( به بۆنه‌ی سه‌فه‌رێکی ئه‌دۆنیس بۆ وڵاتی ئه‌رمینیا )
ده‌ست ، سه‌رینی بۆ ئه‌و ئه‌ستێرانه دروست ده‌کرد ،
که بێداریی شه‌که‌تی کردبوون و
نه‌خشه‌کانیش له‌ده‌وری ئه‌و خوێنیان لێده‌تکا .
به‌وه‌دا که ئه‌ستێره‌کانیش له‌ده‌وری گردببوونه‌وه
وا ده‌هاته خه‌یاڵم ؛
من ده‌ست ده‌ده‌م له پڕیشکی که‌لـله و جه‌سته‌کان .
بڵێیت مانگ بووبێته دڕنده‌یه‌ک و ؟
ئه‌ی چۆن ئێواره ده‌بێته فه‌روویه‌ک
بۆ ئه‌و قه‌سابخانانه‌ی که ئه‌ستێره‌کانی ئه‌قڵ و
مه‌داره‌کانی خه‌یاڵ هه‌ڵده‌لوشن ؟
ئه‌ی به‌فره‌که‌ی 'ئارارات'
به گۆزه‌کانی خۆت بڵێ ؛ با شه‌رابه‌کانی خۆیان
بۆ شوانه‌کانی ئه‌ستێران ڕۆکه‌ن !
خۆ ده‌شزانم ؛ ڕۆژێک دێت پلوسکهکانی ناخت بته‌قنه‌وه و
ببنه هاوده‌می ده‌رگاکانی ئاسمان و بێستانه‌کان .
ئه‌وانه‌ی که له‌پشتی تۆ و ، له ده‌وری تۆ و ، له ناو تۆدا و ،
له پێناوی تۆدا سه‌ربڕدران ،
ئه‌وانه ئه‌مێستا بهروبوومن .
ئه‌وانه ئه‌مێستا هه‌ورێکن بارانیان پێیه .
ئه‌وانه ئه‌مێستا ئه‌و بارانه‌ن ، زه‌مین له خۆوه‌ی ده‌پێچێت !
****
ئارارات ؛ هه‌موو ڕۆژێک له بن پێیه‌کانی تۆدا
غوباری 'عوسمانییان' په‌رش ده‌بێت !
بێژه 'به‌ڵێ' بۆ ئه‌م مژده‌به‌ره شازاده‌یه‌ی ،
بۆ ئه‌م تیشکه‌ی له هه‌ناوتدا هه‌دادانی نییه
بۆ ئه‌وه‌ی دهیجوورهکانی مێژوو ڕۆشن کاته‌وه .
زه‌مه‌نێک هه‌یه به‌چه‌شنی کۆمه‌ڵێک زه‌نگ
به گه‌ردنی بایه‌کانه‌وه ده‌له‌رێته‌وه .
زه‌نگێک ده‌ڵێ ؛
بیره‌وه‌رییه‌کانت بکوژه به‌رله‌وه‌ی ئه‌وان بتکوژن .
زه‌نگێکی تر ده‌ڵێ ؛
یاده‌وه‌ریی ئه‌زبه‌ر بکه ، وه‌لێ له پێناوی یه‌ک شت‌دا
ئه‌ویش : بۆ ئه‌وه‌ی بیکه‌یته ئه‌و کانیاوه‌ی
که ئێستای تۆ دروستده‌کا و
ئه‌و ڕێگایانه ده‌خاته‌وه که ده‌چنه‌وه سه‌ر
دڵه‌ڕاوکێی تاسه‌ر ئێسقان
دڵه‌ڕاوکێیه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی جه‌سته ئارام بێت !
له نێوانی سته‌مکار و تاعوندا زه‌واجێکی نه‌پساو هه‌یه .
