بەم ڕوونکردنەوەیە ڕای گشتیی و خوێندەوارانی بەڕێز ئاگاداردەکەمەوە کە ماوەیەکە کەسێک بە ناوی (شیروان عەبدوڵلا ) کە ڕەنگە ناوێکی خوازراو بێت و هەروەها پەیجێکی تریش کە ناوی خۆی نەنووسیوە ، لە ڕێی فەیسبووکەوە هێرشێکی ناڕەوا دەکەنە سەر کەسێتیی خۆم و بەرهەمی شیعرییم . لەبەرئەوەی نازانم ئەو بەڕێزانە کێن و ناسنامەیان چییە ، خۆشیان ئەوەندە جورئەتی ئەوەیان تێدا نییە بە ڕاشکاویی ڕەخنەی خۆیان بە ئاشکرا بگرن ، بۆیە لە ئێستادا ناتوانم داوای یاساییان لە دژ تۆماربکەم .
 
لەبەر ئەوەشی زۆر نیگەرانم لەوەی کە ئەوانە فەیسبووک بۆ بێڕیزیی بە ئینسان بەکاردێنن و کردوویانەتە مەیدانی تەشهیر و تەوهینکردن بە ئەدەب و هونەر، بۆیە لێرەوە تکا و داوای هاوڕێیانە لە هەموو ئەو ئەدمینە بەڕێزانە دەکەم (ئەوانەی دەیانناسم و ناشیانناسم) کە بە ناوی من و بۆ بەرهەمی شیعریی من پەیجیان کردۆتەوە ، پەیجەکان دابخەن و پێشەکیی زۆر سوپاسی دڵسۆزیی و گیانی هاوکارییان دەکەم . من بۆ خۆم ئەدمینی هیچ پەیجێکی خۆم نیم . بۆیە وەک مافی یاسایی خۆم داواتان لێدەکەم هەموو ئەو پەیجانەی پەیوەندییان بە منەوە هەیە دایخەن و هەر بەرهەمێکم هەبێت لە گۆڤار و ڕۆژنامە و سایتە بەڕێزەکاندا بڵاویان دەکەمەوە و لەمەو دوا ئەگەر پێویستم بە پەیج هەبوو خۆم بڕیاری کردنەوەی ئەدەم و تکایە کەس بە ناوی منەوە پەیج نەکاتەوە بە دنیایەک ڕێزەوە .
 
 
جەمال غەمبار
سلێمانی – 04/05/2013