به‌ڵام ئایا سه‌یریش نابێ ئه‌گه‌ر چیتر ئێحساسی ترس، خه‌م و گوناه نه‌که‌ین؟ زۆر سه‌یر نابێ؟
له‌درێژه‌دا ده‌ڵی:" ههیهجانهنێگهتیڤهکان قازانجێکی زۆریان هه‌یه، لێره‌دا ئاماژهبهسێدانهیان ده‌که‌ین:
1− ههیهجانهنێگهتیڤهکان ده‌مانبزوێنن؛ بۆ وێنه" ترس " و " دڵه‌ڕاوکه" زۆر به‌که‌لکن؛ ئه‌گه‌ر ترس نهبوایهمرۆڤ وه‌کوو بوونه‌وه‌رێکی بێئهزموون ده‌چۆ ناوه‌ڕاستی شه‌قام، یان سه‌گێکی وه‌حشی له‌باوه‌ش ده‌گرت. ئه‌گه‌ر دڵهڕاوکهنهبوایهبهبێ ئاماده‌کردنی هیچ شتێک بۆ قسه‌کردن له‌کۆڕێکی گرینگدا به‌شداریمان ده‌کرد.
2− ههیهجانهنێگهتیڤهکان زانیاریمان ده‌ده‌نێ؛ بۆ وێنه" خهمداگرتن " نیشانه‌ی نه‌بوونی شتێکه؛ یان ترس جۆرێک هه‌ڕه‌شه‌یه. 3− ههیهجانهنێگهتیڤهکان یارمه‌تیمان ده‌ده‌ن بۆ ئهوهیکهشت فێر بین؛ ئه‌م ههیهجانانهپێمان ده‌ڵێن گرفتێکمان هه‌یه، هه‌ر ئه‌و مه‌سئه‌له‌یه‌ش ده‌بێته‌هۆکارێک بۆ کۆکردنه‌وه‌ی زانیارییهتازهکان و هه‌روه‌ها شوێندانانی ئه‌م زانیارییانهلهسهر ڕوانگه‌کانمان و ئه‌گه‌ریش کرا گۆڕانیان(هه‌مان سه‌چاوه‌ی پێشوو، ل:420).
لێکدانه‌وه
دوای ماوه‌یه‌کی زۆر بێچۆمراوییهکان لههێلکههاتنهدهرێ، ته‌نیا یه‌کێک لهبێچۆکان له‌گه‌ڵ ئه‌وانیتر جیاوازی هه‌بوو. ئه‌و له‌هه‌موویان ناحه‌زتر و گه‌وره‌تر بوو. بێچۆکانی دیکهئهویان بهسوخرهدهگرت و ههمیشهبهدندووک تێ‌یان ده‌کوتا. بێچۆمراوییه ناحهزهکهناراحهت و ته‌نیا بوو، هه‌ر بۆیهلهوێ ڕۆیشت و بێچۆکانی تری به‌جێ هێشت. لهڕێگایهدا گهیشتهماڵهپیرێژنێک که‌هاوڕێی پشیله‌و مریشکه‌کانی ژیانیان به‌سه‌ر ده‌برد. پیرێژنهکهزۆر به‌سه‌ر و ڕوخۆشی داوای لێکرد له‌وێ بمێنێته‌وه؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بێچۆمراوییهکهدهیتوانی هێلکهبکا. پشیلهکهپێی کوت ئه‌گه‌ر به‌که‌لکی هیچ نێیهی ده‌بێ لێرهبڕۆی. . بێچۆمراوییه ناحه‌زه‌که بهناراحهتییهوهلهوێ ڕۆیشت هیچ جێگایه‌کی نه‌بوو لێی بمێنێته‌وه. به‌درێژایی وه‌رزی زستان له که‌ناری زڕێبارهکه له‌نێو گیاوبژهکاندا گوزه‌راندی. رۆژێک چووبوو بۆ مه‌له، ئاوی ده‌ریاچه به‌ستی و له‌وێدا حاسێبوو. وه‌رزێڕێک نه‌جاتیدا و بردییهکن خۆی. بێچۆمراوییهکهلهههراههرای منداڵه‌کانی وهرزێڕهکهترسابوو و له‌کن وان ڕۆیشت. له‌ناو ده‌ریاچه‌که‌دا سێدانهقووی زۆر جوان بانگیان کرد و کوتیان: " قوو جوانهکهوهرهبۆ لای ئێمه". قوو جوانهکهبهمهلهبۆ لای وان ڕۆیشت. ئیتر ئه‌و ته‌نیا نه‌بوو. چونکههاوڕێی تازه‌ی په‌یدا کردبوون. به‌هاتنی به‌هار باڵه‌کانی بۆ فڕین لێککرده‌وه. کاتێک چاوی لهئاوهکهکرد، وێنه‌ی قوویه‌کی سپی جوانی دیت. له‌خۆشیان هاواری کرد: " ئه‌من قووم! ئه‌من. بێچۆمراوی نیم! ئه‌من جوانم "( . بێچۆمراوی: هانس کریستین ئاندێرسێن)
هه‌یه‌جانی زاڵ له‌م داستانه‌دا " خه‌م " یان به‌واتایه‌کی تر " خهمداگرتنه”.
