بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی
ئه‌ی ژن
له زاده‌ی گۆرانییه‌كی پیره‌وه
فتوای كوشتنی پیاوه‌تیم بنووسه‌وه
خۆت به ناكامیی ته‌مه‌نمه‌وه گرێ
بده
تا له سێبه‌ری ژنێتیتا
منی پیاو ببمه حه‌قیقه‌ت
به ئازاری نیانییته‌وه بمگرێنه و
لێم خۆش مه‌به
تا گوناهه‌كانی پیاو
ببنه فرمێسكێكی ئه‌به‌دیی
تۆ له میهره‌بانی حه‌وادا گه‌وره بووی
پیاوه‌تیم
له بێزاریتا داگیرسێنه
به ده‌م سپێتیی عه‌شقته‌وه
فێرم كه جگه له ئاو هیچی ترم خۆش
نه‌وێت
فێرم كه خودا به هاوسێی دڵی تۆ بزانم
فێرم كه
فێرم كه
ئه‌ی ژن
گه‌ر له بری ئێمه
پیاو موناجاتی سروشتێكی سه‌وز بووایه
ده‌مێك بوو خودا جه‌هه‌ننه‌می له
پێناسه‌كانیا ئه‌سڕیه‌وه
ده‌مێك بوو
له بری ته‌فسیری جه‌هه‌ننه‌م
دێره‌كان قورئانی ده‌كرد
به زاده‌یه‌كی تری به‌هه‌شت
ئه‌ی ژن
ئیتر لێره‌دا
له‌م ساته‌وه
له‌م دێره‌وه
ده‌ڵێم
له پیاوه‌تییم ببوره
له وه‌یشومی ڕه‌قییم غیره بكه
له مووی ڕه‌ش و
چاوی بز و
ددانی جیڕ و
ئه‌سته‌مییم خۆش به
ئه‌مه گوناهی ئێمه‌یه
ئیوه نین و
ئێمه مردوو
ئه‌ی ژن
میهره‌بانیت خۆۆۆۆۆش
میهره‌بانیت خۆۆۆۆش
میهره‌بانی