گوڵ و غونچەی بەهارانیش لە تۆ نەشمیلەتر نابێ
گوڵ و غونچەی بەهارانیش لە تۆ نەشمیلەتر نابێ
نەمامی عەرعەری کۆرپەش لە تۆ خنجیلەتر نابێ
لە عالەمدا لە تۆ چاتر، لە تۆ مەحبوب و شیرین‌تر
ئەگەر دەعواچیەک مابێ، درۆ ناکا دەسا با بێ
دەسا با بێن بەصەف یەکسەر هەموو چاومەست و گوڵ‌ڕومەت
با بزانن چۆن ئەبێ مەحجوب، ئەوی وا لافی لێدابێ
ژمارە شەرمەزارەكان
بەپێی خەمڵاندنە ڕەسمییەكان بە هاتنی ساڵی 2015 ژمارەی دانیشتوانی نیشتمانی عەرەب دەبێت بە 450 ملێون كەس، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت كە عەرەبەكان گەشەیان لە هەموو گەلانی سەرزەوی زیاترە، و تێكڕایی لەدایكبوونیشیان بەرزترە، سەرەڕای ئەو بارودۆخە قورسەی ژیانیش كە هەر دەوڵەتێك لەو دەوڵەتانە تیایدا دەژین و سەرەڕای ئەو مەرجە قورسانەشی كە دەدرێت بۆ دابینكردنی خواردن و وەزیفە و خۆشبەختی بۆ ئەو ژمارەی زۆرەی مرۆڤ.
لەگەڵ زیادبوونی ئەو ژمارەی زۆرەی عەرەب كەچی چاپخانەكانیان زیاتر لە هەزار نوسخەی كتێبێكی تازە چاپ ناكەن، كە ئەمەش ژمارەیەكی شەرمەزارە بۆ نەتەوەیەك كە خەریكە دەبێت بە نیو ملیار كەس .
شه‌وی یـــه‌ڵدایه، یــــا ده‌یجـــووره ئــــه‌مشه‌و
شه‌وی یـــه‌ڵدایه، یــــا ده‌یجـــووره ئــــه‌مشه‌و
که دیــده‌م دوور له تۆ بێ نــووره ئــــه‌مشه‌و؟!
دڵم وه‌ک حـــــاکــمی مـه‌عزوولــه، قــــوربان!
خــه‌ڵاتی وه‌سڵی تۆی مه‌نــــظووره ئه‌مشه‌و
دڵیش مــــایـل بـــه دیـــده‌ی تـــــۆیه، بـۆیـــه
له من وه‌حشی و ڕه‌میده و دووره ئـــه‌مشه‌و
سـه‌یلی هـیجرت به‌ردی بنچینـه‌ی لـه ڕه‌گ هێنـامـه ده‌ر
سـه‌یلی هـیجرت به‌ردی بنچینـه‌ی لـه ڕه‌گ هێنـامـه ده‌ر
بـاری فیـکرت قه‌ددی ڕاستـی تێـکشــکاندم وه‌ک فه‌نه‌ر
شیری ئـــــه‌برۆت ، تیری غـه‌مزه‌ت وا له جـه‌رگم کارییه
دێت لــه تۆفـانـی دوو چـاوم له‌ت‌له‌تـی خوێنی جــــگه‌ر
چـــــــاو و دڵ شــه‌ڕیـانه ، نـازانــم خـه‌تای کامیـانــه خـۆ
تــا بـه داری کــه‌م ، ده‌ری که‌م بیخه‌مـه شین و چه‌مه‌ر
قه‌سیده‌ی کڵاو
(1)
شه‌هوه‌ته‌کانم بۆ جه‌سته‌ی شه‌هوه‌ت
ئازادیم بۆ بینینی ئازادی
ناخم بۆ بینینی ناخی
خۆزگه‌کانم بۆ بینینی خۆزگه‌کانیان
گڕیان گرتووه.
(2)
که‌شتیوان و راهیبه یه‌خسیره‌کان
گیرفانه‌کانمان پڕ له گه‌نم
دڵمان پڕ گیرفان ده‌که‌ن.
(3)
به لاپه‌ڕه‌کانی مێژوو
قاچه ته‌ڕه‌کانی مێروو وشک ده‌که‌مه‌وه.
مه‌یتبه‌ر
یه‌كه‌م ئێواره‌ی بوو ڕووبه‌ڕووی ته‌رمێكی وا ترسناك ببێته‌وه، ئه‌و ته‌رمه له لایه‌ن كۆمه‌ڵێك گه‌نجه‌وه دۆزرابووه‌وه، له‌ناو ته‌لیسێكی قاوه‌ییدا، ته‌رمه‌كه پیاوێكی ڕه‌شتاڵه‌ی لاوازبوو، له ناوقه‌ددا كردبوویان به‌دوو كه‌رته‌وه، دیاربوو به ته‌ور بڕدرابووه‌وه، گه‌نجه‌كان له پێش ئه‌فسه‌ری لێكۆڵه‌ره‌وه ئه‌وه‌یان کوتبوو كه نازانن له كوێ دۆزیویانه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت كاته‌كه‌یشیان نه‌ده‌زانی، ئه‌فسه‌ره‌كه له كۆتایی و وه‌ڵامی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا کوتبووی ئه‌وان له ترسا بیریان چووه‌ته‌وه، كه ئه‌وه‌یش گه‌وره‌ترین كاره‌ساته و گشت هه‌وڵه‌كان بێ مایه ده‌كه‌نه‌وه.