سه‌رچاوه‌ی خه‌م دیارده‌ی" نه‌بوونی "یه(فقدان). منداڵ له‌درێژه‌ی ژیانیدا بۆی ههیهتووشی نه‌بوونی چکۆڵه‌و گه‌وره‌ببێته‌وه. مه‌رگی نزیکانی منداڵ، مه‌رگی ئه‌و بوونه‌وه‌ره‌ی هۆگری پێیه‌تی، جیابوونه‌وه‌ی کاتی یان درێژخایه‌ن له‌دایک و باب؛ هه‌مووی ئهوانهدهبنههۆی ئهوهیکهمنداڵ و مێرمنداڵ هه‌ست به‌نه‌بوونی بکه‌ن. سه‌رچاوه‌ی هه‌ستکردن به‌نه‌بوونی هۆگری و گیرۆده‌بوون به‌شتێکه. پێویستیی مرۆڤ بهئهمنییهت، ده‌بێته‌هۆی گیرۆده‌بوونی. ئه‌م ههستهبۆ مانه‌وه‌ی مرۆڤ زۆر به‌که‌لکه. داستان حه‌ول ده‌دا به‌چه‌ند شێواز وه‌کوو سازکردنی هیوا و ئومێد، نیشاندانی ئهوهیکهخهمیش ڕۆژێک کۆتایی پێدێ، یان ڕێگاچاره‌کانی سازگاربوونی مرۆڤ له‌گه‌ڵ گرفته‌کان، یارمه‌تی بدا به‌خوێنه‌ر بۆ ئهوهیکهلهگهڵ ئه‌و ههیهجانهناخۆشهشهڕێکی ده‌روونی و زێهنی بکا(پهریرۆخ و مه‌جدی، 1388؛ ل:51).
داستانی " بێچۆ مراوی"ش هه‌وێنی ئه‌م مهفهوومانهن لهسهروهباسمان کرد؛ چونکهلهو داستانه‌دا په‌یامی ئه‌سڵی له‌کۆتاییدا هیوا و ئومێده. ئهوهلهحاڵێک دایهخوێنهر یان باشتر بڵێین منداڵان هه‌ر له‌سه‌ره‌تای داستانه‌که‌دا هه‌ست به‌وه‌ی ده‌که‌ن خه‌م و ئازاره‌کانی بێچۆمراوییهکهبههۆی نه‌بوونی شتێکه، ئه‌ویش نه‌بوونی جوانییه. بۆی ههیهمنداڵ کاتی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م داستانهتا دهگاتهپێش کۆتاییییهکهی، ئه‌م ههیهجانهناخۆشهی تێدا ببزوێ و خه‌م دایبگرێ، خه‌می بێچۆمراوییهکهیهتی به‌هه‌موو ناراحه‌تی و ئازاره‌کانییه‌وه؛ ته‌نانه‌ت " هه‌مزادپێنداری "شی له‌گه‌ڵ ده‌کا. به‌ڵامکاتێک داستانهکهدهگاتهکۆتایی، وه‌ک ئهوهوایهڕهوانناسێک ئه‌م ناراحهتییهههیهجانییهلهڕێگای مێتۆده‌کانی ڕه‌وانناسی چاره‌سه‌ر بکا و له‌پڕ بێچۆمراوییهکهدهبێتهقوویهکی سپی و جوان و هه‌ڵده‌فڕێ؛ له‌و به‌شه‌دا ئیحتمالی زیندووبوونه‌وه‌ی هیوا و ئومێد له‌لای منداڵدا هه‌یه. هه‌روه‌ها ئیحتمالیشی ههیهههموو خه‌م و ئازار و ههیهجانهنێگهتیڤهکان له‌ناوبچن، یان جێگای خۆیان بده‌ن بهههیهجانهپۆزهتیڤهکان؛ چونکهقوو سپییهکهلهڕاستیدا هێمای هیوا و ئومێد و زیندوو بوونه‌وه‌یه‌کی تره.
