قه‌سیده‌ی کڵاو
(1)
شه‌هوه‌ته‌کانم بۆ جه‌سته‌ی شه‌هوه‌ت
ئازادیم بۆ بینینی ئازادی
ناخم بۆ بینینی ناخی
خۆزگه‌کانم بۆ بینینی خۆزگه‌کانیان
گڕیان گرتووه.
(2)
که‌شتیوان و راهیبه یه‌خسیره‌کان
گیرفانه‌کانمان پڕ له گه‌نم
دڵمان پڕ گیرفان ده‌که‌ن.
(3)
به لاپه‌ڕه‌کانی مێژوو
قاچه ته‌ڕه‌کانی مێروو وشک ده‌که‌مه‌وه.
مه‌یتبه‌ر
یه‌كه‌م ئێواره‌ی بوو ڕووبه‌ڕووی ته‌رمێكی وا ترسناك ببێته‌وه، ئه‌و ته‌رمه له لایه‌ن كۆمه‌ڵێك گه‌نجه‌وه دۆزرابووه‌وه، له‌ناو ته‌لیسێكی قاوه‌ییدا، ته‌رمه‌كه پیاوێكی ڕه‌شتاڵه‌ی لاوازبوو، له ناوقه‌ددا كردبوویان به‌دوو كه‌رته‌وه، دیاربوو به ته‌ور بڕدرابووه‌وه، گه‌نجه‌كان له پێش ئه‌فسه‌ری لێكۆڵه‌ره‌وه ئه‌وه‌یان کوتبوو كه نازانن له كوێ دۆزیویانه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت كاته‌كه‌یشیان نه‌ده‌زانی، ئه‌فسه‌ره‌كه له كۆتایی و وه‌ڵامی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا کوتبووی ئه‌وان له ترسا بیریان چووه‌ته‌وه، كه ئه‌وه‌یش گه‌وره‌ترین كاره‌ساته و گشت هه‌وڵه‌كان بێ مایه ده‌كه‌نه‌وه.
من مرۆڤی تازەم
مرۆڤ جگە لە ڕووەکێک لە بێهێزترین و لاوازترین ئەو ڕووەکانەی لەسەر زەوی و لە ناو تەبیعەتدان شتێکی تر نییە. سەرەڕای ئەوەی لاواز و کەمدەست و بێهیزترە لە تەبیعەت، وەلێ ڕووەکێکی خاوەن هۆشیاری و بیر کردنەوە و ئەفکارە.. خۆپڕچەککردن و هەوڵدان و ئیش‌کردنی سرووشت لەسەر سڕینەوە و پیشێل‌کردنی ئەم ڕووەکەی ناوی لێ نراوە مرۆڤ بە پێویست نازانم.. چونکە هەڵمێک یاخود قەترەیەک ئاو بەسە بۆ ئەوەی بیکوژێت. لە دوای هەوڵ و کۆششەکانی گەردوونەوە بۆ کوشتن و پلیشاندنەوەی مرۆڤ ناتوانێت مرۆڤ بچووک بکاتەوە.. بەوەدا کە مرۆڤ دەفیکرێ و هۆشیارە بە خۆی و بە دونیا.. لە سرووشت و کۆی ئەوانەشی لە سروشتدان مەزنترە.
خــەیـــــاڵ؛ لە نێوان ھێماناسیی و فەلسەفەدا
"هێماکان؛ زمانی خودان"
هۆڵدەرلین
دڵ ده‌ڵێ سه‌یری چــه‌مه‌ن خـۆشـه جـه‌وابی نـاده‌م
دڵ ده‌ڵێ سه‌یری چــه‌مه‌ن خـۆشـه جـه‌وابی نـاده‌م
مــودده‌تێـکـه لــه قـه‌فــه‌سدایـــه، عــه‌ذابی نـاده‌م
مه‌جلیسێکی چه‌مه‌ن و بولبول و به‌زمی گـوڵ و موڵ
به دووصـه‌د مـــه‌دره‌سه و ده‌رس و کیتابـی نـــــاده‌م
گوتـم: ئــه‌ی مــاهـ، دڵــی من به دڵی خــۆت بــکڕە!
گوتی: من به‌ردی بــه قیمه‌ت به کــه‌بــابــی نــاده‌م
بپرسه حــــــاڵم، ئیهمالــــی وه‌فـــــا بــــه‌س
بپرسه حــــــاڵم، ئیهمالــــی وه‌فـــــا بــــه‌س
بترسه تۆ له حه‌ق، جـــه‌ور و جــــه‌فا بـــــه‌س
به‌کــــــامـــی غـه‌یــر و بێــگـــانه، بـــرالـە!
بەریی‌بوونت له یــــــار و ئـــــاشنا بـــه‌س
ئیلاهی بــێ‌به‌ڵا بێت نـــــه‌خلی بـــــــــاڵات
بــــه‌ری بۆ من به‌ڵا بوو، هــه‌ر به‌ڵا بـــــــه‌س
لە پاش مردن چ بەهایەك؟
بەشی یەكەم
بۆچی دەمرین ؟ مردن چیە؟ بوونی ئێمە بۆچی وابەستەی مردن كراوە؟ بۆچی مردن گەیشتنی خانەكانی مرۆڤە بە حاڵەتی تازە نەبوونەوە.... ئایا لە پاش مردن دەشێ تەنها دەنگی مرۆڤ لە گەردووندا بمێنێتەوە و بۆ هەتا هەتایە بەرەڵا بێت یا شتێكی دیكە هەیە و ئێمە هێشتا نایزانین؟ ئێمە وەزیفەیەكی بایۆلۆژی ئەنجام دەدەین كە سروشت پێمانی بەخشیوە و چۆن ژیانمان لە سروشتدا دەست كەوتووە ئاواش سروشت لێمانی دەسەنێتەوە پاش ئەنجام دانی وەزیفە بایۆلۆژیەكانمان. یاخود بۆ وەزیفەیەكی ڕەوشتی هاتووینەتەوە بوونەوە؟