(ئهنسى ئه‌لحاج و قه‌سیده‌ى په‌خشان)
(1)
شاعیر ئهنسى ئه‌لحاج له پێشه‌كى كۆمه‌ڵه شیعرى (لن) هه‌ر ته‌نها شاعیرێكى یاخى نییه، به‌ڵكو شاعیرێكى نهفرهتلێكراویشه... هه‌ر ته‌نها هاوارێكى جیاوازى شیعرى نه‌بوو، به‌ڵكو هێرشێكى دۆزه‌خى بوو، بۆ سه‌ر چوارچێوه‌ى شیعرى و كلتورى سونهتگهرایى... ئهنسى ئه‌لحاج له نێوان هۆشیارى ره‌خنه‌یى و قه‌سیده‌ى شftیعرى ئازاد و قه‌سیده‌ى په‌خشاندا ئاگاییه‌كى نوێى له قه‌سیده‌ى په‌خشاندا هێنا ناوه‌وه، ده‌مه‌وێ بڵێم ئاگایى ئهنسى ئه‌لحاج په‌یوه‌ندى به رۆشنبیریى شیعرى جیهانییه‌وه هه‌بوو، بۆیه وه‌ك رووداوێكى ئه‌ده‌بى له به‌رجه‌سته‌كردنى قه‌سیده‌ى په‌خشان و چۆنێتى گه‌یاندنى به خوێنه‌ران زۆر به جوانى ره‌نگى دایه‌وه.
قه‌سیده دنیایه‌كى داخراوه به‌سه‌رخۆیدا، هیچ ئامانجێكى زه‌مه‌نى نییه. شیعر دڵ له دڵدانه. په‌خشان گێرِانهوهیه... قه‌سیده كورتبرِى له هه‌موو هۆیه‌كانى دهربرِین ده‌كات. ره‌گه‌زى یه‌كه‌مى شیعر موزیكایه. شیعر ئه‌وه ده‌ڵێ كه گوتراوه و په‌خشان روو له شتێ ده‌كات و ده‌یدوێنێ، هه‌موو چركه‌كانى گوتار به هى خۆى ده‌زانێت، موزیكا له پێكهاته‌ى په‌خشاندا بوونى ده‌كه‌وێته له‌رزه‌وه. له شیعردا شاعیر پێش خوێنه‌ر ده‌كه‌وێت، چونكه ئه‌و ئامرازانه ناس ده‌كات، كه شیعرى پێدروست ده‌كرێت، هه‌میشه شیعر له رێگاى له‌ره‌ى موزیكاوه ده‌چێته دڵى خوێنه‌ره‌وه، ئه‌وه‌ى شاعیرێكى كۆنه‌په‌رست و خوێنه‌رێكى كۆنه‌په‌رست به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه چاره‌نووسه!
ئه‌گه‌رچى له نێوان دارِشتنى شیعر و په‌خشاندا جیاوازییه‌كى به‌رچاو هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێى گومان نییه ئه‌وه‌یه، كه هه‌موو كه‌له‌پوره زیندووه‌كانى دنیا شیعرى مه‌زنیان له په‌خشان پێشكه‌ش به مرۆڤایه‌تى كردووه، هه‌ر له‌به‌ر هه‌ندێ ئهمرِۆ شیعر به كێش و سه‌روا ناناسرێته‌وه. ئه‌وه‌ى به‌رده‌وام رێگا له شیعرى په‌خشان و قه‌سیده‌ى په‌خشان ده‌گرێ كێش و سه‌روایه. لێره‌دا شیعرى به په‌خشانكراو، په‌خشان نییه، وه‌ك چۆن قه‌سیده‌ى به په‌خشانكراو، په‌خشان نییه.
شیعرى لیریكى هه‌یه، به‌ڵام په‌خشانى لیریكى نییه، قه‌سیده‌ى په‌خشانى نزیكه له گێرِانهوه، قه‌سیده‌ى په‌خشانى بێ ریتمه وه‌ك ئه‌وه‌ى (سان جۆن پێرس) ده‌ینوسى... قه‌سیده‌ى په‌خشان خاوه‌نى جیهانبینییه، ئه‌زموونێكى قووڵ و به‌هێزه، به‌و پرِشنگانه ده‌ناسرێته‌وه كه بڵاوى ده‌كاته‌وه وه‌ك قه‌سیده‌كانى هینرى میشۆ و ئارِتۆ...!
