لە دیوانی: look
سولماز لە ساڵی 1986 لە ئەستەنبوڵ لە دایک و باوکێکی ئیرانی لە دایک بووە. لە تەکساس، ئالاباما و کالیفۆرنیا گەورە بووە. ئێستا لە سانفرانسیسکۆ دەژی و لە دانشگای ستانفۆرد وانە دەڵێتەوە. سالێ 2016 بە کۆمەلە شیعری  "لووک" یەکەمین بەرهەمی بلاوکراوەی خۆی چاپدەکات و کۆمەڵێک خەلاتی گەورە بەدەست دینێت. واشینتۆنپۆست دیوانی look ی بە باشترین کتێبی شیعری ساڵ ناساند. 

Solmaz Sharif, 2016, look, Ramus Bokförlag
لەلایەن ئیدا بۆرێل و جێنیفەر هەیاشیدە و لە ئینگلیزیەوە کراوە بە سویدی.

 

 گەیشتنە گوانتانامۆ
سالمی خۆشەویست،
خۆشەویستم، چۆنیت تۆ؟................... ئەتدەن؟
من نیگەرانم.  لەم ماوەیەی دوایدا قژم تەواو................
تەنانەت پێستیشم ......................
دکتۆرەکان دەڵێن................
من لەگەڵ ئەواندا هاوڕام. دەبوایە.......................
داواکارم دڵگیر نەبیت.
........................... لە باخچەکەدام و خەریکی هاڕینم
دەستیان بە دایکت گەیشتووە....................
.....................تۆ لە یادتە.
هەندێکم بۆ خستۆیتە ناو پاکەتەوە ...................
بە تەنها بۆ تۆم دروستکردووە. هەوڵ بدە بە ڕێک و پێکی نان بخۆیت
بۆچی.............. من دەبوایە من شوویەکی دیکە بکەمەوە
بۆمگێرایەوە...............ئەو خۆی نەیدەتوانی.................ئەوە 
من قەت نەمتدەتوانی..................
خۆشەویستم، من ئەم گۆرانییەت بۆ دەلێم..........تۆ حەزت لێی بوو
ئەو دێرەیانت بیر نییە ..........................
من خەریکم....................
تەنها بۆ تۆ
هی خۆت،

سالمی خۆشەویست،
هەموو دوێشەو لە ئاسماندا چەخماخە بوو، .............ڕووناک کردەوە
بەڵام باران هەر نە باری. هیچ
کە دەگەمە ماڵەوە، هەموو شتێک
................. تەپ و تۆز. جووتێک.....................
لە تەنیشتی.................. خاولییەک و 
......................و ...................
لە بەیانیدا. هەر چۆنێک بیت، من نەمتوانی..................
لای پەنجەرەکەوە دانیشتم و سەیرمدەکرد
سەیریان دەکرد..................و 
دەیانزانی من لە هین دەچم.........
......................واهی
هی خۆت،

سالمی خۆشەویست،
ئەوان لە گەڵ هیندا هاتن......................دوکانەکە
.................. پیشتر
لووتم تەقی بە لووتیانا........................
بەڵام هێشتاش هەر ئاودارە
ترشییەکەیم تەواو دەرکرد
................... هەموو رۆژەکە. لاپەرەی رۆژنامەکە
................بەهۆی شەربەتەکەوە.
دەیخەمە ناو قوتویەکەوە تا ئەو کاتەی تۆ دێیتەوە.
...........................هەندێک هەڵوژەیشم. 
من هێشتاکە نەمکردۆتەوە..............دوای ئەوەی ئەوان................. یت
تاقەتی ئەم هەمووەم..............ئەو هەموو...............ددانانە
یان لەوانەیە...................
چۆن چەرچەفەکەیان پیس کرد
هیوادارم تۆ لە من.................
هیوادارم رێت پێبدەن کەمێک.....................
هی خۆت،
سالمی خۆشەویست،
................ دەیووت من پێویستە زمانم. 
تووند تر بووە.  من پێموت کە ئەو ......................خۆی تێنەخات
کە..................هی خۆی.................. ژنەکەی
ئەو .......نابێ
گەر ئەو هی من ..................هیچ کاتێک لێم ................
جارێکی دی. هەندێک جار نامە بۆ تۆ دەنووسم و پۆستی ناکەم.
عاجز نەبی!
دەمەوێ ئەوان...............
وەختێ دەیکەیتەوە............
....................وەک گردێک لە گوڵالەسوورە
هی خۆت،

سالمی خۆشەویست،
.......................هێلانەیان دروستکردووە
لە ژێر...........
و ئێستاش .............بەچکەکان هەمیشە................
.................هێلەکەیان بردووە
و برنجیش. چایش. نازانم کێ.....................
بریاردەدا.................ئەم شتانە
هی خۆت،
سالمی خۆشەویست،
دراوسێکان لێبووردنێکیان وەرگرت و 
............... چەندە هەزار دۆلارێکیش
ئەوان وا حسابیان کردبوو...................لەسەر ...................و
............... تەمەنیش.
قیمەتی................هی ئینسانێک.........................
...................شتی وا روویدا کاتێک کردیانەوە و دراندیان.................
.....................وەک تۆپەلێک، ئاگریان دا هەر لەوێدا و لەبەرامبەر................
...................دەڵێن بۆ دەنێرن. چەکێک......... بۆ.................
من .................! .........................!
..................................؟
هەرگیز.
هی خۆت،
سالمی خۆشەویست،
لە .................حیکمەت دەخوێنمەوە.
ئینسانی...................نیشتیمان
ژنەکەی نامە بۆ .............دەنێرێ
................وەک من.
ئێستا ناخوێنمەوە. ئەو وا بوو...............وەک تۆ
من هەموویانم هەیە........................ کتێبەکانی
هەموویان. 
تەحەموولی ......................
......................................
هەموو کتێبەکان بەریز لە ناو رەفەکەدان
وەک چۆن تۆ................
دەوەستایت و بۆنی لاپەرەکانت دەکرد
هەموو دەلێن.......................
هەمان......................مێژوو
بەڵام کەسێک هی ئێمە ناگێڕێتەوە.