پێم بڵێ ئه‌ی شاخه پیره لاوه‌که
پێم بڵێ ئه‌م کهللـهسهرانه چین
که وه‌ک تۆپه به‌فر به‌سه‌ر لێژاییه‌کانی مانادا خلۆر ده‌بنه‌وه ؟
ڕووناکم که‌ره‌وه ئه‌ی ئه‌و غوباره‌ی له سییه‌کانی – ئارارات – ه‌وه
دێته ده‌رێ و
ئه‌و داڵانانه پڕده‌کات له خۆی که ده‌روازه‌کانی سروشت و
سه‌کۆکانی خه‌سڵه‌ت ده‌گه‌یه‌نن به یه‌کتری !
ئارارات ؛ ئه‌وه هه‌نگاوه‌کانی تۆن له شه‌قامه‌کانی – یه‌ریڤان – دا .
ئه‌وه تارماییه فره و جۆراوجۆره‌کانی تۆن ، ئه‌وه شانی چه‌پی تۆیه ،
ئه‌وه شانی ڕاستی تۆیه ، ئه‌وه به‌ژنی تۆیه
ئه‌وه دره‌خته‌کانن ئاوێزانی یه‌کتر ده‌بن
ئه‌وه ڕووهکهکانن سه‌ما ده‌که‌ن ،
ئه‌وه یاسه‌مینه ،
ئه‌وه گوڵه .
ئه‌وه ڕوخساری تۆیه له هه‌ر سووچێکه‌وه ده‌دره‌وشێته‌وه .
تۆ بنمیچێکت هه‌یه ئاسمان ئیره‌یی پێده‌بات .
ئاوه‌هاین تۆ و ئێمه .. ئاوه‌هاین ، یه‌ک سروشت و
یه‌ک خهسڵهتمان هه‌یه ..
له بیاباندا
له سه‌ردابه‌کانی کوشتن و بڕیندا
له پشکۆکانی عه‌زابدا
له مهنجهنیقهکانی برسێتیی و تینوێتییدا
ئێمه دۆستایه‌تیمان له‌گه‌ڵ مه‌رگ په‌یدا کرد و
میراتێکمان بۆ نه‌وه‌کانمان به جێهێشت ناوی ترسه ،
ئه‌و ترسه‌ی ئێمه زاڵمان کرد !
ئه‌و ئینجانهیهی له به‌ر سێبه‌ره‌که‌ی تۆدا پیر بوو و
سێبه‌ره‌که‌ی خۆی بزر کرد
دوێنێ هاته خه‌یاڵمه‌وه
منیش هه‌ر به خه‌یاڵ لێم پرسی :
که‌ی بوو تۆ دایکمت بینی ؟
****
جێم مه‌هێڵه ، خۆزگه سیحرێکی وات لێده‌کردم
بۆ چرکه‌یه‌کیش بوایه
ده‌بوومه تیشکێک بێ حه‌د دره‌وشاوه
بۆ ئه‌وه‌ی بمتوانیبا
ناوه‌وه‌ی ئه‌م بوونه‌وه‌ره فریشته و شه‌یتانه ببینم
که پێی ده‌وترێت ؛ ئینسان !
ئه‌و بوونه‌وه‌ره‌ی
که به ته‌نێ برای خۆی ناکوژێت
که به‌ته‌نێ خۆی ناکوژێت
به‌ڵکو ئه‌و قوڕه‌ش ئه‌کوژێت که لێی دروستکراوه
ئه‌و ماڵه‌ش ده‌کوژێت که دهیحهوێنێتهوه !
زه‌مین ده‌کوژێت !
