سۆسیۆلۆژیاى ڕ‌ۆشنبیرى هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك، بریتییه له شیكردنه‌وه‌و تاوتوێكردنى سروشتى ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ى له نێوان شێوازه‌كانى به‌رهه‌مى فیكرى‌و بونیاده كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌دا هه‌نه، ئه‌مه‌ش له پێناو دیاریكردنى ئهركو وه‌زیفه‌كانى ئه‌و به‌رهه‌مه فیكرییه، تاكو یه‌كه‌یه‌كى په‌یوه‌ندى دیالیكتیكانهى كارلێكتركردن بدۆزرێته‌وه. دیاره ئه‌م كاره‌ش له میانه‌ى به‌كارهێنانى چه‌ند گریمانایهكى سه‌ره‌تایى ئه‌نجام ده‌درێت، بۆ به‌رهه‌مهێنانى چه‌ند گریمانه‌یه‌كى دیكه، كه ده‌شێت ببنه به‌ردى بناغه‌ى هه‌ر پڕۆژه‌یه‌كى فیكرى ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ى له هه‌وڵى خۆدۆزینه‌وه و داهێنان دایه.
سۆسیۆلۆژیاى ڕ‌ۆشنبیرى بوارێكى گرنگى جیهانى مه‌عریفه‌یه، كه تێیدا شرۆڤه كردن و تاوتوێكردنى دیارده ڕۆشنبیریه‌كان ئه‌نجام ده‌درێن، كه زۆر زیاتر له‌وه هه‌ڵده‌گرێت، ئێمه بتوانین له كورته باسێكى وادا، به ته‌واوى باسى لێوه‌بكه‌ین(2)، له‌به‌ر ئه‌وه لێره‌دا ئه‌وه‌نده‌ى بكرێت سهرهباسێك ده‌خه‌ینه ڕوو.
مێژووى سه‌د ساڵه‌ى ڕۆژنامه‌گه‌رى كوردى ده‌شێت بكرێته پانتاییه‌كى فراوان بۆ توێژینه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ى جیاجیا له‌مه‌ڕ سۆسیۆ_ ڕ‌ۆشنبیرى كوردى، چونكه هه‌ر دیارده‌یه‌كى سۆسیۆ_ ڕ‌ۆشنبیرى هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك پێكهاته فه‌رهه‌نگى‌و شارستانى ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه پێك ده‌هێنێت، كه ده‌توانرێ له زۆر لایه‌نه‌وه تاوتۆى بكرێ. مێژووى سه‌د ساڵه‌ى ڕۆژنامه‌گه‌رى كوردى زه‌مینه‌یه‌كى له‌بار ده‌ڕه‌خسێنى بۆ خستنه ڕووى ئه‌و پرسیاره جه‌وهه‌رییانه‌ى كه ته‌عبیر له كهینونهى نه‌ته‌وه‌ى كورد ده‌كه‌ن. ئه‌و پرسیارانه‌ى له بیر‌و زه‌ینى ڕ‌ۆشنبیرانى ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه خۆیان مه‌ڵاس داوه، به‌ڵام نه‌وه دواى نه‌وه ڕ‌ۆشنبیرانى كورد ئه‌و پرسیاره جهوههرىو چاره‌نووسسازانه خه‌فه دهكهنو زه‌ماوه‌ند بۆ قه‌یرانى كه‌ینوونه و مێژووى نه‌ته‌وه‌كه‌یان ده‌گێڕن. ئه‌گه‌رچى كه‌سانێكیش له ڕۆشنبیران هه‌بووبن، به‌شدارى ئه‌م زه‌ماوه‌ند گێڕانه‌یان نه‌كردبێ، به‌ڵام بێده‌نگ بوونیان جۆرێك بووه له به‌شداریكردنیان له‌م زه‌ماوه‌نده‌دا.
جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌وانه‌ى ده‌ست پێشخه‌رى ده‌كه‌ن له دروستكردنى پرسیارى جه‌وهه‌رى، نه‌وه‌كانى دواى ئه‌وانیش به‌رده‌وام نابن له‌م هه‌ڵوێسته بوێرییهدا، دواجار بارودۆخێكى قه‌یران ئامێز دهێتهكایهوه.
ئه‌و تاجه زێڕینه‌ى كه ڕ‌ۆشنبیرانى ده‌ست پێشخه‌رو پێشه‌نگ ده‌یخه‌نه سه‌ر سه‌رى مێژووى نه‌ته‌وه‌كه‌یان، نه‌وه بێدهنگهكانى دواى خۆیان، نه‌ك هه‌ر ئه‌م تاجه ناپارێزن، به‌ڵكو له خهمو مشورى ئه‌وه‌شدا نابن تاجى زێڕ‌ینى خۆیان بخه‌نه سه‌ر مێژووى نه‌ته‌وه‌كه‌یان.
له (22) نیسانى 1898، ئه‌و مێژووه‌ى كه میقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ى كوردى تێدا بڵاوكردۆته‌وه، ده‌كرێت وه‌ك سه‌ره‌تاى ئه‌و مێژووه سه‌یر بكرێت، كه خودى كورد له هه‌وڵى ئه‌وه‌دا بووه‌و ویستویه‌تى خۆى نمایش بكات، دواى ئه‌وه‌ى ڕ‌ۆشنبیرى كورد هه‌ستى به‌وه كرد، كه بێده‌نگیه‌كى قوڵ خه‌ریكه نه‌ته‌وه‌كه‌ى له په‌راوێزێكى ڕێگا پێدراوى مێژووش ده‌سڕێته‌وه، جا له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و نه‌وه‌یه‌ى ڕ‌ۆشنبیرى كورد به‌ر له‌وه‌ى ماڵئاوایى له سه‌ده‌یه‌ك بكات، كه ئه‌وروپا تێیدا پێى نابووه قۆناغێكى دیكه‌وه، نه‌ته‌وه‌كه‌ى ئه‌ویش له‌و سه‌ده‌یه‌دا له په‌له‌قاژه‌دا بوو، ده‌بووایه به جورئه‌تێكى نوێوه بێته مه‌یدان، ئه‌و بێده‌نگییه قووڵه‌ش بشكێنێ، كه خه‌ریك بوو به ته‌واوى ده‌روازه‌ى چوونه ژووره‌وه‌ى سه‌ده‌ى بیسته‌م له ڕوویدا دابخات.
