( 1)
من ده‌بوایه هه‌موو شتێکم لێ بدزرایه، ئه‌م سندووقه نه‌بێ. ئه‌م سندووقه‌ی له دواجاردا دۆزیمه‌وه، به پڕی لێم دزراو له مه‌زاتخانه‌که به به‌تاڵی کڕیمه‌وه. به فرۆشیاره پیره‌که‌م وت، بێزه‌حمه‌ت ئه‌م سندووقهت له کوێ بوو؟ ماوه‌یه‌که هه‌مه کوڕم، لێتناشارمه‌وه له ته‌نه‌که‌یه‌کی خۆڵدا دۆزیمه‌وه، زۆر سه‌رنجی ڕاکێشام، سه‌یری که به‌و پیسیی و کۆنییه‌وه چه‌ند جوان و سه‌رنج ڕاکێشه، تۆ ناوه‌وه‌یت بینیووه، ئاگات له‌و هه‌موو وێنه‌و زه‌خره‌فه جوانانه هه‌یه، من ئه‌مه ناڵێم بۆ ئه‌وه‌ی لێت گران بکه‌م، به‌ڵام ها سه‌یری بکه،سه‌یری ئه‌و هه‌موو سیحره بکه.