تا قیامه‌ت کوشته‌ت ده‌بم
ئەى خودا گەڵاى ئەم دڵە باران شۆردەم،
بنێرەوە سەر چۆماوى عیشقێ
ئەم دڵەم بنێرەوە سەر خوێندنەوەى سورەتە
کچێ، وەلێ سورەتێ ئایەى لێ چۆڕێ و
سورەتێ کەرەم و ڕەحم و دڵنەوایى و ئاخیرەتى
عەشقى لێ بچۆڕێ
سورەتێ جریوەى هێلانەى دڵنەرمیی و تنۆکاوى
ئاگرى مێى لێ بچۆڕێ
دەى خودا تەرووى ئەم زمانە وشکەڵەم بە
هەناراوى چەمەزمانى کچێ تەڕ کەرەوە
سەحراى ئەم وەستان و نەنووسین و خوێنجومانى
پایزە ساڵەم
بە مەخمەڵى تێرهەڵاڵەى زەردەخەنەى کچێ سوور
کەرەوە
گوێ برینى ئەم تەنیاییەم بە خوێى ختووکەى
مزرە کچێ پڕ کەرەوە
کات کات کات کات کات کات کات کات
کات
ناگیرێ و هه‌موومانی گرتووه
هه‌ندێک جار کات وه‌ک هاوڕێیه‌کی به ئه‌مه‌ک
له‌گه‌ڵما ده‌گری، گۆرانی ده‌ڵێ، پێده‌که‌نێ
هه‌ندێک جار ملهوڕانه دهمهاڕێت
به‌سه‌رما ده‌روات و هیچ ئاوڕم لێ ناداته‌وه

هه‌ندێک جار له ده‌ره‌وه‌ی کاتم
کات له ده‌ره‌وه‌ی منه
نازانم ئه‌و کاتانه من له کوێم و کات له کوێیه
دنیا دەبارێ، ژیان سەر ئاو دەكەوێ
دنیا دەبارێ
من كز كز وەك با هەڵدەكەم
لەپاڵ قەڵا سێبەری مێژووی دەنووسمەوە
بەڵام دەمێكە خەون نابینم
خەو ئەوەندە چڕبۆتەوە
خۆر بە باخچەی دڵم ناگا
لە ئاوەوە دادەگیرسێم لە بارانەوە
ڕۆژ لە باخچەی دڵم كوژاوەتەوە
كوژانەوە واتە بەستنی ژێیەكانی ژیان لەسەر ریتمی بێدەنگی
هێلانەی دەنگ لەسەر منارەی مزگەوت
لەو مەملەكەتە مێشەكانیش سەری خۆیان ناخورێنن
مرۆڤ ڕۆژ ڕۆژ تەمەنی كورت دەبێتەوە
ژیان ڕۆژ ڕۆژ دەمامك زیاد دەكات
پشیلەكان وەك مێوان لە دەرگا دەدەن
خێزانەكەم دەڵێ بەیانیان پەنیری كوردی خۆشترە نەك دەنگی فەیروز
زەمبیلەیەك بێهودەیی
زەمبیلەیەك لەو تنۆكە ئاوە دەدرەوشێتەوە
وەك ئەوەی گەڵا سەوزەكان خۆیان لە بێهودەیی پرتقاڵ بخشێنن
چۆلەكەكانیش بە ماندوێتی دەڵێن: زەردەخەنە
تا ئێرە من لە شەقەی ماچ گوڵ دەچنم
لە زەردەخەنەی لێوی گەڵا
دەرژێمە زەمبیلەكانی سێبەر
گوڵەكانی باران دەژمێرم ئەوانەی
چۆلەكەكان لەبیریان كرد
من بە هەتاویان دەسپێرم

كێ بە قەد مەمكە خرەكانی ئێواران
حەزیان لە بێدەنگی لمە
كێ وەك شەپۆلەكانی گوڵەباخ
حەز لە لیمۆی بەیان دەسوون
كێ
وجودم هه‌ڕاج ده‌که‌م
دڵم به ماچی کچێکی عه‌یار ده‌فرۆشم
چاوم به نیگایه‌کی ساده‌و بێ فێڵی منداڵێك
سنگم به چه‌پکێك گوڵی خه‌مناك
ده‌سته‌کانم به باخی ئه‌و سێوانه‌ی
له حه‌ژمه‌تی نه‌ڕنیندا یه‌کدی ماچ ده‌که‌ن
قاچه‌کانم به پیاسه‌یه‌كی نیوه‌شه‌وی ژێر باران
هه‌موو هه‌ناسه‌کانم ده‌ده‌م بۆ هه‌ناسه‌یه‌ك
له سنگی کچێکی نه‌شمیلانه‌وه بێته ده‌رێ
هه‌ڕاج .. وه‌ره من بۆ خۆت بکڕه
بۆ خۆت بمبه
تۆ نازانیت که به‌بێ تۆ و
له‌گه‌ڵ تۆ .. من هه‌ر نامێنم
من ته‌واو ده‌بم
فریا بکه‌وه
به‌شی عومرێك وشه‌ی ناسك
له باخی شیعرم بچنه‌وه ..
ئەوی ئەمڕۆ بە دەوری تەختیایە هەلهەلەی مەخلووق
ئەوی ئەمڕۆ بە دەوری تەختیایە هەلهەلەی مەخلووق
لە دەوری نەعشیا سبحەی دەبینێ وەلوەلەی مەخلووق

بە پەل پەل کردنی سبحەی ئەگەر ببوایە باوەڕیان
دەبوو قەت بەم حەدە نەبوایە بۆ دنیا پەلەی مەخلووق

دەخاتە فکری ئەهلی مەعریفەت شێوەی جەجاڵ (الحق)
دەبینی بەعضە ئەشخاصێ بەدویا خەر گەلەی مەخلووق