له‌وه ده‌چێت ئه‌م بوونه‌وه‌ره نه‌یه‌وێت بژی یان بیر بکاته‌وه
که بۆچی هه‌ر ده‌بێت یان بکوژ بێ یاخود کوژراو ،
که بۆچی هه‌ر ده‌بێت یان تاوانکار یاخود قوربانیی بێت ؟
تۆش ئه‌ی که‌شتییه‌که‌ی نوح ؛ چارۆکهکانت دڵنیان ؟
ئه‌ی به‌ره‌و کوێ ده‌ریا تهی ده‌که‌یت ؟
****
- کیگارد – (*)
له‌گه‌ڵ خودی خۆمدا ئه‌مه‌م زۆر دووباره کرده‌وه ،
لێره‌دا ، له‌م شوێنه‌دا بزر ببه ئه‌ی شاعیره‌که
بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ڕان به دووی خۆتدا باش فێر بیت و
ئه‌وساش بڵێیت
ژیان و مردن برای یه‌کترن
ژیان و مردن دوو منداڵن له پێخه‌فی وجوددا !
****
له‌و گۆشه‌یه‌دا
له‌و درزهوهی که ناوه‌وه‌ی تاریکیی ده‌گه‌یه‌نێ
به ده‌ره‌وه‌ی ڕووناکیی .
له‌و نه‌خش و نیگاره‌ی که چاو حونجه‌ی ده‌کات
بۆ ئه‌وه‌ی بیگه‌یه‌نێت به بینایی .
له به‌ر ده‌رگه‌دا
له‌و دیوارانه‌ی که له‌گه‌ڵ زریان‌دا برایه‌تیی ده‌که‌ن
له‌و بارانه‌ی که وێنه‌ی - مه‌سیح – له‌سه‌ر گیا و
گڵ و چه‌و ده‌کێشێت .
له شیوه‌کاندا
به‌سه‌ر لوتکه‌کانه‌وه
له‌و ئه‌شکه‌وته‌ی
که هه‌ناوی شاخان هه‌ناسه‌ی پێ ده‌ده‌ن
وه‌ک ئه‌وه‌ی – سی – بن بۆ تاشه‌به‌رده‌کان .
له هه‌موو ئه‌وانه‌دا ؛
ئینسانم بینی چۆن ده‌بێته نه‌یزه‌کی نوور و
ئاسمانی مێژوو نوێ ده‌کاته‌وه !
****
دیواره‌کانی – کیگارد – له‌به‌ر ڕووناکیی ئێواره‌یه‌کی نیاندا
شهپۆلانیان بوو به چه‌شنی پۆلێ باڵنده
به‌ده‌م هه‌ڵکردنی نهسیمێکهوه
نه‌سیمێک خۆی به عه‌ترێکی نهێنیی پێچاوه !
مێژووش له سنگی ئێمه‌دا
به‌هه‌نگاوی خێرا ڕێی ده‌کرد و
گاڵته‌ی به مه‌سافه‌کان ده‌هات و
خۆی بۆ ئه‌وه ته‌یار ده‌کرد ئاهـ و هه‌ناسه‌کانی خۆی
له سه‌ری شاخه‌کاندا هه‌ڵکه‌نێت !
****
له زایه‌ڵه‌ی زه‌نگدا شیوه‌کان له‌دایک ده‌بن
به‌رزایی و ڕه‌هه‌نده‌کان له‌دایک ده‌بن .
ئه‌و که‌سه‌شی خه‌ریکی ڕووانینه
وا خه‌یاڵ ده‌کات که دره‌خت و به‌رد و گیایه‌کان
پێکه‌وه له یه‌ک که‌ژاوه‌دا له‌گه‌ڵ ده‌نگدانه‌وه‌ی مانادا ڕێده‌که‌ن !
ئه‌وه‌ی خه‌ریکی ڕووانینه
شته‌کان به گوێیدا ده‌چرپێنن و ده‌پرسن :
ئه‌رێ حه‌قیقه‌تی هه‌ر شتێک له‌و سرووده‌دا نییه که ده‌یچڕێ ؟
****
ده‌ست له‌ناو ده‌ست ،
- کیگارد – و زورگ و هه‌ڵه‌ته‌کانی که‌ون پێکه‌وه ڕێ ده‌که‌ن .
