بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی
ساقی! وەرە، مەیخانەی دڵ کۆنە ڕەحیقی
گەر مایلی طەوفی حەرەم و بەتی عەتیقی!
یەک ڕەنگم و بێ ڕەنگم و ڕەنگین بە هەموو ڕەنگ
بەم ڕەنگە دەبێ ڕەنگ ڕژیی عیشقی حەقیقیی
مرواریی ئەشکم وەکو یاقوتی ڕەوانە
ساقی! بدە لەو لەعلە شەرابێکی عەقیقی..
دایم لە حەضەردا سەفەریی بە.. لە وەطەندا
غوربەتکەش و عاجز بە، ئەگەر ئەهلی طەریقی
خەڵقی کە هەموو کۆدەکن و بەستە زوبانن،
با بێن و لە 'نالی' ببیەن شیعری سەلیقیی