سه‌یر ئه‌وه‌یه له ڕه‌وانناسیدا یه‌کێک له مێتۆده‌کانی ده‌رمانی ئه‌م هه‌یه‌جانه نێگه‌تیڤه (خه‌م)، دڵخۆشکردن یان به واتایه‌کی تر هیوا و ئومێددان به تاکی خه‌مناکه، ئه‌و مێتۆده‌ش به ته‌واوی له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی داستانه‌که یه‌کتر ده‌گرێته‌وه. هه‌ر ده‌ڵێی نووسه‌ر خۆی دوکتورێکی ڕهوانناسه و ئاشنا به هه‌موو شیوازه‌کانی ده‌رمان.
" دێنیس بی لێیجر، تێد نیکۆڵز و جوان سی. می "سێ ڕه‌وانناسی ئامریکایی له‌کتێبه‌که‌ی خۆیاندا به نێوی " پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ منداڵ له‌ڕێگای داستانه‌وه" باسی جۆرێک له داستان ده‌که‌ن به ناوی " داستانی ڕهوانتهکان".
کوتنی داستانی ڕهوانتهکان ده‌توانێ ببێته‌هۆی گۆڕانی تهفسیرهنێگهتیڤهکانی منداڵ له‌بابه‌ت داستانی ژیانی خۆی. له‌کاتی گێڕانه‌وه‌ی ئه‌م جۆرهداستانهدا، ڕوانگه‌ی منداڵ ڕێئالیستیتره، هه‌روه‌ها قه‌زاوه‌ته‌کانی له‌باره‌ی ڕووداوه‌کاندا وردبینانه‌تره. داستانی ڕهوانتهکان هۆکارێکهبۆ ئهوهیکهمنداڵ به‌سانایی بتوانێ هه‌ست و ئێحساسه‌کانی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی به‌شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ و بێ ئه‌ملا و ئه‌ملا ده‌رببڕێ. هه‌ر بۆیهلهکاتی گێڕانه‌وه‌ی داستانی ڕهوانتهکاندا، هه‌ست کردن به‌شه‌رمه‌زاری و هه‌روه‌ها به‌رپرسیارێتی منداڵ سه‌باره‌ت بهڕووداوهتاڵ و ناخۆشه‌کان که‌م ده‌بێته‌وه.
بیرنهکردنهوهلهبارهی ڕووداوهناخۆشهکانی ژیانی ڕابردووی منداڵ و هه‌ست نه‌کردن به‌ترس و خه‌م و تووڕه‌یی، که‌ره‌سه‌یه‌کی به‌رگری(دفاعی) شوێندانهرهبۆوهی منداڵ خۆی له‌به‌رابه‌ر بیرهوهرییهناخۆشهکاندا بپارێزێ. بۆی ههیهکهلکوهرگرتن له‌زمانی "سێهه‌م که‌سی تاک" بۆ گێڕانه‌وه‌ی داستانه‌کان، بتوانێ یارمه‌تیده‌ر بێ بۆ ئهوهیکهمنداڵ خه‌م و ئازاره‌کان یان به‌گشتی ئه‌و ههیهجانانهی کاریگه‌رییه‌کی نێگه‌تیڤییان له‌ڕابردووی منداڵدا هه‌بووه، له‌بیر به‌رێته‌وه، یان لانیکه‌م که‌می بکاته‌وه. به‌گێڕانه‌وه‌ی داستان له‌زمانی سێهه‌م که‌سی تاک ئه‌منییه‌تی ڕه‌وانی و سڵامه‌تی ڕووحی و ته‌نانه‌ت جه‌سته‌یی منداڵ ده‌پارێزرێ؛ ئیمکانی ههیهمنداڵ ئه‌زموون و عاتیفه‌و هه‌یه‌جانه‌کانی که‌سایه‌تی ئه‌سڵی داستان له‌گه‌ڵ ئه‌زموون و عاتیفه‌و هه‌یه‌جانه‌کانی خۆی بکاتهیهک؛ له‌عه‌ینی حاڵێشدا تێیاندا غه‌رق نه‌بێ( نیکۆڵز، لێیجێر، سی می 2005؛ لل:130-129-127 ).