جا ئه‌گه‌ر ڕۆژنامه‌گه‌رى وه‌ك پرۆسه‌یه‌ك سه‌یر بكه‌ین‌و لێى ووردبینه‌وه، ده‌بینین ئه‌و پرۆسه‌یه بریتییه له شكاندنى بێده‌نگى و به‌قسه هێنانى دیارده‌كان، ئه‌و دیاردانه‌ى كه له بێده‌نگیاندا مردنى خۆیان ڕاده‌گه‌یه‌نن، ئه‌و دیاردانه‌ى كه چارهنووسسازنو به‌قسه هاتنیان كێشه جهوههرییهكانى مرۆڤ و نه‌ته‌وه‌كه‌ى ده‌خه‌نه ڕوو، كه پێویستیان به تاوتوێكردنو چاره‌سه‌ر هه‌یه. جا كاتێ ئه‌و كێشانه له ڕێگاى پرۆسه‌ى ڕۆژنامه‌گه‌ریدا بۆ فراوانترین ژماره‌ى خه‌ڵك ده‌خرێنه ڕوو، ئه‌و كاته بیركردنه‌وه له ڕێگاچاره بۆ ئه‌و كێشانه له‌ناو خه‌ڵكدا بره‌وى ده‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و حه‌قیقه‌تانه‌ى له لایه‌ن كه‌سانێكى كه‌م په‌رده‌پۆش دهكرێنو ده‌شاردرێنه‌وه، به‌هۆى كارى ڕۆژنامه‌گه‌رییه‌وه ئاشكرا ده‌بن و نوخبه‌ى ڕۆشنبیر به‌رچاو ڕونتر ده‌بێت.
ئه‌و كاته گرنگى ڕۆژنامهگهرىو چاپه‌مه‌نیمان له ئاشكرا كردنى شاراوه‌كان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، كاتێ سه‌یرى پیاوانى كه‌نیسه ده‌كه‌ین له سه‌ده‌كانى ڕابردوودا، كه به‌رهه‌ڵستى چاپخانه‌یان ده‌كرد. پیاوانى كه‌نیسه كه ئاینییان بۆ به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌تى خۆیان به‌كار ده‌هێنا، به‌ربه‌ره‌كانێى ده‌ركه‌وتنى چاپخانه‌یان ده‌كرد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى چاپخانه ده‌بووه هۆى ئه‌وه‌ى نووسین بڵاو ببێته‌وه‌و كتێبى ئاینى لاى زۆرینه‌ى خه‌ڵك ده‌ست بكه‌وێت، ئه‌وكاته‌ش پیاوانى كه‌نیسه نه‌یانده‌توانى به ئاره‌زووى خۆیان یارى به چاره‌نووسى خه‌ڵك بكهنو به پێى به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان كتێبه ئاینیه‌كان لێكبدهنهوهو بۆ خه‌ڵكى شى بكه‌نه‌وه.
ده‌رچوونى یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ى كوردى له ده‌ره‌وه‌ى خاكى كوردستان له هه‌نده‌راندا، جێگاى سه‌رنجه. له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌مه خاڵێكى گرنگه‌و ده‌بێت شه‌نوكه‌و بكرێت‌و له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕووداوه ڕ‌ۆشنبیرى و سیاسییانه‌ى كوردى دواتریش، كه به درێژایى سه‌ده‌ى بیسته‌م له ده‌ره‌وه‌ى كوردستان له هه‌نده‌ران ڕوو ده‌ده‌ن به‌راورد بكرێت، كه دوور نییه به درێژایى مێژووى بزووتنه‌وه‌ى ڕ‌ۆشنبیرى و سیاسى كوردى چوارچێوه‌یه‌كى دیاریكراو كێشه‌و ململانێیه‌كان به‌ڕێوه ببات‌و ئه‌و دیارده ڕ‌ۆشنبیرى و سیاسیانه‌ش به‌درێژایى مێژوو خه‌سڵه‌تى هاوته‌با وه‌ربگرن.
ڕۆژنامه‌ى كوردستان له كۆتایى سه‌ده‌ى نۆزده‌هه‌م به ڕێكه‌وت له قاهیره‌دا ده‌رنه‌چووه، به‌ڵكو كۆمه‌ڵه هۆكارێك له‌م باره‌یه‌وه له ئارادا بوون. میسر هه‌ر له‌سه‌رده‌مى هێرشى ناپلێون بۆناپارت دا، پێ ده‌نێته قۆناغێكى نوێوه‌و ئاشنایه‌تى له‌گه‌ڵ دیارده نوێیه‌كانى شارستانى ئه‌وروپا په‌یدا ده‌كات، ئه‌وه‌ى له كه‌سایه‌تى ناپلیۆنه‌وه ناسراوه، جگه له گرنگى دانى به لایه‌نى سهربازىو شه‌ڕكردن، ئاره‌زووى له ڕۆژنامه‌نووسى هه‌بووه، پێش ئه‌وه‌ى میسر داگیر بكات، ئه‌و كاته‌ى كه ئه‌فسه‌ر بووه له ڕۆژنامه‌كانى پاریس‌دا وتارى بڵاوكردۆته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه له‌كاتى داگیركردنى میسردا هه‌وڵى ئه‌وه‌ى داوه له ڕێگاى ڕۆژنامه‌و چاپه‌مه‌نى دا بتوانێت ده‌سه‌ڵاتى خۆى به‌ته‌واوى زاڵ بكات، ئیتر به‌م جۆره ناپلیۆن سوود له‌و ئاره‌زووه‌ى خۆى وه‌رده‌گرێت له پێناو جێبه‌جێ كردنى مه‌رامه سه‌ربازى و سیاسییه‌كانیدا. ئه‌وه‌ى كه سه‌یرى مێژووى میسر بكات له سه‌رده‌مى داگیر كردنى ناپلیۆن دا بۆى ده‌رده‌كه‌وێت، كه ڕۆژنامه‌گه‌رى و چاپه‌مه‌نى شانبه‌شانى هۆكاره‌كانى دیكه‌ى ڕاگه‌یاندنى سیاسیانه‌ى ناپلیۆن له‌زاڵ بوون‌و فره‌وانكردنى ده‌سه‌ڵاتـى ئه‌ودا ڕۆڵیان كه‌متر نه‌بووه له هێزى سه‌ربازیدا، هه‌ر بۆیه‌شه ناپلیون به‌یه‌كه‌م فه‌رمانده‌ى سه‌ربازى داده‌ندرێت له مێژوودا، كه هه‌وڵى داوه له ڕێگاى چاپه‌مه‌نییه‌وه، بتوانێ مه‌رامه‌كانى خۆى بهێنێته دى له پێناو زاڵبوونى دهسهڵاتىو خه‌ڵك له خۆ كۆكردنه‌وه و داگیركردندا (3).
