ئەو ئێوارانەی لە باخچەكانی عومرا هەڵئەوەریت،
بێ‌دار بە،
وڕێنە *
دڵم هه‌ر ئه‌و دڵه‌ی جارانه ئێستاکه‌ش ئه‌ناڵێنێ
هه‌ناسه‌ی ساردی ناکامی له سینه‌مدا ئه‌تاسێنێ
![](http://www.hemin.dk/files/images/tp.gif)
ئه‌گه‌ر جوانیت سه‌رنجم ڕابکێشێ، مه‌گره لێم چونکه
جه‌ماڵت په‌یکه‌ری ڤینۆسی خوای جوانیش ئه‌جوڵێنێ
![](http://www.hemin.dk/files/images/tp.gif)
په‌چه‌ت لاده ببینم ڕووت ئه‌من خۆ سه‌یری تۆ ناکه‌م
له ڕووی تۆ تێده‌گه‌م یه‌زدان چلۆن نه‌خشێ ئه‌نه‌خشێنێ
لە خەومدا
فەیلەسوفێك وتی من بیر دەكەمەوە كەواتە من هەم *
منیش وتم من خەو دەبینم كەواتە من بەخەبەرم
كەواتە من نەخەوتووم
من و ناپلێون به ته‌نیا له‌شه‌ڕگه‌کان گه‌ڕاینه‌وه
- مه‌ریه‌م ئه‌ڵێت:
من و ناپلێون به ته‌نیا له شه‌ڕگه‌کان گه‌ڕاینه‌وه
ڕۆژێک که هه‌وا
بۆنی ترس و تاریکی لێ ئه‌هات
ده‌ریاکان به ده‌می چۆله‌که پیس ئه‌بوون نه با سه‌گ
پاڵه‌وانه‌کان به گورزی مێرووله ئه‌که‌وت
شاخه‌کان به ته‌په‌ی پاژنه‌کان ئه‌بوونه تۆز
خوداکان وه‌ک ماشێن گه‌لێکی شکاو چۆن ڕه‌گی جاده ون ئه‌کا‌ت
دڵی ژن مه‌شکێنه
ئه‌مشه‌و له خه‌ونمدا ئه‌و خه‌ونه‌م بینییه‌وه
که سێ ساڵ پێش ئێستا نه‌مبینیبوو
له ژن مه‌ده
دڵی ژن مه‌شکێنه
نه‌ک خودا دڵی لێت عاجز بێت.
***
ژن کتێبێکه په‌ڕه په‌ڕه
به په‌نجه‌ی دڵ هه‌ڵیده‌ره‌وه و
به چاوی رۆح بیخوێنه‌وه.
***
سه‌یری شه‌پۆلی ده‌ریا مه‌که
له چاوی ژن بڕوانه
پڕه له شه‌پۆلی عه‌شق.
***
تكایە بمبەنەوە بۆ قەفەس
سەخت بوو باوەڕ بێنمەوە بەیانی بەسەر ڕۆژێكی تازەدا دێم،
شەو تاریكییەكی تر بەسەرما دێت.
ڕۆژێك، كە نەمدەزانی لەكوێی ئەم گەردووندا ونبووم
سەخت بوو باوەڕ بهێنم كە مردووم.
ڕۆژێك، كە نەمدەزانی لەكوێی ئەم جەنگەڵەدا زیندووم
من دوواهەمین فەرزەندەی جیڤارا بووم،
گەڕابوومەوە سەرزەوی.
بەوە نەبوو
ساڵەكان لێرەدا كۆتاییان بێت،
ڕۆژەكان لە هیچەوە دەستپێبكەنەوە،
وەرزەكان بەسەر خەلیقەتدا بێنەوە،
خودا بەسەر عەرشەوە بێكارو
ئەهریمەن بەسەر تەنهاییەوە بمرێت.
هاتمەوەو ڕەنگی گوڵەكانم لە ڕەنگی خۆم جیاكردەوە
ئەوە من بووم تۆم نەناسییەوە؟!
(1)
ساڵانێكە
ژیان دێت و دەڕواو
لەمدیو پەنجەرەوە
لێیدەڕوانم
ساڵەهایە ژیان
لەودیو پەنجەرەوە چاوەڕوانمە و
منیش چاوەڕوانی(ئەو)م
لە مێژە ژیان با‌نگم دەكاو
منیش(ئەو)
دەست دەخەمە سەر كاژێری دڵم:
ترپ، ترپ، ترپ
پێنجی دەوێ بۆ كۆتایی
پیاسه‌یه‌ک به ته‌نیا
خوێندنه‌وه‌ی: له‌نیا
هه‌ڵبژاردنی شیعره‌کان و تۆمارکردنی ده‌نگ: توانا ئه‌مین