بزە و دوانیگای مۆنالیزا
- سڵاو، ئەم كاتەت باش.
گەڕانەوەی تارماییەكانی ژەنەڕاڵ
ڕاوەستانەكەم ڕاوەستانێكی سەربازییە، جەستەم لە خاچێكی یەك باڵ دەچێت، دەستی چەپم بە لەشمەوە جووت بووە، بەرەو خوار شۆڕبۆتەوە، قامكەكانم لەخوار كەمەرەوە لە ریزی یەك و بۆ ناوەوە نوشتاونەتەوە. دەستی راستم وەكو كلكی دووپشك هەڵگەڕاوەتەوە بۆ لای سەرم. پەنجەكانم كراوەیە، بە برۆ و لاچاوی ڕاستمەوە لەنگەری گرتووە. هیچ نابزوێم. بە وردی لێم بڕوانە، وا دەزانی هەناسەش نادەم، سەروملم لە بنچكە خڕنووك دەچێت، قاچەكانم وەكو دارێكی ڕەگداكوتراو قایم‌و مەحكەم راست و رەپ لەجێی خۆیان رەق بوونە..
ده‌بێ چیم نووسیبێ
دڵی من
شکاوه
ده‌ستی لێ مه‌ده
چیتر گۆرانی ناڵێ
دڵی من.
***
ڕۆژ به ڕۆژ
ته‌ڵخ ده‌بێ ڕوانینم
پاییز ڕژاوه‌ته چاومه‌وه
***
هیچ تاقه‌تی ژیانم نه‌ماوه هیچ
خۆ من منداڵ نیم
له یاریکردن بێزار بووم
***
پشیلەیەك لە ناوەڕاستی پردێكدا
لەنێوان "masca-تارمایی"ی لاتینی و "persona-كەسێتی"ی ڕۆمی كۆندا، من ئەمەی دواییانم وەك مانای ڕیشەیی وشەی ماسك لا پەسەند ترە، چوون هەموو ماسكەكان خەریكن ڕۆڵی ئێمە دەنوێنن، ماسك ونكردنی دیوە ڕاستەقینەكەی مرۆڤ نییە، بەڵكو شاردنەوەیەتی..
زەلال*
پێشكەش بە (زەلال ) ئەو كچە عاشقە شۆڕشگێڕەی، كەنازانم ئێستا لەكوێیەو چی لێهات!!
دەکرێ منداڵان لە ئاسمانیشدا بە میکانۆ یاری بکەن؟*
پرسیاری مردن لەفەنتازیای منداڵدا
فه‌نده‌مێنتالیزم له‌به‌ره‌ی خێردا!
پرۆتێستی گه‌وره و پێکه‌وه‌سه‌نگه‌رگرتنی خه‌ڵک و هێزهئۆپۆزیسیۆنه جیاوازه‌کان له‌به‌هاری ئه‌مساڵدا له‌به‌رامبه‌ر شێوه‌ی حوکمڕانیی پ‌د‌ک و ینک-دا، وهپهرچهکرداری سه‌رکوتگه‌رانه‌و پێکه‌وه‌سه‌نگه‌رگرتنی ئه‌و دوو حیزبه له‌به‌رامبه‌ر پرۆتێسته‌کاندا، تێگه‌یشتنێکی ساده‌کراوه‌ی خه‌ته‌رناکی له‌سه‌ر ماهییه‌تی ململانێ سیاسییه‌کان و ماهییه‌تی هێزه سیاسییه جیاوازه‌کانی کوردستان له‌زیهنی خه‌ڵکی کوردستان و له ناوه‌ندی رۆشنبیریی ئێمه‌دا جێخستووه.
من دەستنوسەكانی خۆمم سوتاند، ئێوەش ئەوەی لاتانە بیسڕنەوە
زۆر دەرگای ئەم دەزگای چاپ و ئەو دەزگای چاپم كوتا، ئەهلی چەپڵە و مەكینەی ماستاو، ئەوانەی هەموو مەعریفەیان بەشی شیعرێكی باش ناكات، زۆر دۆست و هاوڕێی ئازیز تەقەللای بێفایدەیان لەشوێنێكەوە چاپی بكەن نەیانكرد، سەرەنجام گەیشتمە ئەو قەناعەتەی بیانسوتێنمو سەری خۆم سوك بكەم. زۆرجار قەرزم كرد بۆ ئەوەی كتێبی پێبكڕم، كرێ سەیارەی خۆمم داوە بەكتێبێكو چەند كیلۆمەترێك ڕێگام بڕیوە، زۆرجار بڕەپارەیەكی كەم ئەوەندەی مناڵێكی هەژاری پێ ڕازی بكرێت لەمن ئەبوو بەخەیاڵ. بەداخەوە ئەبوو ئەو عومرەی لەكتێبو دەفتەرو ئینتەرنێتدا خەرجم كرد لەگوڵە بەڕۆژە فرۆشتن‌و شتگەلێكی تری لەو بابەتەدا خەرجم بكردایە.