زه‌مه‌ن له‌و تایتله‌دا واته شیعر به تێگه‌یشتنى كلتور وێناى فیگه‌ره برینداره‌كانى ده‌وروبه‌رى ده‌كات. واته كه‌شفكردنى واقیع به خه‌یاڵ. زه‌مه‌ن لاى نه‌زه‌ند به‌گیخانى واته به بیرهێنانه‌وه‌ى مۆدیلى دوێنێ كه به قووڵى له ناوماندا روواوه و بۆته به‌شێك له دنیابینیمان! هه‌موو ئه‌و رستانه‌م بۆ ئه‌وه نوسى رستهكهى (باكۆن)تان بیر بخه‌مه‌وه كه ده‌ڵێ: واقیع كچى زه‌مه‌نه! ئه‌و رسته‌یه‌ى باكۆن زه‌مه‌ن وه‌ك شیعر ده‌بینێ! پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا زه‌مه‌نى شیعر به‌رده‌وامییه یان ساته‌وه‌ختییه؟
ئه‌گه‌ر وه‌ك نه‌زه‌ند به‌گیخانى پێمانوابێ ئه‌ده‌ب به‌رده‌وامى زه‌مه‌ن ده‌گه‌یه‌نێت، نه‌ك وه‌ك ئۆگستین قسه له زه‌مه‌ن بكات... ئه‌گه‌ر وه‌ك نه‌زه‌ند به‌گیخانى خه‌یاڵى شیعرى ئاوێزانى بهردهوامیییهتى زه‌مه‌ن بكه‌ین و زه‌مه‌نى فیكرى ئیبداعى له به‌رده‌وامیدا به‌رجه‌سته بكه‌ین... ئه‌گه‌ر ئه‌ده‌ب ره‌نگدانه‌وه‌ى یاده‌وه‌رى و كلتور و كۆدى دیاریكراوى زه‌مه‌نێكى دیاریكراو نه‌بێت، ئه‌گه‌ر زه‌مه‌نى ئه‌ده‌ب زه‌مه‌نى به‌رده‌وامى بێت... له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌دا ناتوانین به‌و شێوه‌یه ته‌ماشاى پرۆسه‌ى خوێندنه‌وه بكه‌ین، چونكه پرۆسه‌ى خوێندنه‌وه له رێگاى جه‌ره‌یانى زه‌مه‌ن به‌رده‌وام رابردوو و داهاتوو له ساته‌وه‌ختى ئێستادا به‌یه‌ك ده‌گه‌یه‌نێ. به‌و مانایه پرسیارى ئه‌وه‌ى زه‌مه‌ن له ئه‌ده‌بدا چییه، ئه‌گه‌رچى هه‌رگیز له كێشه‌ى ئیبداع و فیكرى ئیبداعى نابێته‌وه، به‌ڵام مه‌رج نییه به‌رده‌وامى بێت، كه‌واته پرسى زه‌مه‌ن چییه پرسیارێكى پرِ كێشه‌یه و لاى شاعیر به به‌رده‌وامى ئابڵوقه ده‌درێت!
(1)
(هنری برگسۆن لویس) زه‌مه‌ن (پێشبینیكردن، حَدْس)ى ده‌یموومه‌یه، برگسۆن ره‌هایى له به‌رده‌وامییدا ده‌بینێته‌وه، پێیوایه به‌رده‌وامى، زه‌مه‌نى حه‌قیقییه.. برگسۆن ده‌یه‌وێ بوون له‌سه‌ر ده‌یموومه وێنا بكات. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى (ده‌یموومه-به‌رده‌وامى) دێ و دهرِوا، بۆیه قبولى دابه‌شبوون و به‌ش به‌شبوون ناكات.. به‌رده‌وامى پێشكه‌وتنى رابردووه كه داهاتوو به‌رهه‌م دێنێ، هه‌رچه‌نده پێشبكه‌وێت گه‌وره ده‌بێت. كه‌واته لاى برگسۆن جه‌وهه‌رى ئێستا، رابردووه. ئه‌و شێوه بیركردنه‌وه‌یه لاى نه‌زه‌ند به‌گیخانى له كۆمه‌ڵه شیعرى (سبه‌ینێى دوێنێ) به روونى دیاره.
