پەنجەكانم دەمگرێنن
ئێستا ماڵەكەم
لای نزیك ماڵی (با)وەیە،
هەموو بەیانییەك لەحەوشەكەی خۆیەوە
پرچی شۆڕەبییەكان دادەهێنێ،
كە ئەزانێت لە بەرامبەری وەستاوم
شەرمنییەك دایدەگرێت‌و
پەنجەكانی لە شنینەوە دەكەون.
************
سێ هونەرمەندی کورد لە پێشانگا و ۆرکشۆپی هونەرمەندانی ئاسیا و سکاندیناڤیادا
ئەم پڕۆژەیە (34) هونەرمەند بەشداری تیادا دەكات وە ئەم ساڵ سێ هونەرمەندی كورد بەشدارن
ئەوانیش هونەرمەندان:
ئاشنا ئەحمەد لە وڵاتی سوید
یادگار عەلی خەیات لە بەریتانیا
مەریوان جەلال لە بەریتانیا
زانیاریی زیاتر
وه‌ک ئاو
ئای خوایه دڵم چه‌ند خۆشه، ئۆی دنیا چه‌ند بچووکه، سوێند به (ئاو) ئه‌گه‌ر گه‌ردوون مه‌یلی بێت، گۆی زه‌وی له قه‌باره‌ی تۆپێکی تێنسدا، له‌سه‌ر به‌ری ده‌ستت ده‌خولێنێته‌وه!
ئازیزی من، هێژام، مامۆستا گیان ببه‌خشه که نازانم چۆن بانگت ده‌که‌م و چیت بۆ ده‌نووسم، تایبه‌ت له کاتێکدا که تۆ هێشتا نازانیت من کێم به‌ڵام من باش به تۆ ئاشنام و زۆرم هه‌یه که بۆت بگێڕمه‌وه. به‌ڵێنبێت هه‌موو شتێکت پێ ده‌ڵێم. به‌ر له‌وه‌ش سوپاسگوزاریی زۆرم بۆ (فه‌یسبووک) ده‌نێرم که تا به‌ر ده‌رگای ماڵه‌که‌تی هێنام.
سه‌فه‌ر
هه‌موو شتێک له‌و ڕۆژه‌وه ده‌ستى پێ‌کرد که خانمێکى میهره‌بان به گریانه‌وه به‌خۆى و دوو جانتا دیارى جوانه‌وه خۆى کرد به ژوورداو باوه‌شى به باوکمدا کرد و تێرگریا به‌سه‌ریدا. پاش نه‌ختێک بۆمان ده‌رکه‌وت ئه‌و خانمه میهره‌بانه نه‌نکى ئێمه‌یه‌و له وڵاَتێکى تر ئه‌ژى و بۆ پێنج ساڵ ئه‌چێت باوکمى نه‌بینیوه، به ڕێگاى قاچاخ له ئێرانه‌وه هاتبوو بۆ سلێمانى.
تا گه‌یشتنه‌وه‌ت دڵم له‌سه‌ر خۆم داده‌خه‌م
کۆتاییه‌کان ته‌واو نه‌کراون
سه‌ره‌تاکان ده‌ستیان پێ نه‌کردووه
باخه‌کان دیمانیان کاڵه
ئازاره‌کان نه‌ڕواون
پێش ئه‌وه‌ی شتێک ڕووبدات،
ده‌ستت بخه‌ره ده‌ستمه‌وه
شتێکی ماوه زه‌مه‌ن بووه‌ستێ،
************
ژیان به حوزنه‌وه لێم ده‌ڕوانێ
ده‌نگێک له دووره‌وه ده‌بیستم
مناڵێک به‌لامدا
فرته ده‌کاته ته‌مه‌نه‌وه
هه‌نگاوێکم ناوه له‌وه‌ی
له‌م هه‌موو شتانه تێبگه‌م
تۆ وه‌ره‌و له بێ تاقهتیمدا
جگه‌ره‌یه‌ک داگیرسێنه،
************
دیداری حەمە کاکەڕەش لەگەڵ ماردین ئیبراهیم
ماردین شاعیرێکی جوان و بێده‌نگ و پڕده‌نگه. له هاوڕێیه‌تیشدا که‌سێکی باش و دڵسۆزه من له‌خۆڕا ئه‌م قسانه ناکه‌م شیعره‌کانی شایه‌د حاڵن بۆ شاعیری ئه‌و . بۆ ئه‌وه‌ی تریش ساڵانێکه وه‌ک دوو هاوڕێ یه‌کتر ده‌ناسین له‌و په‌ڕی دوورییه‌وه به‌دڵ هه‌واڵی پرسیووم. حه‌مه کاکه‌ڕه‌ش