هه‌موو قه‌سیده‌یه‌ك وه‌ك پێویست كورته، به‌ڵام كورتبرِى زێتر له‌سه‌ر په‌خشان جێبه‌جێ ده‌بێت، نه‌ك قه‌سیده... قه‌سیده‌ى كێشدار زێتر پێویستى به یه‌كگرتنه، نه‌ك گهرِانهوه بۆ سه‌رچاوه... قه‌سیده‌ى په‌خشان پێویستى به ئامرازى گێرِانهوه، وه‌سف، ئه‌زموون، جیهانبینى... هه‌یه.
سوزان بیرنار ده‌ڵێت پێویسته قه‌سیده‌ى په‌خشان له پێناو دره‌وشانه‌وه، كورتبرِى بكات! هه‌موو قه‌سیده‌یه‌كى په‌خشان پاڵنه‌رێكى ئاژاوهیى له پشته، رووخێنه‌ره، وزه‌یه‌كى ئه‌ندازه‌یى تێدایه، راپهرِینه به دژى كۆتوبه‌ند... رامبۆ ده‌یویست به‌سه‌ر زماندا زاڵ بێت و كورتبرِى له (بۆن، ده‌نگ، ره‌نگ...) بكات... قه‌سیده‌ى په‌خشان له‌سه‌ر دره‌وشانه‌وه، نه‌فره‌ت، شێتایه‌تى... وه‌ستاوه، هه‌میشه ههرِهمهكى خۆى نیشان ده‌دات! قه‌سیده‌ى په‌خشان كارى شاعیرى نه‌فره‌تلێكراو و به‌رهه‌مى نهفرهتلێكردنه... له قه‌سیده‌ى په‌خشاندا شتێك نییه پێى بڵێن كۆتایى.
(2)
ئهنسى ئه‌لحاج په‌یامبه‌رى دۆزه‌خى زمان، به‌رده‌وام به دواى ئامانجه مرۆییه‌كانه‌وه‌یه، به دواى خۆشه‌ویستى، به دواى مرۆڤدۆستى... شیعر لاى ئه‌و خۆراكى خوده، ئافره‌ت لاى ئه‌و ئه‌لته‌رناتیفى ژیانه، منداڵى لاى ئه‌و پشتگوێخستنێكى فریشته‌ییانه‌یه له ره‌شه‌با ده‌مانپارێزێ، له نێوان ناپاكیكردن له زمان و پووچگه‌رایى ژیان و وێرانكردنى شته‌كان هه‌میشه وه‌ك بیابان تینووه.
ئهنسى ئه‌لحاج شاعیرى رچه‌شكێن و هه‌رێمه ده‌ست بۆ نه‌براوه‌كان، شاعیرى نه‌ست و ناخ و زمان... قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانى له نێو زماندا چه‌سپاند، ده‌ست بۆ نهبراوهكانى له زمان و له سه‌ر ئاستى بیركردنه‌وه به‌رجه‌سته كرد...
به‌ڵام شیعر هه‌ر ته‌نها به مه‌سه‌له قه‌ده‌غه‌كراو و ده‌ست بۆ نهبراوهكانهوه په‌یوه‌ست نییه، شیعر به حه‌قیقه‌ت و ژیان و خه‌ونه‌وه به‌نده، شیعر هه‌ر ته‌نها راستگۆیى و بوێرى نییه، شیعر چۆنێتى ته‌عبیركردنه له ژیاندۆستى، له مرۆڤدۆستى، گهرِانى به‌رده‌وام و به‌جێهێنانى زێترى خۆشه‌ویستى و چێژ و خۆشییه...
مه‌رج نییه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان هه‌میشه قه‌یران بنێنه‌وه، به‌ڵام هه‌موو رچهشكێنییهك ئامانجى رچهشكاندنه، ئه‌وه به‌و مانایه دێت، كه هه‌میشه وزه‌ى ژیان به هێزتره له مردن، ئه‌وه به‌و مانایه دێت، كه یاخیبوون كۆتایى نییه.