کۆتایی
ئه‌ده‌بیاتی منداڵان، به‌گشتی هه‌موو ئه‌و نووسراوه‌و بهرههمهزانستی و هونهرییانهدهگرێتهوهکهبۆ منداڵان نووسراون و ده‌بنه‌هۆی به‌رفراوان بوونی ڕوانگه وتێڕوانییان له‌باره‌ی جیهانی ده‌ور و به‌ریان؛ هه‌روه‌ها پێویستهبکوترێ ئه‌م نووسراوانهجیا له‌به‌رنامه‌ی ده‌رسین. هه‌یه‌جان هه‌لومه‌رجێکی ڕه‌وانی _ جه‌سته‌ییه‌و له‌حه‌قیقه‌تدا وڵامێکهبۆ ئه‌زموونه‌کانی مرۆڤ وهه‌روه‌ها هه‌وێنی ئێحساس و عاتیفهشن. به‌گشتی دوو جۆرهههیهجان هه‌یه: پۆزه‌تیڤ و نێگه‌تیڤ.
ئه‌و ههیهجانانهی حاڵه‌تێکی خۆش ده‌ده‌ن به‌مرۆڤ پۆزێتیڤن؛ ئه‌وانه‌ی حاڵه‌تێکی ناخۆش ده‌ده‌ن به‌مرۆڤ نێگه‌تیڤن.
ئه‌گه‌ر بمانهه‌وێ باس له ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌یه‌جان له داستانی منداڵاندا بکه‌ین؛ ده‌توانین داستانی "بێچۆمراوی" ئاندێرسێن وه‌کو نموونه‌یه‌ک بێنینه‌وه؛ له‌و داستانه‌دا هه‌یه‌جانی زاڵ "خه‌م" یان به‌واتایه‌کی تر "خهمداگرتن"ه. هۆیه‌که‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دیارده‌ی "نه‌بوونی". نه‌بوونی جوانی له بێچۆمراوییهکه تووشی گه‌لێ کاره‌ساتی ناخۆشی ده‌کا، له ئاکامیشدا ده‌بێت به قوویه‌کی سپی و جوان. ئه‌ویش هێمای هیوا و ئومێده له‌م داستانه‌دا.
بۆی هه‌یه منداڵان کاتی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م داستانه تووشی تهجرووبهکردنی هه‌یه‌جانی "خه‌م" ده‌بن، به‌ڵام له‌ئاکامدا به فڕینی قوویهکه ئه‌م هه‌یه‌جانه نێگهتیڤهجێی خۆی ده‌دا به هه‌یه‌جانێکی پۆزه‌تیڤ وه‌کو هیوا و ئومێد.
داستانی ڕهوانتهکان جۆرێک له داستانه که ده‌بێته هۆی گۆڕانی ته‌فسیره‌کانی منداڵ له‌باره‌ی ژیانی خۆی و جیهانی ده‌ور و به‌ری.
سه‌رچاوه‌کان (به‌ته‌رتیبی ئهلف و بێ)
آندرسن، هانس کریستین؛ جوجه اردک زشت، ترجمه: س مفدم، تهران، انتشارات خیابان ابریشم، 1375ترجمه از فارسی به کردی در این مقاله: یعقوب خضری
اتکینسون. ال، اتکینسون. سی، بم، اسمیت، نولن _ هوکسما؛ زمینه روان‌شناسی هیلگارد، ترجمه: براهنی و همکاران، انتشارات رشد
ئه‌حمه‌د، ناهیده؛ سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌ده‌بی منداڵانی کورد؛ چاپی: موکریانی هه‌ولێر 2005
پریرخ، مهری؛ مجدی، زهرا؛ داستانها ابزاری برای کاهش مشکلات روانشناختی کودکان؛ انتشارات کتابدار، 1388
حجازی، بنفشه؛ ادبیات کودکان و نوجوانان( ویژگیها و جنبهها )، انتشارات روشنگران و مطالعات زنان 1387
حکیمی، محمود؛ کاموس، مهدی؛ ادبیات کودکان و نوجوانان؛ انتشارات آرون 1382