طەبعی شەککەرباری من، کوردیی ئەگەر ئینشا دەکا،
ئیمتیحانی خـۆیە مەقصوودی، لـە (عــمدا) وا دەکا

یــــا لە مەیدانی فـەصاحەتدا بە میثلی شەهـ سەوار
بێ تەئەممول بەو هەمـوو نەوعـە زوبانی ڕادەکا

کەس بە ئەلفاظم نەڵێ خــۆ کـوردیە خۆکردییە
هەر کەسێ نادان نەبێ خۆی طالیبی مـەعنا دەکا

بێتە حوجرەم، پارچە پارچەی موسوەدەم بکڕێ بـە ڕۆح،
هەر کەسێ کووتاڵ و پارچەی بێ بەدڵ سەودا دەکـا