(3)
تێگه‌یشتنى باو ئه‌وه‌یه كه په‌خشان په‌خشانه و شیعر شیعره، كه‌واته ئه‌و میكانیزمانه چین كه قه‌سیده‌ى په‌خشان به‌ره‌و شیعر ده‌بات، یان شیعر له قه‌سیده‌ى په‌خشان خه‌لق ده‌كات، بێ ئه‌وه‌ى وه‌ك پرنسیبێكى بنهرِهتى به سه‌رچاوه‌ى په‌خشانه‌وه گرێ بدرێت! ئهنسى ئه‌لحاج له پێشه‌كى كۆمه‌ڵه‌ى (لن) به‌رانبه‌ر ئه‌و دیده باوه‌ى كه شیعر و په‌خشان لێكجیا ده‌كاته‌وه پێیوایه له نێوان شیعر و په‌خشاندا پردى به‌یه‌كگه‌یشتن هه‌یه! ئه‌گه‌رچى پێیوایه په‌خشان و شیعر نكۆڵى له یه‌كتر ده‌كه‌ن، چونكه شیعر ده‌بێ ئه‌وه بێت، كه له ده‌ره‌وه‌ى په‌خشاندا ده‌نوسرێت، به‌ڵام په‌خشان نه‌رم و كراوه‌یه، شیعر رێكخراو و مه‌به‌ستداره، په‌خشان هێمن و جێگیره، شیعر گرژه، شیعر نه زه‌مه‌نییه و نه په‌یوه‌ندى به بارودۆخه‌وه هه‌یه، ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ى په‌خشانه. په‌خشان به‌رهه‌مى عه‌قل و ئاگاییه، به‌ڵام شیعر به‌رهه‌مى ده‌روونه، په‌خشان گه‌یه‌نه‌ر و رازیكهره و شته‌كانمان بۆ ده‌سه‌لمێنێ، به‌ڵام شیعر دره‌وشاوه و ئاماژهخوازه...
كه‌واته ئایا ده‌كرێ له قه‌سیده‌ى په‌خشان ده‌ربچین؟ ئه‌و پرسیاره ئیشكالئامێزه یه‌كێكه له پرسیاره ئاڵۆزه‌كانى پێشه‌كى كۆمه‌ڵه شیعرى (لن). به برِواى من ئه‌و پرسیاره ته‌مومژاوییه! ده‌مه‌وێ بڵێم ده‌كرێ له برى (ئایا) به (چۆن) پرسیاره‌كه راست كه‌ینه‌وه: چۆن له قه‌سیده‌ى په‌خشان ده‌ربچین؟ ئه‌گه‌رچى پرسیارى دووه‌میش مه‌رج نییه راست بێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ په‌یبردن به قه‌سیده‌ى په‌خشان زێتر ده‌گونجێ... پرسیارى دووه‌م پرسى تایبه‌تمه‌ندى و تاكگه‌رایى له‌خۆدا هه‌ڵگرتووه... ئهنسى ئه‌لحاج پرسیارى یه‌كه‌م به (نه‌رێ) وه‌ڵام ده‌داته‌وه: نه‌خێر ناتوانین له قه‌سیده‌ى په‌خشان ده‌ربچین. له پشت ئه‌و وه‌ڵامه‌شدا پرنسیبێكى چه‌سپاو هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه بنه‌ماى شیعر په‌خشانه! پرسیارى یه‌كه‌م پێمان ده‌ڵێت قه‌سیده‌ى په‌خشان به په‌خشانه‌وه به‌نده و ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌رى جۆره‌كانى وه‌سف و ناونانه‌وه، به‌ڵام پرسیارى دووه‌م ئه‌و پرسیاره‌ى هه‌وڵى فۆرمهلهكردنمان داوه پێمان ده‌ڵێت قه‌سیده‌ى په‌خشان بنه‌ماكه‌ى له سه‌ر په‌خشان نه‌چه‌سپاوه، به‌ڵكو قه‌سیده‌ى په‌خشان بنه‌ماكه‌ى شیعره، دواجاریش ده‌مه‌وێ تۆخترى بكه‌مه‌وه و بڵێم په‌خشان ره‌گه‌زێكه له ره‌گه‌زه‌كانى شیعر... شیعرى داهێنه‌رانه هه‌موو ره‌گه‌زه‌كانى قه‌سیده و په‌خشان له ئاستێكى باڵادا خه‌لق ده‌كات، داهێنانیش له ئاسته باڵاكانى زماندا ده‌دۆزێته‌وه.
كه‌واته له نێوان شیعر و په‌خشان مه‌سافه‌یه‌كى ئیستێتیكى و دهربرِینێكى به‌رفره‌وان هه‌یه، وه‌ك چۆن مه‌سافه‌یه‌كى جوانى له وه‌رگرى جۆراوجۆردا دروست ده‌كات. به‌و مانایه‌ش ده‌شێ پرسیارى ئهنسى ئه‌لحاج: ئایا ده‌كرێ له قه‌سیده‌ى په‌خشان ده‌ربچین؟ مه‌به‌ستى له په‌خشانێك بێت، كه مه‌سافه‌یه‌ك له شیعر نزیك ده‌بێته‌وه...
