سەگێک لە ئاوێنەیەکی تردا
پاتاڵیزمی ستوون نووسیین لە ژورنالیستی کوردیدا..
پاتاڵیزمی ستوون نووسیین لە ژورنالیستی کوردیدا..
"هێماکان؛ زمانی خودان"
هۆڵدەرلین
گفتوگۆیەکی کورت لەگەڵ ڕۆژنامەی (رێگای كوردستان)
مێخ بە زماندا دادەکوتم و قڵیش دەکەمە زارمەوە..
* با سهرهتا لهو پرسیارهوه دهستپێبكهین؛ مرۆڤ بۆ چیرۆك دهنووسێت، یاخود بڵێم توانا ئهمین دهیهوێت له ڕێگهی چیرۆكهوه بڵێ چیی؟
لەنێوان "masca-تارمایی"ی لاتینی و "persona-كەسێتی"ی ڕۆمی كۆندا، من ئەمەی دواییانم وەك مانای ڕیشەیی وشەی ماسك لا پەسەند ترە، چوون هەموو ماسكەكان خەریكن ڕۆڵی ئێمە دەنوێنن، ماسك ونكردنی دیوە ڕاستەقینەكەی مرۆڤ نییە، بەڵكو شاردنەوەیەتی..
لەو نامە ساختەیەدا کە ژیانی ڕاستەقینەی نالی دەگێڕێتەوە؛ بەو جۆرەی کە لە (ئەستەمبوڵ) عاشقی کەنیزەیەک دەبێ کە عوسمانییەکان لەشەڕی ڕۆمدا گرتوویانە و ئێستا وەک ئیشکەرێک لە قەڵای سێی چێشتلێنەران تاقی حەوت کاردەکا.. لە هامشۆی نێوان نالی و شاعیرانی فارسا بۆ دیوان، لە بەرەوژوورکەکەی (لالەلی) چاویان بەیەک دەکەوێ و نالی دڵنیا دەبێ کە ئەمە حەبیبەی ڕاستەقینەی خۆیەتی و بەخێراییش ئەوە بەسەریادێ كە ئینسان هەمیشە یەکەم و دووەمی شتەکانی لێتێکدەچێت..