گوڵباران و پیاوه‌ بۆگه‌نه‌کان

له‌ قۆناغی سه‌ره‌تایی دوو هاوڕێم هه‌بوون، که‌ ده‌توانم بڵێم به‌ ده‌گمه‌ن له‌ یه‌کتر داده‌بڕاین... هه‌ردووکیان ڕۆژانه‌ به‌سه‌رهاتی خۆیانیان بۆ ده‌گێڕامه‌وه‌... ئه‌میان باوه‌ژنێکی زۆر دڵڕه‌ق و ئه‌ویان باوه‌پیاره‌یه‌کی چه‌ند بڵێی تووڕه‌ی هه‌بوو... من شه‌وان هه‌تا خه‌وم لێ ده‌که‌وت، بیرم لێ ده‌کردنه‌وه‌... چاره‌سه‌ری سه‌یر سه‌یرم بۆ ده‌دۆزینه‌وه‌، به‌ڵام هه‌رگیز نه‌مده‌توانی به‌ خۆیانی بڵێم...

هاوارى نوقم بوون

ئەو ئێوارانەی لە باخچەكانی عومرا هەڵئەوەریت،
گوناهی من نەبوو.
عیشق لێرە بە دوای خاچەكەی خۆیدا دەگەڕێت.
ئەو سپێدانەش بە دوای لەخاچدانی خوما وێڵ بووم،
گوناهی تۆ نەبوو.
 
بێدار بە،
ئەی ئەوكچەی ئابڕوت بە شێعرێك دائەپۆشیت.
ئەمڕۆ ئیتر دنیا ئاخریە،
پەردەی پەنجەرەكەت لابەرە و سەیركە،
خۆر لە خۆرئاواوە هەڵهاتووە.
تۆكچی ناو خەونە قەرەباڵغەكانی شار و
میوانی تەنیاییە غەریبیەكەی من بوویت،
من لە سپێدەیەكی ناكامدا،
كە پاساریەكان بەسەر پەژارەی عیشقێكدا ئەخوێنن،
گوڵ و بادەم بۆ چییە؟!

سەمای دۆلفینەكان

دۆلفینەكان پاشاكەیان عاشقترینیانە، عاشقترینیان بریندارترینیانە، بریندارترینیان باشترین‌ و میهرەبانترین ڕۆحلەبەری دەریایە، جوانیناسێكە لە قوڵاییەكاندا نەبێت مەلە ناكات.من دەموت: ((نە دەریا هەیە و نە سەرزەمینی دۆلفینەكان، نە سەما هەیە و نە پادشا))، ئەو دەیوت: ((جێگای دۆلفینەكان سەرزەمین نییە ئاوە، ئەوەی ئەوان ئەیكەن سەما نییە قسەكردنێكە بە جوڵەیەكی عاشقانە، پاشاكەی ئەوانیش پەرستارێكە ئەو برینانە ئەپێچێ‌ لە قوڵایی ڕۆحدان)).

وڕێنە *

دڵم هه‌ر ئه‌و دڵه‌ی جارانه ‌ئێستاکه‌ش ئه‌ناڵێنێ
هه‌ناسه‌ی ساردی ناکامی له‌ سینه‌مدا ئه‌تاسێنێ
ئه‌گه‌ر جوانیت سه‌رنجم ڕابکێشێ، مه‌گره ‌لێم چونکه‌
جه‌ماڵت په‌یکه‌ری ڤینۆسی خوای جوانیش ئه‌جوڵێنێ
په‌چه‌ت لاده ‌ببینم ڕووت ئه‌من خۆ سه‌یری تۆ ناکه‌م
له‌ ڕووی تۆ تێده‌گه‌م یه‌زدان چلۆن نه‌خشێ ئه‌نه‌خشێنێ

تۆ ئەی جەللادی برام

ئەشێت تۆ سەمای ناو ئەم خوێنەت پێ جوان بێ و من ئەوگوڵانەی ئێوە بە شمشێر ئەیانبچڕن، تۆ خەونی ئەو پیاوەت پێ جوان بێت بەباڵی شمشێر ئەفڕێت و من ئەو كچەی بەباڵی پەروانەكان ئاسمان تەی ئەكات. تۆ ئەو قەفەزەت خۆشبووێ‌ ڕۆحت لەناو خۆیا ئەخنكێنێ‌ و من ئەو فڕینەی چوارچێوەكان ئەشكێنێ‌. تۆ ئەو تەفسیرەت خۆشبووێت وەكو خوێن بە شمشێرەكانا دێتە خوارو من ئەو خودایەی شوێن پەنجەی خۆی لە جوانی گوڵەكانا بەجێدێڵێ‌، تۆ ئەو خەنجەرەت خۆشبووێ‌ بە خوێنی سەدە كۆنەكان ژەنگ ئەكات و من ئەو شیعرەی چەند بیكوژن ئەوەندەی تر زیندوو ئەژی .