ســـۆزشێـــکــی نـــهفــــهس و شــۆڕشـی نــــائی نـــــایێ
باخچه‌كان سه‌وز نابن
دڵدان به هیوا
دڵدانه به‌و شته‌ی له نزیكتهوه
دانیشتووه
بۆیه تۆش
له نزیكم به
بـــــــا هیوام
كۆچهرییانه
له ده‌وری هیچ ئادهمێكهوه له‌نگه‌ر
نه‌دا
*
دوای مـــــــــــــــــــن
بیركردنه‌وه له خودی ژیان
یه‌كه‌م .. دۆڕاندنه
كه ده‌ستنوێژی پیربوونت ئه‌شكێنێ
دووهه‌م .. شكست
كهكهوتنی خه‌یاڵه به‌تاڵه‌كانه
له‌سه‌ر مێزی ئاوێنه‌كه‌ت
سێهه‌م .. بیرچوونى
قسه‌كانه
عیشق هه‌نار ده‌كوژێ و من هێشتا سپی سپیم
من له خودی هه‌نار ناترسم
له ڕه‌نگی نه‌بێت .. ؟
له خۆشی تامی ڕا ده‌مێنم
به‌ڵام له ناوه‌كه‌ی نـــــــــا ..؟!
*
زۆرجار كه له مه‌ودای شه‌ڕ
ده‌گه‌ڕێمه‌وه
نــــــــامـــرم
پێشوازی په‌رداخێ هه‌نار دهمكوژیََّ
زۆر جاریش ناوه‌كه‌ی
كه كه‌س نازانێ نــــاوی چ بهتفڕێكه
یــــان ناوی چ كۆڵانێكی منداڵییه به
مردویی
*
ئه‌و ده‌مه‌ی عاشقم
ئه‌و ده‌مه‌ی عاشقم
تێناگه‌م ئه‌م هه‌موو دڵۆپی بارانانه بۆ
ئه‌شكێن
بۆ كۆڵانه‌كانی غه‌ریبی به ئاسوده‌یی
ئه‌مرن
ئه‌م هه‌موو باخی قسانه بۆ بێده‌نگ نابن
شه‌وی غه‌زه‌ل كه ئه‌فڕێ بۆ له
ونبوونی خۆی ناپرسێ
ئه‌وده‌مه‌ی عاشقم
ئه‌و ده‌مه‌ی عاشقم
هه‌موو شتێك لێره ده‌مرێ
گۆرانی ده‌چێته مه‌یخانه‌كان ..!
شه‌قامه‌كان ده‌چنه‌وه ناو كتێبێكی
مێژوویی ..؟
كافتریاكان ده‌بێته مه‌نزڵگه‌ی پرسه
پێڵاوەکانی
بۆ تۆ نەرموشلتری لە ئاو
کەی دەگەڕێیتەوە
دڵم شێتبووە
دەستکێشەکانت دەخەمە سەردڵم،
پێڵاوەکانت دەخەمە ژێر سەرم
لە خەونمدا دەگەڕێیتەوە،
...
پێڵاوەکانت تۆزی خەمیان لێ نیشتووە
ئەوانیش وەک من بیرت دەکەن.
...
باران بوو پێڵاوەکانی لێ بەجێما
تینوێتی تاسەی بینینەوەی
خەریک بوو بمخنکێنێ
باراناوی ناو پێڵاوەکانیم خواردەوە
عیشق له‌م سه‌فه‌ره دێته‌وه
لێره: له‌م مه‌مله‌كه‌ته گریان
به ده‌ست خۆم نییه
هه‌ر ڕۆژه‌ی به ده‌ست ئاوازێكه‌وه
شیوه‌ن ئه‌كه‌م
ده‌ستم ناچێته خۆم كاڵ ببمه‌وه،
بێمروه‌ته ڕۆژگار
له هه‌موویان ساناتر
تـــــــــۆ كه له خۆم بێــماناتری
له ئاو ڵێڵــتری ئه‌و ده‌مه‌ی تێكه‌ڵ به
وهیشومی فیراق ده‌بیت
له‌م جه‌نگه‌ڵه سوره‌دا،
به‌قه‌ت ئاسوده‌یی پڕی له كتێبی
وه‌یشوم
*
*
له نێوان من و خۆمدا كه كه‌سمان هاوڕێی
یه‌ك نین، تۆی كه عیشقه
له نێوان ئاده‌م و حه‌وا كه دوژمنی
نامه‌یه‌ك له نزای ژنه‌وه
ئه‌ی ژن
له زاده‌ی گۆرانییه‌كی پیره‌وه
فتوای كوشتنی پیاوه‌تیم بنووسه‌وه
خۆت به ناكامیی ته‌مه‌نمه‌وه گرێ
بده
تا له سێبه‌ری ژنێتیتا
منی پیاو ببمه حه‌قیقه‌ت
به ئازاری نیانییتهوه بمگرێنه و
لێم خۆش مه‌به
تا گوناهه‌كانی پیاو
ببنه فرمێسكێكی ئه‌به‌دیی
تۆ له میهره‌بانی حه‌وادا گه‌وره بووی
پیاوه‌تیم
له بێزاریتا داگیرسێنه
به ده‌م سپێتیی عه‌شقته‌وه
فێرم كه جگه له ئاو هیچی ترم خۆش
نه‌وێت
فێرم كه خودا به هاوسێی دڵی تۆ بزانم
فێرم كه
بڵند باجەلان، ئەو شاعیرەی لە ئێران بە (پڵنگی بەفرین) ناسراوە
و لە ئێران بە باشترین شاعیری ڤیستیڤالی سەڵاواتی هەڵبژێردراوە .
بیرەوەری لە چیرۆكی (نامە)ـی (فەڕوخ نیعمەتپوور)ـدا
لەڕاستیدا ئەوەی وایكرد دەستبدەمە پێنووسەكەم و بنووسم لەمەڕ وەها بابەتێكەوە، لەنێو چیرۆكێكی وەهادا، خودی مانا و تەكنیك و ئەو زمانە ئەدەبییە نەبوو، كەلەنێو دەستەواژە یادگارئامێزەكانیـدا هەستی پێدەكرێت، یاخود تێكڕای ئەو وێنە ئەدەبی و ئەو سەرەتا پڕ لە نائومێدییە نەبوو كەوایكرد خەیاڵە شیعریەكانی ئەندێشەم زیاتر و زیاتر گەشەبكات، لەڕووی گوزارشت و هەڵماڵینی ئەو چەقبەستووییە لەنێو دۆنمەكانی وێژەدا بوونی هەیە، بەڵكو یەكێك لەهەرە چەمكە ناسك و شەرمنەكانی بوو كەگەر بێتوو بە وردبینییەكی زیاترەوە تەماشای نەكەین، ڕەنگە نەتوانین پەی بەو جیهانە پڕ یاداشت و پڕ بیرەوەرییە ببەین، ڕەنگبێ ئەسڵەن سەرسامانە لەڕوان