کەنارەکان

-١-
فۆرمێکی نوێی ئیمپریالیزم دادەمەزرێت : 
ڕۆژئاوای سیاسەتوانی ئەمریکیی – ئەوروپیی ، سوپایەکی تر بۆ سوپاکەی خۆی دەخوڵقێنێ : ئەم سوپا خوڵقێنراوە ؛ دەمێ "سوپایەکە لە پەراوێزدا" و ، دەمێکیش "سوپایەکی پێشڕەوە" . ڕۆژئاوا ، تاکەکانی ئەم سوپایە لەناو گەلانی "دۆست" ەوە هەڵدەبژێرێت . ئەم سوپایە ، سوپایەکی کیشوەربڕە . نەفەرەکانی ، نیشتەجێی هەمان ئەو شوێنانەن  کە لە گوند و شارەکانی خۆیاندا ، تیایاندا دەژین . ئەمانە ، هەرکەسە و لە شوێنی خۆی حازروئامادەیە ، گوێ قوڵاغی سەعاتی سفرە ! ئەم سوپایە ، سوپایەکی گوێڕایەڵ ، ڕاهێنراو ، بەوەفایە . 
 

بۆ کێیە ئەم دڵەی، وا لەناو دڵما لێئەدا ؟

-1-
ئێمە لە چرکەساتێکی مێژووییدا دەژین کە تیایدا بە تەنێ نێچیر نامرێت
بەڵکو ڕاوچییش دەمرێت .
لێ هەر یەکەیان مردنی جیا و تایبەت بە خۆی هەیە .
پرسیارگەلێکی زۆریش دەبیستین لەبارەی جۆرەها پرسی زۆروزەوەندی پەیوەست بەم چرکەساتەوە، بە ئێستا و ڕابوردوویەوە.
کەچی تاقە یەک پرسیار نابیستین لەبارەی ئاییندەوە :
ئاییندە ؛ چۆن دەخوڵقێنرێت و ، چۆن دەبێت ؟
-2-
"من بۆ ئەوە نانووسم ، هەتا زاتی خۆم کۆکەمەوە ،
بەڵکو بۆ ئەوەی خۆم پەرت کەم .

بۆ دایکم

بیری نانەکەی دایکم ،
قاوەکەی دایکم دەکەم !
بیری دەکەم ، کەدەستی بەسەرمدا دەهێنا .
منداڵیی ، ڕۆژ بەڕۆژ لە مندا گەورە دەبێ و
منیش هەتا دێ ، عاشقی تەمەنی خۆم دەبم
چونکە ئەگەر بمرم
شەرم لە فرمێسکی دایکم دەکەم !
دایە !
ئەگەر ڕۆژێ گەڕامەوە
بمکە بە کۆڵوانەی بەرت
ئێسکەکانم بەو گیایە داپۆشە

باوکە ، من یوسفم !

باوکە ، من یوسفم !
باوکە ، براکانم منیان خۆش ناوێت ،
نایانەوێت لە گەڵیاندا بم !
براکانم ، تەعەدام لێدەکەن و چەوبارانم دەکەن و
قسەم پێدەڵێن !
دەیانەوێت من بمرم بۆ ئەوەی مەدحم بکەن ، باوکە !
ئەوان ، بێ من ، دەرگای ماڵەکەتیان داخست ،
ئەوان منیان لە کێڵگەکە دەرپەڕاند و
ئەوان ترێکەی منیان ژەهراویی کرد ، باوکە !
ئەوان یارییەکانی منداڵیی منیان ورد و خاش کرد باوکە !
 
******
 

به‌ره‌و کوێ ده‌ریا ته‌ی ده‌که‌ی ، ئه‌ی که‌شتییه‌که‌ی نوح ؟

( به‌ بۆنه‌ی سه‌فه‌رێکی ئه‌دۆنیس بۆ وڵاتی ئه‌رمینیا )
 
ده‌ست ، سه‌رینی بۆ ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ دروست ده‌کرد ،
که‌ بێداریی شه‌که‌تی کردبوون و
نه‌خشه‌کانیش له‌ده‌وری ئه‌و خوێنیان لێده‌تکا .
به‌وه‌دا که‌ ئه‌ستێره‌کانیش له‌ده‌وری گردببوونه‌وه‌
وا ده‌هاته‌ خه‌یاڵم ؛
من ده‌ست ده‌ده‌م له‌ پڕیشکی که‌لـله‌ و جه‌سته‌کان .
بڵێیت مانگ بووبێته‌ دڕنده‌یه‌ک و ؟
ئه‌ی چۆن ئێواره‌ ده‌بێته‌ فه‌روویه‌ک
بۆ ئه‌و قه‌سابخانانه‌ی که‌ ئه‌ستێره‌کانی ئه‌قڵ و
مه‌داره‌کانی خه‌یاڵ هه‌ڵده‌لوشن ؟
ئه‌ی به‌فره‌که‌ی 'ئارارات'

ئەو نائومێدییانەی نیشتمان پێکیانەوە گرێ ئەدات..!

کورتە پێناسەیەکی شاعیر:
( "دەخیل خەلیفە" یەکێکە لە شاعیرە نوێخوازەکانی کوەیت . هەوڵی داوە بە زمانێکی نوێ کە جیاواز بێت لە زمانی باوی نووسین ، داهێنان بەرپا بکات . لە دایکبووی ساڵی 1964 ە . چوار دیوانە شیعری چاپکراوی هەیە :
- "چاوەکانی سەر دەروازەی مەنفا " .
- "دەریایەک هەڵئەکورمێت" .
- "بیابانێک لە فەزای کراسەوە دێتە دەرێ" .
- "دەستێکی بڕاو لە دەرگا ئەدات" .