چییەتی زمان و فه‌لسه‌فه‌ى ته‌ئویل

 چاپكراوى نوێ‌
د. سه‌عید تۆفیق 
عەبدولموتەلیب عەبدوڵڵا له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌ كردوویه‌ به‌ كوردى و په‌راوێزى بۆ داناوه‌
چاپخانه‌ى ده‌زگاى چاپ و په‌خشى سه‌رده‌م- سلێمانى 2017
 
 
 
ئه‌م كتێبه‌ له‌م بابه‌تانه‌ى خواره‌وه‌ پێكهاتووه‌:

قەسیدەی وێنەیی

خەزعەل ئەلماجدی خاوەنی كتێبی (عەقڵی شیعریی) لە چاوپێكەوتنێكدا دەڵێت: عەقڵی شیعری، عەقڵی چوارەمە، عەقڵێكی شاراوەیە كە عەقڵی مرۆیی بەر لە هەزاران ساڵ بە دەوریدا خولدەخوات، بەڵام نەیتوانیووە بە دەستی بهێنێت. ئەو دۆزینەوەی من لە دۆزینەوەكەی (ئاینیشتاین) دەكات بۆ رەهەندی چوارەمی زەمەن، هەر ئەو دۆزینەوەیەش (ئاینیشتاین)ی بەرەو رێژەگەری برد. عەقڵی شیعری رەهەندی چوارەمی عەقڵی مرۆییە.

گلبەر گرانگیۆم گفتوگۆ لە بارەی (كتێبی هەژموونگەرایی نێرایەتی- پیێر بۆردیۆ) دەكات

چۆن ئافرەت ئازاد دەكەین

هەژموونگەرایی نێرایەتی جەخت لەچی دەكاتەوە؟ ئایا پێدراوێكی سرووشتییە یان بونیادێكی مێژوویی هەیە؟ ئەوە ئەو پرسیارەیە كە بۆردیۆ لە رێگەی ئەو كتێبەوە دەیخاتە روو، هەڵبەتە ئەو پرسیارە پرسیارێكی بنەڕەتییە و دەشێ‌ پرسیاری دیكەی لێ‌ زیاد بكەین: ئایا رێگە بەوە دەدرێ‌ دەسەڵاتی بیركردنەوە لە پێگەی مێیایەتی نزیك بكەینەوە؟