ماشێنە ڕاستەقینەکانی جەنگ بەرلەوەی لە مەیدانی جەنگدا تۆپەکانی خۆیان بتەقێنن، لە سەری ئینسانەکاندا ئەو کارە دەکەن. تۆپەکانی فاشیزم لە مێژە لە خەیاڵ و عەقڵ و فەنتازیای کۆمەڵایەتی و بیرکردنەوەی سیاسیدا گرمەیان دێت، جار جار لە فۆرمی دەوڵەتێکی سێنتڕاڵدا گوزارشت لە خۆیان دەکەن، وەک لە عێراقی سەدام حوسەیندا، یان تورکیای ئەتاتورکیدا دەیبینین، یاخود دابەشدەبنە سەر چەندەها دیالێکتی سیاسی جیاواز جیاواز و لەگەڵ خۆیاندا جەستەی کۆمەڵایەتیش هەلاهەلا دەکەن، وەک لە عێراقی ئەمڕۆدا دەیبینین.
....
....
فاشیزم مانای بوونی سیستمێک، توندوتیژیی تێیدا جەوهەرە، بڕیاردەری یەکەمە، کەرەستەی بنەڕەتی دابینکردنی دەسەڵات و دروستکردنی مۆڕاڵ و پاراستنی سیستمە. واتە توندوتیژیی زمانی سەرەکی کایەی سیاسەتە، زمانی گوزارشتە لە هەموو ناکۆکییەکدا، زمانی چارەیە لە هەموو ململانێیەکدا، هەموو ناتەباییەکیش بچووک بێت یان گەورە تا سنووری سووتان و خوێن و خنکان ڕادەکێشێت.
...
...
ڕەخنە لە عەقڵی فاشیستی، چاپی یەکەم. 2015، لاپەڕە 120، 264