(2)
(گاستۆن باشلا‌ر) دیموومهى زه‌مه‌ن به‌و مانایه‌ى كه لاى برگسۆن هه‌یه، ره‌تده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت زه‌مه‌ن به‌یه‌كه‌وه‌لكاو نییه، به‌ڵكو به‌یه‌كه‌وه‌نه‌لكاوه (متصل نییه، منفصله).. هه‌روه‌ها ده‌ڵێ به‌هۆى فیكرى به‌یه‌كه‌وه‌نوساوه‌وه (متصل) ناتوانین به‌شێوه‌یه‌كى جه‌وهه‌رى به‌ره‌و یه‌كێكى دیكه بگوازینه‌وه.. ئه‌گه‌رچى ده‌یموومه پێدراوى راسته‌وخۆى ئاگاییه، به‌ڵام ئه‌و دیموومه‌یه ده‌سته‌مۆیه، كه‌واته ئاگایى له شاره‌زایى ده‌ره‌كى وه‌رگیراوه، چ به‌هۆى (دابرِان یان به‌رده‌وامى) بێت. به‌و مانایه‌ش لاى باشلا‌ر ئاگاییمان به زه‌مه‌ن، ئاگاییه به ساته‌وه‌خت: زه‌مه‌ن واقیعى نییه ته‌نها له چركه‌ساتدا نه‌بێت. كه‌واته باشلا‌ر له‌گه‌ڵ تێزى فه‌لسه‌فى (ساته‌وه‌خت/چركه‌سات- اللحظة-Instant) و كتێبى (Siloce)ى (گاستۆن رۆبناڵ- Gaston Roupnel) یه‌كده‌گرێته‌وه و له ته‌واوى كتێبى (حدس اللحظة) پشتگیرى له تێزه‌كه‌ى ئه‌و ده‌كات.
(3)
زه‌مه‌ن گوزارشت له به‌رده‌وامى بكات، یان ساته‌وه‌ختى... نه‌زه‌ند به‌گیخانى دیدى خۆى له جوانى و چێژ و هونه‌ر و به‌هاى جوانیدا ده‌بینێته‌وه! زه‌مه‌ن به‌رده‌وامى بێت، یان ساته‌وه‌ختى... نه‌زه‌ند به‌گیخانى هه‌موو ئه‌ركى شاعیرانه‌ى خۆى له ئاشتى و به‌ها مرۆییه‌كاندا كۆ ده‌كاته‌وه! زه‌مه‌ن به‌رده‌وامى بێت، یان گوزارشت له ساته‌وه‌ختى بكات... نه‌زه‌ند به‌گیخانى به‌رده‌وام له گفتوگۆى مافه‌كانى مرۆڤ و ئازادى و دادپه‌روه‌رى نابێته‌وه و وه‌ك فیمنستێك جه‌خت له مافى ژنان ده‌كاته‌وه... ئه‌گه‌رچى هیچ كتێبێكى له‌و باره‌وه بڵاو نه‌كردۆته‌وه، به‌ڵام كۆى ئه‌و ره‌گه‌زانه له گفتوگۆكان و شیعره‌كانیدا ره‌نگدانه‌وه‌یان هه‌یه.
هه‌موو ئه‌و قسانه‌م بۆ ئه‌وه كرد، ئاماژه به كرانه‌وه‌یه‌كى فیكرى و جوانى له شیعره‌كانى نه‌زه‌ند به‌گیخانى بكه‌م، به‌و مانایه‌ش ده‌توانم بڵێم ده‌ستبردنى شاعیر بۆ پرۆسه‌ى نوسینى شیعر ساته‌وه‌ختێكى ئیستێتكى و ده‌ستبردنى شاعیر بۆ پرۆسه‌ى بیركردنه‌وه، كرانه‌وه‌یه‌كى دیاریكراوى فیكرى له پشته، هه‌ردوو ساته‌وه‌ختى شیعرى و ساته‌وه‌ختى بیركردنه‌وه له ئه‌زموونى نه‌زه‌ند به‌گیخانیدا وه‌ك بنه‌مایه‌كى ئه‌زموونى مرۆیى به‌رجه‌سته‌یه.
(4)
ئه‌وه‌ى له ساته‌وه‌ختى پرۆسه‌ى نوسینى شیعر جێگاى تێرِامانى به‌رده‌وامه بیركردنه‌وه‌یه، ئه‌وه بیركردنه‌وه‌یه هێلێكى تۆخ به ژێر شیعرییه‌تدا ده‌هێنێ، ئه‌وه بیركردنه‌وه‌یه فه‌زایه‌كى هێمن بۆ به‌دواداچوون ده‌خه‌مڵێنێ، ئه‌وه بیركردنه‌وه‌یه مه‌یل و خه‌یاڵى خوێندنه‌وه ده‌كاته‌وه...