ده‌ست له‌ناو ده‌ست ،
- نوراڤانک – و خۆر پێکه‌وه ڕێ ده‌که‌ن .
لێره و له‌وێ ، ئه‌ستێره‌کان ده‌چنه میوانیی .
نه‌یزه‌که‌کان ده‌وار هه‌ڵده‌ده‌ن .
زیخ و چه‌و ، هه‌وران به‌ڕێده‌که‌ن، شیوه‌کانیش په‌یژه و بهردهرگهکان .
لێره و له‌وێ ، له ناکاوێ خه‌ونم بینی
خه‌ونم بینی بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆژانی منداڵییم بگێڕمه‌وه .
بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ناسه‌کانم تێکه‌ڵاوی به‌رده‌کان بن .
خه‌ونم بینی بۆ ئه‌وه‌ی
له نێوانی دره‌وشانه‌وه‌ی – کیگارد – و – نوراڤانک – دا (**)
عیشقه‌که‌م ماڵێکی تری هه‌بێت !
به سه‌ری خۆمم وت ، به‌ده‌م بینینی ئه‌م ئافهریدهیهوه :
تۆ ئه‌مێستا له حوزوری جوانییهکدایت
ته‌نها ئه‌و ده‌مه ده‌توانیت بیخوێنیه‌وه
که چاوی سێیه‌م بۆ خۆت په‌یدا که‌یت .
ئاخر ئه‌وه جوانییه‌که ، تیایدا ئه‌ستێره په‌نهانه‌کان
له نێوانی تۆ و سه‌ره‌تاکانی خه‌لیقه‌تدا
به سه‌ر داوهدهزووه درێژه‌کانه‌وه شۆڕده‌بنه‌وه .
جوانییه‌که تیایدا ، گوێت له به‌ریه‌ککه‌وتنی سه‌دای ده‌نگه‌کانه.
ده‌شێ بوترێت که په‌یڤین خۆی له‌بیر ده‌کات .
ده‌شێ بوترێت که په‌یڤین ناتوانێت بپه‌یڤێت
چۆن ده‌کرێت کراسی مێژوو به‌به‌ری به‌شه‌ر بچنرێت
ئاخر ئه‌وه‌یه کێشه و مه‌راقی ناو سه‌ری سته‌مکاران !
ئه‌و دیواری مێژووه‌ی که ئیراده کونی ده‌کات ؛
ئه‌وه بۆخۆی په‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و سته‌مکارانه‌یه .
شه‌هوه‌تێک به‌ر جه‌سته‌ی چرکه‌یه‌ک له چرکه‌کانی دنیا ده‌که‌وێت ،
وشه‌یه‌ک هه‌ردوو باسکی خۆی بۆ کردارێکی نێرینه ده‌کاته‌وه
ئاخۆ که‌ی ئه‌م دنیایه به‌سه‌ر ته‌خته‌ی حه‌قیقه‌ته‌وه هه‌ڵده‌واسرێت ؟
****
هیچ ..
نه‌یزه‌کێک به‌ده‌م ڕێوه بۆ لای ئاوی زه‌مین
به کوژاوه‌یی ده‌که‌وێته خوارێ .
هیچ ..
شێتیی ، هه‌موو وزه و توانای خۆی به‌کاربرد و
ئه‌قڵیش هه‌رچی سه‌روه‌ت و سامانی هه‌یه دۆڕاندی .
ئه‌وه‌ش فیکر ،
ئه‌وه‌تانێ له سواڵکه‌رێکی ڕه‌زاقورس ده‌چێت که له‌کۆڵت نابێته‌وه !
ئیتر هیجره‌تی ئاسۆیی به‌ته‌نها به‌شی هیچ ناکات
وه‌لێ هیجره‌تی شاقووڵیی چیی له‌توانادا هه‌یه بیکات ؟
کاروانێک که‌شتیی ڕاوکردن ، تۆڕه‌کان تووشی دڵه‌ڕاوکه ده‌که‌ن
هه‌ر ماسییهکیش ده‌پرسێت :
دوای که‌مێکی تر ده‌بێ له کام گه‌ده‌دا مه‌له بکه‌م ؟
ڕووانینێکی بکوژ ده‌ستی کرده کوشتنی خاوه‌نه‌که‌ی .