سوود وه‌رگرتنى ناپلیۆن له ڕۆژنامه‌گه‌رى و چاپه‌مه‌نى له‌وه‌دابوو كه له لایه‌ك ده‌یویست ئه‌و ئه‌فسه‌رو ڕۆشنبیرانه‌ى كه له‌گه‌ڵى دابوون له هه‌واڵ‌و ڕووداوه‌كانى جیهاندا دانهبڕێنو له میسر هه‌ستیان به جۆره دڵنیاییه‌ك كردبا، له لایه‌كى تره‌وه شاره‌زایى زێتریشیان له‌و وڵاته‌ى داگیریان كردبوو په‌یدا بكه‌ن، هه‌ر بۆیه‌شه دوو بڵاوكراوه به‌زمانى فه‌ڕه‌نسى ده‌رده‌چوون ( Le courier de ľ Egypte) برید المصر)و (La decade Egyptenne) (4) ، كه یه‌كه‌میان بۆ سه‌ربازو ئه‌فسه‌ره‌كان بووه، دووه‌میان تایبه‌ت بوو به هونه‌رمه‌ندو زانا‌و ڕۆژهه‌ڵاتناسه‌كان، كه له‌گه‌ڵ ناپلیۆن هاتبوونه میسر. هه‌رچه‌نده ناپلیۆن ده‌یویست ڕۆژنامهیهكى عه‌ره‌بى ده‌ربكات، به‌ڵام ئه‌م كاره‌ى بۆ نه‌چووه سه‌ر، هه‌ر ته‌نها بڵاوكراوه‌و به‌یاننامه‌ى تایبه‌ت به كاروبارى سیاسه‌تى ڕۆژانه‌ى ناپلیۆن به زمانى عه‌ره‌بى بڵاوده‌كرانه‌وه و له شوێنه گشتیه‌كاندا هه‌ڵده‌واسران، بۆ ئه‌وه‌ى ئاگاداربوونى خه‌ڵك. به‌كارهێنانى زمانى عه‌ره‌بیش له‌م بڵاوكراوانه‌دا له لایه‌ك بۆ مه‌به‌ستى گه‌یاندنى ناوه‌ڕۆكى بڵاوكراوه‌كان بووه بۆ خه‌ڵك به گشتى، به‌ڵام له لایه‌كى دیكه‌دا مه‌به‌ستى سه‌ره‌كى ناپلیۆن بووه كه زمانى عه‌ره‌بى به‌كار بهێنێت، چونكه ده‌یویست زمانى عه‌ره‌بى شوێنى زمانى توركى بگرێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به هۆى عوسمانییه‌كان زمانى توركى به‌ته‌واوى له میسردا زاڵ ببوو، ئیتر به هۆى بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌و به‌یاننامانه به زمانى عه‌ره‌بى ناپلیۆن ده‌یویست میسر له كاریگه‌رێتى عوسمانییه‌كان دوور بخاته‌وه‌و له‌گه‌ڵ سیاسه‌تى خۆى بیانگونجێنێت، هه‌ربه‌م پێیه ده‌ركه‌وتنى چاپخانه له میسر بۆ یه‌كه‌م جار له ئۆكتۆبه‌رى 1798 به هۆى داگیر كردنى فه‌ره‌نسیه‌كان، به ڕووداوێكى گرنگى شارستانى له میسر داده‌نرێت، له‌به‌ر ئه‌وه ڕاگه‌یاندن له‌م وڵاته‌دا شێوازێكى نوێ وه‌رده‌گرێت، ڕاگه‌یاندن تا ئه‌و كاته پێش داگیر كردنى فه‌ره‌نسا، بریتى بوو له جاڕدان له ڕێگاو شوێنه گشتیه‌كان‌و له مزگه‌وته‌كاندا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ى چاپه‌مه‌نى ئه‌م شێوازه‌ى ڕاگه‌یاندن بره‌وى كه‌م ده‌بێته‌وه، بڵاوكراوه‌و نووسراوه‌كان له شوێنه گشتییهكانو به‌رچاوى خه‌ڵك هه‌ڵده‌واسران، ئه‌م شێوازه‌ى بڵاوكردنه‌وه، تا ڕاده‌یه‌ك ڕێڕهوێكى نوێى ڕاگه‌یاندنى له میسردا هێنایه كایه‌وه.
هه‌رچه‌نده چاپخانه پێش هێرشى ناپلیۆن بۆ سه‌ر میسر له ناوچه‌كه‌و وڵاتى دیكه‌ى عه‌ره‌بى هه‌بووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ داگیركردنى میسر له لایه‌ن فه‌ره‌نسییه‌كان، چاپخانه به‌و مه‌رامه خرایه كار، كه بتوانێ شانبه‌شانى هێزه سه‌ربازییه‌كان ده‌سه‌ڵاتى داگیركهرانهى ناپلیۆن فراوان‌و زاڵ بكات. ده‌وڵه‌تى عوسمانى بۆ چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك ئه‌و ناوچانه‌ى خستبووه ژێر ده‌سه‌ڵاتى خۆی‌و كاریگه‌رى خۆى به سه‌ریانه‌وه هه‌بوو، به‌ڵام میسر له‌گه‌ڵ داگیر كردنیه‌وه له لایه‌ن ناپلیۆن، تا ڕاده‌یه‌ك گۆڕ‌انى به‌سه‌ردا هاتو ئه‌م وڵاته كه‌م تا زۆر توانى له ژێر كاریگه‌رى ده‌وڵه‌تى عوسمانى ده‌ربچێت، به ڕاده‌یه‌ك قاهیره ببووه مه‌ڵبه‌ندى ئازادیخوازان‌و ڕ‌ۆشنبیرانى به‌رهه‌ڵستكارى سیاسه‌تى ده‌وڵه‌تى عوسمانى.
جا ئه‌گه‌ر میسر له‌وكاته‌دا توانیبێتى له ژێر كاریگه‌رى سیاسه‌تى ده‌وڵه‌تى عوسمانى خۆى ده‌رباز بكات، كه‌وتبێته به‌ر ته‌وژمى شارستانى ئه‌وروپا، دیاره ئه‌م وه‌رچه‌رخانه ئه‌گه‌ر چى كێشه‌و ته‌گه‌ره‌ى دیكه‌ى نوێ له میسردا ده‌خوڵقێنێ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناكرێ كه‌م بوونه‌وه‌ى كاریگه‌رى ناههموارانهى ده‌وڵه‌تى عوسمانى له‌سه‌ر میسردا به وریابوونهوهو به جووڵه‌كه‌وتنى هۆشیارى نه‌ته‌وه‌یى دانه‌ندرێت، كه دواتر هه‌ر ئه‌م وه‌رچه‌رخانه له‌ناوچه‌كه‌دا پێگه‌یه‌كى به‌رچاوى دهبێتو ده‌بێته لانهیهكو داڵدهیهك بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگه كپ كراوه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى عوسمانى تێدا بێنه ئاخاوتن. هه‌ر ئه‌مه‌ش واده‌كات، كه نه‌وه‌ى به‌درخانیه‌كان، میقداد مه‌دحه‌ت به‌گ به تایبه‌تى و عه‌بدولره‌حمانى براشى هه‌وڵى ئه‌وه بده‌ن، ده‌نگى كپ كراوى كورد له ژێر ده‌سه‌ڵاتى سوڵتان عبدولحهمیدى سوڵتانى عوسمانیه‌كان ده‌رباز بكه‌ن، له قاهیره‌دا شێوازى ده‌ربڕینى ئازادى ئه‌و ده‌نگه كپ بووه ببیننه‌وه.
