پیریی نوفوذی کردە بەدەن، بەسیە تەنبەڵیی
پیریی نوفوذی کردە بەدەن، بەسیە تەنبەڵیی
دەرچوو لە خانووێ کە خەلەل گەییە تەنبەلی
قەیکردنی سوراحی ئەگەر تێبگەی، دەڵێ
دڵ تێکەڵ هاتنە لەگەڵ ئەم خەڵکە تێکەڵیی
وا دڵ بە داغم ئەز لە ڕەقیب، ئەر سەری بڕن
بۆ ئەکلی لەحمی ئەو سەگە من دەبمە حەنبەلیی
ســــــه‌ری هـــه‌ر مــووی بـــه‌ده‌نـم طه‌رزه تـه‌مـه‌ننایێـــکـه
ســــــه‌ری هـــه‌ر مــووی بـــه‌ده‌نـم طه‌رزه تـه‌مـه‌ننایێـــکـه
گـــهردشـی تــووکـی ســـه‌رم دووکهڵـــی ســـهودایـێـــکــه
وه‌ره ســــه‌ر سـه‌یـری صهفــاگــاهـی نـــهظهرگهی چــــاوم
کــــه عـهجـهب مــهنـظهرهیـــی ســهیـرو تـــهمـاشـــایـێـــکه
ســـۆزشێـــکــی نـــهفــــهس و شــۆڕشـی نــــائی نـــــایێ
باخچه‌كان سه‌وز نابن
دڵدان به هیوا
دڵدانه به‌و شته‌ی له نزیكتهوه
دانیشتووه
بۆیه تۆش
له نزیكم به
بـــــــا هیوام
كۆچهرییانه
له ده‌وری هیچ ئادهمێكهوه له‌نگه‌ر
نه‌دا
*
دوای مـــــــــــــــــــن
بیركردنه‌وه له خودی ژیان
یه‌كه‌م .. دۆڕاندنه
كه ده‌ستنوێژی پیربوونت ئه‌شكێنێ
دووهه‌م .. شكست
كهكهوتنی خه‌یاڵه به‌تاڵه‌كانه
له‌سه‌ر مێزی ئاوێنه‌كه‌ت
سێهه‌م .. بیرچوونى
قسه‌كانه
عیشق هه‌نار ده‌كوژێ و من هێشتا سپی سپیم
من له خودی هه‌نار ناترسم
له ڕه‌نگی نه‌بێت .. ؟
له خۆشی تامی ڕا ده‌مێنم
به‌ڵام له ناوه‌كه‌ی نـــــــــا ..؟!
*
زۆرجار كه له مه‌ودای شه‌ڕ
ده‌گه‌ڕێمه‌وه
نــــــــامـــرم
پێشوازی په‌رداخێ هه‌نار دهمكوژیََّ
زۆر جاریش ناوه‌كه‌ی
كه كه‌س نازانێ نــــاوی چ بهتفڕێكه
یــــان ناوی چ كۆڵانێكی منداڵییه به
مردویی
*
ئه‌و ده‌مه‌ی عاشقم
ئه‌و ده‌مه‌ی عاشقم
تێناگه‌م ئه‌م هه‌موو دڵۆپی بارانانه بۆ
ئه‌شكێن
بۆ كۆڵانه‌كانی غه‌ریبی به ئاسوده‌یی
ئه‌مرن
ئه‌م هه‌موو باخی قسانه بۆ بێده‌نگ نابن
شه‌وی غه‌زه‌ل كه ئه‌فڕێ بۆ له
ونبوونی خۆی ناپرسێ
ئه‌وده‌مه‌ی عاشقم
ئه‌و ده‌مه‌ی عاشقم
هه‌موو شتێك لێره ده‌مرێ
گۆرانی ده‌چێته مه‌یخانه‌كان ..!
شه‌قامه‌كان ده‌چنه‌وه ناو كتێبێكی
مێژوویی ..؟
كافتریاكان ده‌بێته مه‌نزڵگه‌ی پرسه
پێڵاوەکانی
بۆ تۆ نەرموشلتری لە ئاو
کەی دەگەڕێیتەوە
دڵم شێتبووە
دەستکێشەکانت دەخەمە سەردڵم،
پێڵاوەکانت دەخەمە ژێر سەرم
لە خەونمدا دەگەڕێیتەوە،
...
پێڵاوەکانت تۆزی خەمیان لێ نیشتووە
ئەوانیش وەک من بیرت دەکەن.
...