نه‌زه‌ند به‌گیخانى هه‌ر له كۆمه‌ڵه شیعرى (ستایش)ه‌وه وێرِاى كۆمه‌ڵێ بابه‌تى واقیعى بایه‌خى به شیعرییه‌ت داوه، وێرِاى ئه‌وه‌ى بۆ ده‌نگى سروشتى وه‌فادار بووه، كه‌چى وێناكردنى خه‌یاڵى و سیحرى بینین و بونیادنانى زمانێكى فره ره‌هه‌ندى پشتگوێ نه‌خستووه، هه‌موو ئه‌وانه‌شى له رێگاى مه‌عریفه‌ى شیعرییه‌وه هێدى هێدى تۆختر كردۆته‌وه. گهرِانهوهى بۆ كۆمه‌ڵێ بابه‌تى واقیعى له رێگاى خه‌یاڵه‌وه خه‌مڵیووه، بۆ ئه‌وه‌ى گوزارشت له ئازاره‌كان و خه‌مه مرۆییه‌كان بكات، له رێگاى زمانێكى مرۆیى نه‌رم و هێمنه‌وه فره مانایى و مرۆڤدۆستى وێناكردووه، له ریگاى خه‌یاڵى زمانه‌وه فه‌زایه‌كى سروشتى و فیكرى بۆ شیعرییه‌ت ده‌خاته‌وه! به كورتى شاعیر بابه‌تگه‌رایى و شیعر به‌یه‌كه‌وه له رێگاى چییه‌تى زمان و ئیشكالیه‌تى مه‌عریفى به‌رجه‌سته ده‌كات، به‌مجۆره ویستى بابه‌تگه‌رایى به مه‌عریفه‌ى شیعرى ده‌سپێرێ، ویستى مه‌عریفه‌ى شیعرى بۆ بابه‌تگه‌رایى دێنێته به‌رهه‌م. له نێوان ویستى بابه‌تگه‌رایى و ویستى مه‌عریفى قه‌سیده‌ى (پاسیۆن) به جوانى خۆى نمایان ده‌كات، له‌و قه‌سیده‌دا ده‌یه‌وێ بڵێ ئه‌وه تێكه‌ڵبوونه به مه‌عریفه، (فه‌زیله‌ت) ده‌خاته‌وه، ئه‌وه تێكه‌ڵبوونه به شیعر، (رۆشنایى) به‌رهه‌م ده‌هێنێ، له نێوان فه‌زیله‌ت و رۆشناییدا شیعرییه‌ت فه‌زایه‌كه و خوێنه‌ر ده‌خاته سه‌ر بیركردنه‌وه و تێرِامانى جیاواز... رۆشنایى شیعرى ده‌بێته شوێنى به‌رده‌وامى بیركردنه‌وه و له فه‌زیله‌تدا سه‌ر ده‌كات، فه‌زیله‌تى بیركردنه‌وه ده‌بێته شوێنى ساته‌وه‌ختى شیعرى و به رۆشناییدا بڵاو ده‌بێته‌وه... واته له‌و ده‌قه‌دا بیركردنه‌وه به پاڵپشتى دوێنێ خۆى نمایان ده‌كات، به‌ڵام رۆشنایى له خه‌یاڵى زمان سه‌ر ده‌كات، به‌و مانایه‌ش بیركردنه‌وه زه‌مه‌نى به‌رده‌وامى ده‌گه‌یه‌نێت و شیعرییه‌ت زه‌مه‌نى ساته‌وه‌ختى:
دوێنێ شه‌و
شیعر
مینا كوڕێكى زراڤ
له كه‌نارى لم
به ڕووتى ڕاكشابوو
منیش سپی‌تر له مهوجى ڕۆشنایى
له‌سه‌ر ڕوویا خۆم هه‌ڵخست
دواتر مه‌لائیكه‌تێ به‌لامدا تێپه‌ڕى و فه‌رمووى
سه‌ڵاواتت لێ بێ
ئه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى كه پڕیت له فه‌زیله‌ت.
(ستایش، ل19)