ئه‌گه‌ر بێت‌و سه‌رنجى یه‌كه‌م ژماره‌ى كوردستان بده‌ین، له ناواخنى بكۆڵینه‌وه چه‌ندان خاڵى سه‌رنج راكێشمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، یه‌كه‌مین خاڵ، كه به شێوه‌یه‌كى ئاشكرا‌و ڕوون به‌رچاو ده‌كه‌وێت باسكردن‌و گرنگى دانه به زانست‌و خوێنده‌وارى، هه‌ر له یه‌كه‌م ستوونى ژماره یه‌كى ڕۆژنامه‌ى كوردستاندا سوپاسى په‌روه‌ردگار ده‌كرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هۆشو ژیرى‌و زانست‌و زانینى به مرۆڤ به‌خشیوه، پاشان میقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان باس له‌وه ده‌كات، كه ده‌یه‌وێت له‌و ڕۆژنامه‌یه‌دا باسى زانست بكات‌و هه‌روه‌ها باس له‌شه‌ڕو بازرگانیكردنیش بكات، ئه‌مانه ئه‌و ستراتیژه سه‌ره‌تاییانه‌یه كه ڕۆژنامه‌ى كوردستان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ده‌یه‌وێت كارییان بۆ بكات، هه‌ر له ژماره یه‌كى كوردستاندا، دواتر وتارێك له دواى سه‌روتار له‌مه‌ڕ گرنگى گه‌وره‌ى زانایان ده‌دوێت كه تێیدا چه‌ندان فه‌رمووده‌ى پێغه‌مبه‌ر (د.خ) به به‌ڵگه ده‌هێنێته‌وه، گرنگیدان به زانست‌و زانایان‌و سه‌لماندنى ئه‌م گرنگیه به هۆى گوتارى ئاینى، ده‌كرێت به خه‌سڵه‌تێكى سه‌ره‌كى ڕ‌ۆشنبیرى كوردى له قه‌ڵه‌م بدرێت، واته ڕۆشنبیرێك كه بانگه‌شه‌ى گرنگى زانست دهكاتو له میانه‌ى گوتارى ئاینه‌وه ده‌یه‌وێت ئه‌م گرنگییه بسه‌ڵمێنێت، ئه‌مه وه‌ك ستراتیژییه‌تێكى ڕ‌ۆشنبیرى كوردى خۆى ده‌نوێنێ، هه‌ڵگرتنى ستراتیژیه‌تێكى له‌م جۆره له لایه‌ن ڕ‌ۆشنبیرى كورد رێگا خۆشكه‌ره كه به هۆیه‌وه هۆشیارى خۆ دۆزینه‌وه‌و هۆشیارى نه‌ته‌وایه‌تى به ده‌ست بهێنێت. له‌به‌ر ئه‌وه به‌هۆى ئه‌م هه‌وڵ و كۆششه‌وه، ده‌كرێ وه‌ك نموونه‌ى ڕ‌ۆشنبیرى ئۆرگانى سه‌یرى میقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان بكرێت، ئه‌و ڕۆشنبیره ئۆرگانیهى ئه‌نتۆنیۆ گرامشى (1937_ 1881( A.Gramsci (5) باسى لێوه ده‌كات. لاى ئه‌و بیرمه‌نده ئیتالییه ڕ‌ۆشنبیرى ئۆرگانى واتاى ڕ‌ۆشنبیرى پێشڕه‌وه، ئه‌و ڕۆشنبیرهى كه پێشڕه‌وى گروپ‌و چین‌و توێژهكهى خۆى ده‌كات له هۆشیاریدا، له پێناو به‌رپاكردنى گۆڕانكارییه‌ك له بارودۆخى باوى (الوضع القائم) كۆمهڵگاو گروپه‌كه‌ى خۆیدا. ئه‌گه‌رچى میقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان له میانه‌ى گرنگى دانى بهزانستو زانایان ناتوانێت بانگێشه‌ى گۆڕانكارییه‌كى سه‌رتاپاگیرى بكات، یا خود ناتوانێت دابڕانێكى ته‌واو له‌گه‌ڵ ئه‌و كهلتورهو فه‌رهه‌نگه‌ى تێیدا ژیاوه بكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى وه‌ك نموونه‌یه‌كى ڕ‌ۆشنبیرى ئۆرگانى زۆر له‌وه ژیرتر بووه كه ببێته ئه‌سیرى وه‌همى گۆڕ‌انى ڕهگو ڕیشه‌ى له‌و قۆناغه‌ى كه نه‌ته‌وه‌كه‌ى تێیدا ده‌ژیا، ئه‌وه‌ى كه ئه‌م مه‌به‌ستى بووه، زیاتر گۆڕ‌انى ڕهگو ڕیشه‌ى نه‌بووه، به‌ڵكو زه‌مینه خۆشكردن بووه بۆ گۆڕانێك كه پێویست بوو، به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ى كورد دا بێت، گۆڕانێك كه خودى كورد تێدا چالاك‌و بزۆك بێت. با سه‌ره‌تا ئه‌و گۆڕانه‌ش ڕهگو ڕیشیانه نه‌بێت، میقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان ئه‌وه‌نده په‌رۆشى گۆڕانێكى ڕیفۆرمى بووه، ئه‌وه‌نده مه‌به‌ستى گۆڕ‌انى ڕهگو ڕیشه‌یى نه‌بووه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا له فه‌رهه‌نگى ڕ‌ۆشنبیرى كوردى ئه‌وكاته‌دا هیچ جۆره گۆڕانێك له ئارادا نه‌بووه.
پشت به‌ستنى ژماره سه‌ره‌تاكانى ڕۆژنامه‌ى كوردستان به گوتارى ئاینى ئیسلامى، له‌وه‌دا سه‌رچاوه ده‌گرێت، كه میقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان له‌وه دڵنیابووه، كه ئاینى ئیسلام له‌گه‌ڵ كه‌لتورو فه‌رهه‌نگى كوردى تێكه‌ڵ به‌یه‌كتر بوونه، جا له‌به‌ر ئه‌وه ئیسلام وه‌ك بنه‌مایه‌كى ڕه‌وشتى ئاینى هه‌ڵگرى وزه‌و هێزێكه ناكرێت فه‌رامۆش بكرێت‌و گرنگى پێ نه‌درێت.