****
بریا وشه‌ش
قوڕگی ده‌گیرا
بریا له‌ت و په‌ت ده‌بوو و
ڕووت و ڕه‌جاڵ ده‌که‌وته سه‌رجاده
برسی ده‌بوو .
بریا وشه‌ش
هێنده ڕێی ده‌کرد هه‌تا شه‌ڵاڵی ئاره‌قه ده‌بوو و
بڕستی لێده‌بڕا و له‌سه‌ر زه‌مین به‌ئاگا ده‌هات
هه‌ناسه‌ی ده‌دا و ئیشاره‌ت و هاواری ده‌کرد
تووشی نه‌زیف ده‌بوو
له‌ناو ڕێگه‌دا ، ڕێگه‌یه‌کی تر و
له‌ناو مهسافهدا ، مه‌سافه‌یه‌کی تری دروست ده‌کرد .
ده‌سته‌کانی پڕده‌بوون له دڕک
هێنده‌ی نه‌ده‌ما بخنکێت
له یه‌ک کاتدا گاڵته‌ی به ژیان ده‌هات و شانازیشی پێوه ده‌کرد !
له یه‌ک کاتدا ئاماده و ، هه‌مان کاتیش بزر ده‌بوو .
خۆی بۆ فه‌زا ده‌کرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی لێیه‌وه بڕژێت
دووجار و ، سێ جار و ، ده جاران هه‌وای هه‌ڵده‌مژی .
بریا وشه هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌سه‌ر هاتبا ، وا بژیایه ،
بۆ ئه‌وه‌ی فێر ببێت
چۆن ده‌بێته شایه‌تی داستانێک له داستانه‌کانی کۆمه‌ڵکوژیی .
ده‌ستم بگره ،
ده‌ستێ بده‌ره باڵم ئه‌ی شیعر ، هه‌ی ئه‌وین ،
له‌ئامێزم نێ ئارارات !
٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠
سه‌رنجی ڕۆژنامه‌ی "الحیاة" : له ڕێی داوه‌تنامه‌یه‌کی تایبه‌ته‌وه ، "ئه‌دۆنیس" سه‌ردانێکی وڵاتی ئه‌رمینیای کرد و هه‌فته‌یه‌ک له‌وێ مایه‌وه . له ئاکامی سه‌رسامبوونی به جوانیی ئه‌م وڵاته ، به سروشت و خه‌ڵکه‌که‌یه‌وه ، ده‌قێکی درێژی نووسی ، ئه‌مه‌ی لێره‌دا بڵاوکراوه‌ته‌وه چه‌ند کۆپلێتێکی ئه‌و ده‌قه‌یه . شاعیری لوبنانیی – ئه‌رمه‌نیی "سه‌رکیس گیراگوسیان" هه‌ڵبژارده‌یه‌کی له شیعره‌کانی "ئه‌دۆنیس" ی وه‌رگێڕابووه سه‌رزمانی ئه‌رمه‌نی و به‌بۆنه‌ی ئه‌م سه‌ردانه‌ی شاعیره‌وه له شاری "یه‌ریڤان"ی پایته‌ختی ئه‌رمینیا بڵاوکرایه‌وه .
٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠
سه‌رنجی وه‌گێڕی کوردی :
کیگارد – و – نوراڤانک - : دوو که‌نیسه‌ی دێرینی وڵاتی ئه‌رمینیان .
سه‌رچاوه : ڕۆژنامه‌ی – الحیاة – ی له‌نده‌نی ، گۆشه‌ی – مدارات - ، ژماره‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه 16/5/2013 .