(4)
شیعرى ئهنسى ئه‌لحاج رووته وه‌ك ئاده‌م و حه‌وا به‌ر له‌وه‌ى له به‌هه‌شت ده‌ربكرێن، وشه رووتهكانى بێ ئه‌وه‌ى هه‌ست به شه‌رم بكه‌ن، روو به رووى دنیا ده‌بنه‌وه، هه‌موو وشه رووتهكانى له قه‌سیده‌كانیدا سه‌ر به‌رزانه ده‌وه‌ستن، بێ ئه‌وه‌ى خۆیان به جوانكارى خه‌ریك بكه‌ن، بێ ئه‌وه‌ى خۆیان ده‌مامك بده‌ن، هه‌ر ته‌نها به رووتى سه‌ما ده‌كه‌ن، بێ ئه‌وه‌ى كراسى خوازه و چوارشێوى ره‌وانبێژى بپۆشن! وشه‌كان له‌و مانایانه ده‌رده‌چن، كه ئێمه ده‌یانزانین، ئهنسى ئه‌لحاج له نێوان شیعر و خۆشه‌ویستى، یه‌كه‌میان به گوتنى بێده‌نگ داده‌نێ و دووه‌میان به كردار... ئه‌و چه‌ند شیعره‌ى ئهنسى ئه‌لحاج به بێده‌نگى بخوێننه‌وه:
پلان
له نێوان سنۆبه‌ره‌كاندا هاوارت ده‌كرد، باى ده‌نگت به‌ره‌و ناوه‌وه‌م ده‌هات، بێده‌نگیت هه‌ڵگرتبوو
خۆت له په‌نا سنۆبه‌ره‌كاندا حه‌شاردابوو، ده‌گه‌مه هاوارت، دهگهرِێمهوه بۆ ئه‌وه‌ى نه‌مبینیت
له نێوان سنۆبه‌ره‌كاندا هاوارت ده‌كرد، ئازیزه‌كه‌م وه‌ره
من له په‌نا سنۆبهرهكانم، بۆ ئه‌وه‌ى نه‌مبینى، له هیكه‌وه به‌ره‌و ڕووت ده‌بمه‌وه، تۆ ڕادهكهى
سه‌رچاوه:
*أنسی الحاج دیوان (لن )- المقدمه.ط 3. دار الجدید. بیروت 1994 ص27..
------
به‌یانى و نیو
(1)
هه‌ر له به‌یانییه‌وه ده‌رگا له به‌ر ده‌مت كراوه‌یه تا به‌یانى و نیو
(2)
به كراسه‌كه‌ته‌وه وه‌كو گردۆڵه دانیشتوویت. باران هه‌ڵده‌كا و ده‌پاڕێیته‌وه، مارێ ده‌خزێ وه‌ك شیر له گردۆڵه‌كه قیت ده‌بێته‌وه، به تووندى هه‌ناسه ده‌ده‌ى.
(3)
ڕه‌نگى ده‌مت، بۆنى ده‌ڵێى سێوه.
(4)
كاتژمێر شه‌وه دواى شه‌و و نیو، خۆشه‌ویسته‌كه‌م له بان ئه‌و شه‌وه ماڵێكى هه‌یه، له‌و ماڵه‌كه‌دا ژوورێكى له نیوه شه‌و دروست كردووه، له‌وێ سه‌یرم ده‌كا و نامبینێ، كاتێ ده‌ڕۆم ده‌ڕوا و نامبینێ، چرا هه‌ڵده‌كا و نامبینێ.
له كاتى خۆى ده‌خه‌وێ، خه‌ون به په‌نجه‌ره‌وه ده‌بینێ، ده‌ترسێ له‌وه‌ى شه‌ماڵ داگیریكا.
(5)
له تاریكى چاوم لێبكه، ده‌نگت كزكه و بڕۆ
ده‌نگت له گه‌رووم وه‌ك مێووژ دیاره.
سه‌رچاوه:
*- أنسی الحاج دیوان (ماذا صنعت بالذهب ماذا فعلت بالورده) ط 2 دار الجدید. بیروت 1994ص51.