مەداری ئیتتیهامم سووئی زەننی یارە بەم عەشقە
بڵێن ڕەنجی عەبەس دەردێکی بێ دەرمانە تا مردن


جەفای دڵبەر مەڵێن ناخۆشە، خۆشە گەر قەدرزانە
وەفای خۆت تۆ بکە و بنواڕە ئەو عینوانە تا مردن


وتم بۆ تەجرەبەی ئەهلی موحیببەت خۆت مەڕەنجێنە
بەشی ئەو تاقمە مەعلوومە، سەردانانە تا مردن


لە بەینی ئەرز و ئەفلاکا ئەوی وەک زەڕڕە شەوقی بێ
ئەساسی خیلقەتە (حەمدی) کە سەرگەردانە تا مردن

 
 
 
* بەشێک لە دەقی ژمارە ٢٦٤، دیوانی حەمدی