طەبعی شەککەرباری من، کوردیی ئەگەر ئینشا دەکا
طەبعی شەککەرباری من، کوردیی ئەگەر ئینشا دەکا،
ئیمتیحانی خـۆیە مەقصوودی، لـە (عــمدا) وا دەکا
یــــا لە مەیدانی فـەصاحەتدا بە میثلی شەهـ سەوار
بێ تەئەممول بەو هەمـوو نەوعـە زوبانی ڕادەکا
کەس بە ئەلفاظم نەڵێ خــۆ کـوردیە خۆکردییە
هەر کەسێ نادان نەبێ خۆی طالیبی مـەعنا دەکا
له دوگمه‌ی سوخمه دوێنێ نوێژی شێوان
له دوگمه‌ی سوخمه دوێنێ نوێژی شێوان
بــه‌یــانـی دا سفیده‌ی بــــاخـی سـێـوان
لــه خه‌وفی طه‌لعه‌تی ڕۆژ هه‌روه‌کوو شێت
بـــه ڕووزه‌ردی هـــه‌ڵات و کـــه‌وتــه کێوان
دو چــاوی من کـــه‌وا کــه‌یلی سوروشکن،
ده‌پێون ئـــاوی بـــه‌حری خـــوێ بــه پێوان
لە سەفەردا ، چۆنی بێ من !
" (نالی) ، خەبەری بێ ئەسەری غائیبە ، ئەمما
ناڵێکی حەزین دێ لە موناجاتی سەحەردا "
(١)
بەیانیەک کە لە خەو هەڵدەستم
دەبینم خۆر تاقەتی ژیانی نەماوە .
کۆترەکان سەرەیان گرتووە بۆ تۆزێک گمە .
باران لە حەوشەکەدا
بێ ئەوەی نامەیەک جێ بهێڵێ ، خۆی کوشتووە!
منیش لە داخی هەموو ئەوانە
لە جیاتی وەی ڕوباری ژیا ن بوەستێنم
یان بە فیشەکێک تەمەن سوور کەم
دەبم بە سەگ
بە هەموو دونیا دەوەڕم
بە دار و بەردی مێژوودا هەڵدەمیزم !
(٢)
بەیانیەک ، پێش ڕیش تاشین
له مردن به‌رده‌بمه‌وه
(مردن)
ماوه‌یه‌كه زۆر په‌ستم
ده‌ست بۆ هه‌ر شتێك ده‌به‌م
ده‌بێ به دووركه‌وتنه‌وه له خۆم
له هیچ شوێنێ نیم، له نێو دێره‌كان هه‌نگاو ده‌نێم
له یه‌كێك ده‌گه‌ڕێم لێره نییه
به‌ڵام گوێم لێیه له پشت دێره‌كان
با‌نگم ده‌كات، به دوایدا ده‌ڕۆم
دوور ده‌كه‌ومه‌وه له دنیا
گیانم شه‌ڵاڵی ئاره‌ق ده‌بێ
ده‌ڵێن بڕۆ نه‌خۆشخانه
ده‌كه‌ومه نزیك گۆڕستان.
(بای مردن)
یه‌كێك له كه‌ناڵه‌كان به چه‌ند هیچییهك
ئارامی ماڵ ده‌شێوێنی
هه‌ست به په‌ستی ده‌كه‌م