ئه‌و ستراتیژه‌ى كه میقداد به‌درخان ده‌یگرێته‌به‌ر له‌مه‌ڕ بره‌ودانو به‌كار هێنانى گوتارى ئیسلامى له ڕۆژنامه‌ى كوردستان، ڕێك پێچه‌وانه‌ى ستراتیژى ئه‌و نه‌وه ڕۆشنبیرهى توركه، كه هه‌ر له‌وساوه ده‌یانویست نه‌ته‌وه‌كه‌یان به‌سه‌ر ئه‌و كه‌لتورو فه‌رهه‌نگه‌دا باز بدات، كه په‌روه‌رده‌ى ڕۆحى و ده‌روونى و ڕه‌وشتى و كۆمهڵایهتىو سیاسى كردبوون، ئه‌م نه‌وه‌یه‌ى كه ده‌توانین به نه‌وه‌ى ئه‌تاتورك (كه‌مال ئه‌تاتۆرك) له قه‌ڵه‌مییان بده‌ین، كه ده‌یانویست له‌و كه‌لتورو فه‌رهه‌نگه‌ى به‌درێژایى مێژوو ده‌ستیان كه‌وتبوو، ده‌ست به‌ردارى بن‌و باز بده‌ن بۆ كه‌لتورێكى دیكه، كه ئه‌وان بهمۆدێرنو نوێیان داده‌نا، ئه‌ویش كلتورى ئه‌وروپا- ڕۆژئاوا بوو.
ئه‌و نه‌وه ڕۆشنبیرییه ئهتاتوركییه وایانده‌زانى به‌م هه‌نگاو ههڵهێنانهیاندا ده‌توانن داهێنانى شارستانى خۆیان بهێننه كایه‌وه‌و په‌ره‌ى پێبده‌ن، جا ئه‌گه‌ر چى ئه‌م نه‌وه‌یه بهڕابهرایهتى كه‌مال ئه‌تاتورك توانیبیان له‌سه‌ر كه‌لاوه‌ى ده‌وڵه‌تى عوسمانى ده‌وڵه‌تى نوێى توركى دابمهزرێننو بۆچوونه‌كانى خۆیان له‌م ده‌وڵه‌ته نوێیه‌دا جێبه‌جێ بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ى كه ئه‌مڕۆ بۆ هه‌مووان ڕوون‌و ئاشكرایه، كه ئه‌م هه‌نگاوانه‌ى ئه‌م نه‌وه‌یه، ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌ى ئاڵۆزى شارستانى بۆ نه‌ته‌وه‌ى تورك دروست كردووه، كه تاكو ئێستاكه‌ش دهوڵهتو شارستانیهتو كۆمه‌ڵگاى توركیش به ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنن. به‌هۆى قه‌یرانى ناسنامه‌ى كلتورى وفه‌رهه‌نگى نهتهوایهتییانهوه.
له میانه‌ى سه‌رنجدانى ڕۆژنامه‌ى كوردستاندا، كاریگه‌رییه‌كى ئه‌و نه‌وه‌یه‌ى تورك له‌سه‌ر ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، كه دواتر كه‌مال ئه‌تاتورك له توركیا ده‌بێته پێشه‌وا و ڕابه‌ریان. ئه‌گه‌ر بێت‌و سه‌رنجى ئه‌و ژمارانه‌ى ڕۆژنامه‌ى كوردستان بده‌ین، كه له سه‌رده‌مى میقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان بڵاوى ده‌كردنه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و ژمارانه‌ى دواتر كه عه‌بدولره‌حمانى براى بڵاوى ده‌كردنه‌وه، هه‌ندێ جیاوازى له نێوان ئه‌و دوو قۆناغه‌دا به‌رچاو ده‌كه‌ون، كه ده‌كرێت ئه‌م جیاوازییانه وه‌ك ئاماژه‌یه‌كى گرنگ سه‌یر بكه‌ین له سۆسیۆ_ڕ‌ۆشنبیرى كوردیدا له كۆتایى سه‌ده‌ى نۆزدهههمو سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى بیسته‌م دا.
ئیشكردنى میقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان له ڕۆژنامه‌ى كوردستاندا به‌و ئاراسته‌یه بوو كه هه‌میشه جه‌ختى له‌سه‌ر زانست‌و خوێنده‌وارى كردووه، به‌ڕاده‌یه‌ك گرنگى بهزانستو زانین داوه كه ده‌یه‌وێت له میانه‌ى باسكردنى زانست دا ئاین بكاته هۆكارێكى گرنگ بۆ ئه‌وه‌ى شه‌رعییه‌تى زانست‌و زانین بچه‌سپێنیت، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده، به‌ڵكو له هه‌وڵى ئه‌وه دابووه، كه زانست بكاته پێویستییه‌كى گرنگى ئاینى.
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه ده‌بینین، هه‌ر له ژماره یه‌كى تاوه‌كو پێنجى ئه‌م فه‌رموودانه‌ى پێغه‌مبه‌ر(د.خ) ده‌بنه ناوه‌رۆكى زۆربه‌ى بابهتهكان. (العلما‌و ورثه الانبیا‌ء، اطلبوا العلم ولو بالصین، طلب العلم فریضه على كل مسلم ومسلمة) (ژ 2، ل1 )، هه‌روه‌ها له ژماره (5) لاپه‌ره (3) باسێك نووسراوه‌و ئه‌م ئایه‌ته ده‌بێته ده‌روازه‌ى باسه‌كه:
(فاسئلوا أهل الذكر إن كنتم لاتعلمون..).
هه‌ر له ژماره شه‌شى ڕۆژنامه‌ى(كوردستان) له شوێنى (صاحبو محررى) به‌درخان پاشازاده میقداد مه‌دحه‌ت. ده‌نووسرێت (صاحبو محررى بدرخان پاشازاده عه‌بدولره‌حمان) ئیتر هه‌ر له‌م ژماره به دواوه ناوه‌رۆكى ڕۆژنامه‌ى كوردستان گۆڕانێكى سه‌ره‌كى به‌سه‌ردا دێت، جا ئه‌گه‌ر له هه‌ر پێنج ژماره‌ى پێشوودا جه‌خت له‌سه‌ر زانست‌و فێربوون كرابێت، ئه‌وا له ژماره‌كانى دواتردا به‌و ڕاده‌یه‌ى پێشوو گرنگى پێ‌نادرێت، به‌ڵكو تا ڕاده‌یه‌ك ده‌توانرێ بگوترێ ئه‌م مه‌سه‌لانه، واته زانست‌و زانین‌و خوێندن فه‌رامۆش ده‌كرێن. هه‌ر له ژماره شه‌شه‌وه ئاراسته‌ى گوتارى كوردستان زیاتر به‌ره‌و ڕووداوه سیاسییهكانو ئه‌ركه ههنووكهییهكانو مێژوو ده‌چێت.
