نووسینه‌وه‌ی درۆ
که ته‌له‌فۆنی بۆ کردم زۆر ترسام و تا ماوه‌یه‌ک له شوێنی خۆم سڕ‌و حه‌په‌ساو نه‌متوانی هیچ وه‌ڵامێک بده‌مه‌وه، هه‌ر که وتی، شێخ غه‌فووری قه‌ترانیم، به‌ڕێزم ده‌مناسیت یان نا؟ یه‌کسه‌ر شڵه‌ژام و نه‌متوانی هیچ بڵێم، هه‌ر که ده‌مویست شتێ بڵێم، وشه‌کان تا نیوه‌ی ده‌هاتن و دوایی ده‌یانزانی به‌ر گوێی کێ ده‌که‌ون زوو ده‌گه‌ڕانه‌وه.