دانوستان لەسەر تیرۆر

ڕووداوەکانی ئەم دواییەی دەڤەری بادینان پرسێک نییه‌ته‌نها سه‌باره‌ت به‌ پارتیی و یه‌کگرتوو و سه‌باره‌ت به‌په‌یوه‌ندیی نێوان ئه‌و دوو حیزبه‌‌. دۆزێکی مەدەنیی ناجینائیی نییە کە تیایدا دوو حیزب لەسەر دراوسێتیی یەکتر لە ناوچەیەکدا پێک نەیەن، تا چارەسەر ئەوەبێت حیزبێکی تر ناوبژییان بکات و پێکیان بێنێتەوە، یان لیژنەیەک دامەزرێنریت بۆ لێکۆڵینەوە لەوەی کە ئایا دەستی حیزب و ئەندامانی حیزب لەپشت ئەو هێرشانەوە هەبووە یان نا.

سیاسی قین لەدڵ و چەنەباز

بێگومان قسەكردن لە دوو كایە و دوو وێنەی جیاواز و هەندێجار ناكۆك و دژ بەیەكتری هەر تەنها قسەكردن نییە لە دوو زمانی تەعبیركردن و دوو ناوكۆیی و دوو دید و شێوە داڕشتن... بەڵكو قسەكردنە لە دوو شێوە بیركردنەوەی جیاواز و خەونی جیاواز... 

ڕه‌فـیـقــــان ! مـن ئــــه‌وا ڕۆیـیـم لـــه‌ لاتـــان

ڕه‌فـیـقــــان ! مـن ئــــه‌وا ڕۆیـیـم لـــه‌ لاتـــان
لــــه‌ مـــه‌ظڵــوومـــان بڵا چـــــۆڵ بـــێ وڵاتان
بــڵا ســــا شـــار به‌ شـــار و دێ بــه‌ دێ بین
لـــــه‌ ده‌س یـــــاران بـــــکه‌ین طه‌یــی وڵاتــان
مه‌ڵێن که‌ڵکی نــه‌بوو،‌ ڕۆیی ، جــه‌هــه‌ننه‌م !
ســـه‌رم قــــه‌ڵـغــانــه‌ بـــۆ تیری قــــه‌ضاتــان

مەلا عەلی، شاعیری مەرگ و عەشق...

هەستكردن بەنزیكی مردن هەستێكی ترسێنەر و سەیرو خەفەتئامێزە، بۆ مرۆڤی سادە ئەوانەی كە ژیانیان خۆشدەوێ و بەتوندی باوەشیان كردووە بە ژیاندا هیچ شتێك لەوە قورستر و ترسناكتر نییە كە پێی بڵێن مردن هات...مردن ئەو ناوەی لەناخەوە هەموومان رادەچەڵكێنێت و بەهەزارەها شێوە لەخەیاڵماندا خۆی نمایش دەكات.
بۆ مرۆڤە ئاساییەكان ئەوانەی ژیانیان دەقی گرتوە بە شتە دووبارەبووەكانەوە ساتەوەختی مردن ساتەوەختی ڕوخانی دونیایە، ساتەوەختی لەدەستدانی خۆشییەكان و گلۆربوونەوەیە بەرەو دۆڵە قووڵەكانی نائومێدی و جێهێشتنی ئەوانەیە كەخۆشیان دەوێ و ئەوانەش كە ئەمانیان خۆشدەوێت.

ئێرە دەروازەی جەهەنەمە

مەڕۆ بۆ جەهەنەم میوانی من بە
وەرە با كۆتایی بەم جەنگەی ڕۆحمان بهێنین
خەریكە خۆشەویستی وێران دەبێ..
دڵمان بوو بە جۆگەلەیەكی خوێن‌ و
بە خۆمان نازانین.
خەریكە ئەم چیرۆكەی نێوانمان
بۆ هەمیشە تەواو دەبێ..
چیرۆكێك
كە هەردووكمان تێیدا دەدۆڕێین..
بڕوانە جەنگی من‌ و تۆ چەند بێ مانایە..
وەك بێمانایی جەنگی نێوان دەستەكان
شەڕی من‌ و تۆ
بێماناترە لە شەڕی براكان
لەسەر ڕەنگی پێست..
لەسەر میراتێكی جێما‌و..
لەسەر دەسەڵاتێكی بیمار..
شەڕی من‌ و تۆ
بێماناترە لە گریانی عاشقێك بۆ مەعشوقەكەی

قوربانی تۆزی ڕێگه‌تم ئه‌ی بادی خۆش مروور!

قوربانی تۆزی ڕێگه‌تم ئه‌ی بادی خۆش مروور!
ئه‌ی په‌یكی شاره‌زا به‌ هه‌موو شاری (شاره‌زوور)
ئه‌ی لوطفه‌كه‌ت خه‌فیی و هه‌وا خواه و هه‌مده‌مه‌ !
وه‌ی سروه‌كه‌ت به‌شاره‌تی سه‌ر گۆشه‌یی حوضوور!
ئه‌ی هه‌م میزاجی ئه‌شكی ته‌ڕ و گه‌رمی عاشقان:
طۆفانی دیده‌ و شه‌ره‌ری قه‌لبی وه‌ك تەنوور!

عاشقی بـێ دڵ ده‌نــاڵی ، مـــه‌یلی گــــریانی هـەیه

عاشقی بـێ دڵ ده‌نــاڵی، مـــه‌یلی گــــریانی هـەیه
بــــێ شــکه هــــەورەتریشقه تــــاوی بارانی هـەیه
چاوی من ده‌م‌ده‌م دەڕێژێ ئاوی ساف و خوێنی گه‌ش
دا بڵێن ده‌ریای عــــــومــــانه‌ دوڕڕ و مه‌رجــــانی هه‌یه‌
پــــــه‌رچـــه‌می ڕوو داده‌پـۆشێ، پێچی زوڵفی پێچه‌یه‌
دا بــه‌ ڕۆژیش پێی بڵێن شه‌معی شه‌بــوستانی هه‌یه‌

من به‌بێ خۆم

به‌یانییه‌کی دره‌وشاوه‌یه‌
شه‌و خۆم ڕۆیشتووه‌
من به‌ ته‌نیا خه‌وتووم
هیچ خه‌ونێکی ناخۆشم نه‌بینیوه‌
ئه‌وه‌ منم به‌بێ خۆم 
به‌بێ ژانه‌سه‌ر
یه‌که‌م به‌یانییه‌
نان ده‌خۆم و گوێ له‌ گۆرانی ده‌گرم
نان و گۆرانیم تیکه‌ڵ کردووه‌
پێده‌که‌نم 
ده‌چمه‌ به‌رده‌می ئاوێنه‌که‌
منداڵێک ده‌بینم له‌ ئاوێنه‌که‌دا
ده‌ڵێی بۆلای یار ده‌ڕۆم
په‌له‌مه‌ خۆم ده‌گۆرم عه‌تر له‌ خۆم ده‌ده‌م
نا نا بمبوورن من ده‌گۆڕم عه‌تر له‌ من ده‌ده‌م