سه‌روتارى ژماره شه‌ش به زمانى توركى نووسراوه، كه دوو ستوونى لاپه‌ڕه یهكو زیاتر له نیو ستوونى لاپه‌ڕه دووشى داگیر كردووه، له كۆتایى ئه‌م سهروتارهشدا نووسراوه: ((به‌درخان پاشازاده عه‌بدولره‌حمان)).
ئه‌گه‌ر له هه‌ر پێنج ژماره‌ى پێشوو ئه‌حمه‌دى خانى شاعیر‌و نه‌ته‌وه‌خواز ئاماده بوونى خۆى هه‌بووبێت، ئه‌وا له ژماره شه‌شدا ئاماده بوونێكى ته‌واوى ده‌بێت. چونكه هه‌ر له‌و ژماره‌یه‌دا شیعره‌كانى خانى نزیكه‌ى دوو لاپه‌ره داگیر ده‌كه‌ن (ڕووپه‌ڕ3،4). به‌ڵام دواتر له ژماره‌كانى كوردستان شیعره‌كانى خانى كه‌متر به‌رچاو ده‌كه‌ون، كه ئه‌مه‌ش به هۆى ئه‌وه‌ى بابه‌تى سیاسى و مێژوویى كۆمه‌ڵایه‌تى به ته‌واوى ئاماده‌یى خۆیان له ڕۆژنامه‌كه ده‌نوێنن.
ئیتر به‌م شێوه‌یه ده‌توانین له كاروانى ڕۆژنامه‌ى كوردستاندا گۆڕان‌و وه‌رچه‌رخان له ئاسته جیاجیاكاندا به‌دى بكه‌ین، كوردستان سه‌ره‌تا به گرنگى دان‌و بانگه‌شه كردنێكى فراوان بۆ زانین‌و زانست ده‌ست پێده‌كات، شیعره‌كانى ئه‌حمه‌دى خانى وه‌ك ده‌قێكى ئهدهبىو سومبلى هۆشیارى نه‌ته‌وه‌یى به‌رچاو ده‌كه‌ون، به‌ڵام دواتر له ژماره‌كانى دیكه‌دا بابه‌تى سیاسى و مێژووى به‌ته‌واوى خۆیان زاڵ ده‌كه‌ن، به‌ڕاده‌یه‌ك كه له ژماره‌ى (سى ویه‌ك)دا هه‌ر چوار لاپه‌ڕه‌ى ڕۆژنامه‌كه بۆ چالاكى سیاسى ته‌رخان دهكرێنو باس له كۆنگره‌ى لاوانى تورك ده‌كات.
ئه‌گه‌ر سه‌رنج له‌و گۆڕان‌و وهرچهرخانانهى ناوه‌ڕۆكى ڕۆژنامه‌ى كوردستان بدهینو به تایبه‌تیش له‌و گۆڕانه‌ى كه له نێوان پێنج ژماره‌كه‌ى سه‌ره‌تاكه میقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان دهریدهكردو له‌گه‌ڵ ژماره‌كانى دیكه‌دا كه له‌لایه‌ن عبدالرحمان به‌درخان ده‌رده‌چون، خاڵێكى گرنگ‌و سه‌رنج ڕاكێش به‌دى ده‌كه‌ین، كه ده‌شێت ئه‌و خاڵه بكرێته نموونه‌یه‌كى مێژووی به‌رچاو، كه دواتر له زۆربه‌ى، به‌ڵكو له‌سه‌رجه‌م پڕۆژه ڕۆشنبیرییه‌كانى دیكه‌ى كوردیدا دووباره ده‌بێته‌وه. زۆربه‌ى ئه‌و پڕۆژه ڕۆشنبیرییه كوردییانهى كه دواتر سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن، هه‌میشه جه‌خت له‌سه‌ر زانین‌و زانست‌و خوێنده‌وارى ده‌كه‌ن، دواتر كه‌م كه‌مه له‌و مه‌سه‌لانه دوور ده‌كه‌ونه‌وه‌و ده‌خزێنه ناو كێشه سیاسییه ڕۆژانه‌ییه‌كان، به‌ڕاده‌یه‌ك ئه‌و پڕۆژانه ستراتیژه سه‌ره‌تاییه‌كانى خۆیان ون دهكهنو ڕشت بوونى خۆیان له‌سه‌ر مه‌عریفه فه‌رامۆش دهكهنو ده‌كه‌ونه دواى ئایدۆلۆجییه به‌ربڵاوه‌كان.
به‌ڵام دیاره هه‌روه‌ك چۆن بارودۆخى سیاسییانه‌ى نه‌ته‌وه‌ى كورد له‌و كاته‌دا واى ده‌خواست، كه ڕۆژنامه‌ى كوردستان وه‌ك ڕۆژنامهیهكى سیاسی بێته مهیدانو كار بكات، به‌هه‌مان شێوه پڕۆژه ڕۆشنبیرییه‌كانى دیكه‌ى كوردیش دواتر له ژێر كاریگه‌رى بارودۆخدا ناتوانن له كێشه‌و ململانێیه سیاسییه‌كاندا دووره په‌رێز بوه‌ستن. ئه‌وه‌ى كه پێویسته په‌نجه‌ى بخرێته سه‌رو ڕوون بكرێته‌وه ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌رچى بارودۆخى نه‌ته‌وه‌ى كورد له كۆتایى سه‌ده‌ى نۆزدهههمو سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى بیست واى ده‌خواست، كه ڕۆژنامه‌ى كوردستان ببێته ڕۆژنامهیهكى سیاسى، به‌ڵام ئاخۆ ئه‌م ڕۆژنامه‌یه، كه ناچار بووه ببێته ڕۆژنامهیهكى سیاسییانه تا چ ڕاده‌یه‌ك توانیویه‌تى له بوارى سیاسییانه‌دا، هۆشیارى چالاك (الوعى الممكن) به‌رهه‌م بهێنێو له هۆشیارى باوى (الوعی القائم)ى سیاسییانه‌دا تێپه‌ڕێنێ؟ لێره‌دا له هه‌ولى وه‌ڵام دانه‌وه‌ى ئه‌م پرسیاره ته‌نها چه‌ند خاڵێك ده‌خه‌ینه ڕوو.
هۆشیارى چالاك Possible Conscience هه‌روه‌ك لۆسیان گوڵدمان (L. Goldman_1913_ 1970) ده‌یخاته ڕوو (6)، ئه‌و هوشیارییهیهكه له هه‌ناوى هۆشیارى باودا (الوعى القائم Conscience Reelle) سهرههڵدهداتو گۆڕینى واقیعى باو ده‌خوازێت، به‌م پێیه هۆشیارى چالاك هۆشیارییه‌كه كه ده‌شێت له‌واقیعى باو تێپهڕێنێتو ئاسۆیه‌كى دیكه‌ى نوێ بدۆزێته‌وه، هه‌رچه‌نده ناكرێ ئه‌م شێوازه هۆشیارییه تایبه‌ت بكرێت به ڕۆشنبیران، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت‌و ئێمه به‌دواى ئه‌م شێوازه هۆشیارییه‌دا بگه‌ڕێین، له ڕۆژنامه‌ى كوردستاندا زۆر به‌ئاشكرا به‌رچاومان ده‌كه‌وێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ده‌رچوونى یه‌كه‌مین ڕۆژنامه‌ى كوردى له خودى خۆیدا به به‌رچاوترین هۆشیارى چالاكى ڕ‌ۆشنبیرى كورد له كۆتایى سه‌ده‌ى نۆزده‌و سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى بیست داده‌نرێ، چونكه ده‌ركردنى یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ى كوردى ده‌بێته تێپه‌ڕاندن له‌و بارودۆخه باوه‌و ئهوواقیعه چهسپێندراوهى، كه تا ئه‌و ساته له ئارادا بوونه، ئیتر به‌م شێوه‌یه ڕۆژنامه‌ى كوردى ته‌عبیر له‌و هۆشیارییه چالاكهى ڕ‌ۆشنبیرى كورد ده‌كرد له‌و سه‌رده‌مه‌دا، كه ده‌یویست خودى كورد نمایش بكات‌و بنووسێته‌وه، بیخاته سه‌ر كاغه‌زو بیخاته ناو مێژوو، دیاره ڕ‌ۆشنبیرى كورد ئه‌و ساكه له‌وه دڵنیا بوو، كه ئاماده بوونى كورد له مێژوودا زۆر كهمو ده‌گمه‌نه.
ئه‌گه‌ر له بوارى سیاسی‌دا سه‌یرى ڕۆژنامه‌ى كوردستان بكه‌ین، ده‌بینین له‌به‌رهه‌م هێنانى هۆشیارى چالاكى سیاسییانه‌دا به‌ده‌ر نه‌بووه، باشترین نموونه‌ش له‌م باره‌وه هه‌ڵوێستى ئاشكرا‌و شۆڕشگێڕانه‌ى ڕۆژنامه‌كه له‌مه‌ڕ سیاسه‌تى عهبدوالحهمیدى سوڵتانى عوسمانى بووه، كه ده‌یویست كورد بكاته هۆكارێكو چه‌كێك بۆ به‌ربه‌ره‌كانى پێ كردنى ئه‌رمه‌نییه‌كان.
هه‌ر وه‌ك د. كه‌مال مه‌زهه‌ر ده‌ڵێ: هه‌ركات ناوى (كوردستان) هاته پێشه‌وه، ده‌بێ دوو ڕووى پڕ شانازى ئه‌م ڕۆژنامه‌یه بخرێته به‌رچاو:
یه‌كه‌میان: هه‌ڵوێستى به‌رامبه‌ر گه‌لى ئهرمهنو ئه‌وى تریان: به‌رامبه‌ر به‌و ده‌زگا سه‌ربازییه دواكه‌وتووه‌ى سوڵتان لهدهوروبهرى كۆتایى سه‌ده‌ى نۆزده‌م به ناوى (سواره‌ى حه‌میدى)یه‌وه له پیاوى هۆزانى كورد دایمه‌زراند(7).
ئه‌گه‌ر سه‌یرى ژماره بیست‌و هه‌شتى ڕۆژنامه‌ى كوردستان بكه‌ین، ده‌بینین هه‌ر دوو ستوونى لاپه‌ڕه یهكو ستوونى ته‌واوى لاپه‌ڕه دوو بۆ باسكردنى (سواره‌ى حه‌میدى) به زمانى كوردى ته‌رخانكراوه، نیوه‌ى ستوونى دووه‌مى لاپه‌ڕه دوو، ته‌واوى لاپه‌ڕه سێ‌و چواریش به‌زمانى توركى بۆ باسكردنى ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ته‌رخانكراوه، به‌م پێیه ته‌واوى ژماره بیست‌و هه‌شتى ڕۆژنامه‌ى كوردستان بۆ باسكردنى (سواره‌ى حه‌میدى)و هه‌ڵوێست وه‌رگرتن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌ى سوڵتانى عوسمانى ته‌رخانكراوه، ئه‌و دامه‌زراوه‌ى كه سوڵتانى عوسمانى بۆ پیاده كردنى سیاسه‌تى داپڵۆسێنهرانهى خۆى له ناوچه‌كه‌دا دایمه‌زراندبوو.
هه‌ڵوێست وهرگرتنو وه‌ستان دژى سیاسه‌تى داپڵۆسێنهرانهى سوڵتانى عوسمانى به كرۆكى ئه‌و هۆشیارییه چالاكهى ڕ‌ۆشنبیرى كورد له كۆتایى سه‌ده‌ى نۆزدهههمو سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى بیسته‌م داده‌نرێ، كه ده‌كرێ له خهسڵهتو تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى بكۆڵدرێتهوهو شێوازه‌كانى دیارى بكرێت، ئینجا له‌گه‌ڵ بڕى ئه‌و هۆشیارییه چالاكه به‌راورد بكرێ، كه دواتر لاى ڕ‌ۆشنبیرانى كورد دێته كایه‌وه.
خودى ناونیشانى یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ى كوردى (كوردستان) ده‌كرێ، به بونیادێك ببه‌سترێته‌وه، كه ته‌عبیر له روحى ستراتیژى نه‌ته‌وه‌یى ده‌كا، (كوردستان) به قسههاتنى كورده، وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك، كه ده‌یه‌وێ چیتر له مێژوو فه‌رامۆش نه‌كرێ، ئه‌مه‌ش هۆشیارى چالاكى ئه‌وچین وتوێژه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ى كورد بووه كه‌چى دیكه به‌وه ڕ‌ازى نه‌بووه له قاوغى ده‌ره‌به‌گایه‌تى دا بمێنێته‌وه، ئه‌و دهرهبهگهى كه سڵى له هیچ نه‌ده‌كردوه بۆ ئه‌وه‌ى به‌رده‌وام له سوودوه‌رگرتن له‌و زهوىو زارهى له ژێر چنگى دابووه، ئه‌و دهرهبهگهى كه هه‌ر به فیتى بێگانه شه‌ڕى ده‌ره‌به‌گایه‌تى دیكه‌ى هاونهتهوهى خۆى ده‌كرد، هیچ بیرى له چاره‌نووسى هاوبه‌شى نه‌ته‌وایه‌تى نه‌ده‌كرده‌وه. ئه‌گه‌ر چى هۆشیارى لاى هه‌ندێ ده‌ره‌به‌گى كورد له‌وه‌دا به‌رچاو ده‌كه‌وێ، كه زۆر جار خه‌مخۆرى چاره‌نووسى نه‌ته‌وایه‌تى بووه، به‌ڵام دیاره نه‌ده‌كرا ئه‌م ئه‌ركه‌ى لێ چاوه‌ڕوان بكرێ، چونكه له‌لایه‌ن زۆربه‌ى گه‌لانى ئه‌وروپا ئه‌و ئه‌ركه، ئه‌ركى چینى بورژوازى بووه، جا له‌به‌ر ئه‌وه هیچ به دوورى نازانین، هۆشیارى چالاك له ڕۆژنامه‌ى كوردستاندا خواستى ئهوچینو توێژه‌ى ڕ‌ۆشنبیرانى كورد بووبێت، كه‌وه‌ك ئهرستۆكراتێكى ئه‌وروپى به‌ربه‌ره‌كانێى بورژوازى ناكات، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه، خه‌ونى بۆرژوازییانه ده‌بینێت.
بڵاوكردنه‌وه‌ى یه‌كه‌مین ڕۆژنامه‌ى كوردى له كۆتایى سه‌ده‌ى نۆزده‌هه‌م خه‌ونى ئه‌و ڕۆشنبیره ئۆرگانییهى كورده، كه ده‌بێته پێشه‌نگى وه‌رچه‌رخانێكى نوێى چین‌و توێژهكهى خۆى له‌ناو نه‌ته‌وه‌یه‌كدا، بۆ ئه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌كه‌ى له ئاماده‌باشیدا بێت، تا بتوانێت پێشوازى سه‌ده‌یه‌كى نوێ بكات، كه سه‌ده‌ى بیسته‌م بوو...
پەراوێزەكان
(1) ئه‌م باسه له گۆڤارى سه‌نته‌رى برایه‌تى ژماره (5)ى 22 نیسانى 1998 لاپه‌ڕه‌كانى 4-10 بڵاو كراوه‌ته‌وه، دواتر له گۆڤارى ڕۆژنامه‌ڤانى ژماره (8) ساڵى دووه‌م، 22 نیسان 2002 ، لاپه‌ڕه‌كانى 163-170 له سهرخواستى گۆڤاره‌كه دووباره بڵاوكراوه‌ته‌وه.
(2) بۆ زیاتر زانیاری بڕوانه: د.الطاهر لبیب، سوسیولوجیه الثقافیه، دار ابن رشد، عمان الاردن الطبعه الثالثه 1986. سۆسیۆلۆجاى ڕ‌ۆشنبیرى له هزرى نوێى فه‌ڕه‌نسی گرنگى زۆرى پێدراوه، د.غالى شوكرى له نووسه‌ره پێشه‌نگ وبهرچاوهكانى عه‌ره‌به، كه له بوارى سۆسیۆلۆژیاى ڕ‌ۆشنبیرى عه‌ره‌بى كاریكردوه. ئه‌م نووسه‌ره له كتێبى (النهضة و السقوط فی الفكر المصری الحدیث) كه له‌ساڵى 1978 چاپی یه‌كه‌مى به‌زمانى عه‌ره‌بی له (دار الطلیعة –بیروت) بڵاوبویته‌وه، له بوارى سۆسیۆلۆژیاى ڕۆشنبیرییه‌وه باس له هه‌ردوو زاراوه‌ى (النهضة و السقوط) له هزرى میسرى نوێ‌دا ده‌كات.
(3) د.كاظم المقدادی، البحث عن حریه التعبیر ، منشورات العالم العربی، باریس،الطبعة الاولى 1984 ص15.
(4) د.كاظم المقدادی، البحث عن حریه التعبیر، سه‌رچاوه‌ى پێشوو، لاپه‌ڕه23.
(5) جان مارك بیوتى، فكر غرامشی السیاسی، ترجمة جورج طرابیشى، دار الطلیعه ، بیروت الطبعه الاولى 1975، ص 13.
(6) عوسمان یاسین، بونیادگه‌رى پێكهاتووی، میتۆدى لوسیان گۆلدمان، چاپخانه‌ى زانكۆى سه‌لاحه‌دین، هه‌ولێر 1999، لاپه‌ڕه 17 . لوسیان گلدمن ، نقد تكوینى، ترجمه‌و: محمد تقى غیاپى، انتشارات بزرگمهر، چاپ اول، 1369، ص 65، لوسیان غولدمان وجاك دوبرا، البنیویة التكوینیة والنقد الأدبی ، راجع الترجمة: محمد سبیلا. بیروت، الطبعة الاولى 1984، ص 33.
(7) د.كه‌مال مه‌زهه‌ر، تێگه‌یشتنى ڕاستى‌و شوێنى له ڕۆژنامه‌نووسى كوردیدا، به‌غدا 1978، لاپه‌ڕه64 .
سه‌رچاوه‌كان
به‌زمانى كوردى
1-كوردستان یه‌كه‌مین ڕۆژنامه‌ى كوردى، كۆ كردنه‌وه‌و پێشه‌كى د.كه‌مال فوئاد به‌غداد، 1972.
2- د. كه‌مال مه‌زهه‌ر ئه‌حمه‌د، تێگه‌یشتنى ڕاستى شوێنى له ڕۆژنامه‌نووسى كوردیدا، به‌غدا 1978.
3-عوسمان یاسین، بونیادگه‌رى پێكهاتووی، میتۆدى لوسیان گۆلدمان، چاپخانه‌ى زانكۆى سه‌لاحه‌دین، هه‌ولێر 1999.
به زمانى عه‌ره‌بی
1_ د. الطاهر لبیب، سوسیولوجیه الثقافه، دار ابن رشد/عمان/ألاردن ، الطبعه الثالثه، 1986.
2_ د. كاظم المقدادی، البحث عن التعبیر، منشورات العالم العربی فی باریس. الطبعه الاولى 1984 .
3_ لوسیان غولدمان وجاك دوبرا، البنیویة التكوینیة والنقد الأدبی ، راجع الترجمة: محمد سبیلا. بیروت، الطبعه الاولى 1984.
4- جان مارك بیوتى، فكر غرامشی السیاسی، ترجمة جورج طرابیشى، دار الطلیعه –بیروت الطبعه الاولى 1975.
به‌زمانى فارسى
لوسین گلدمن، نقد تكوینى،. ترجمهء دكتر محمد تقی غیاث‌ی، انتشارات بزرگمهر، چاپ اول 1368ش/1990.