ڕزگارکردنی یه‌کێتی له‌ تاله‌بانی یان تیۆریزه‌کردنی فه‌لسه‌فه‌ی داماویی

27ی نیسانی 2011
Baker.ahmed@telia.com

 
"ده‌بێت یه‌کێتی له‌ تاله‌بانی رزگاربکرێت" (1) و  "ماڵیکردنی هێزەدڕندەکەی نێو یەکێتی"،(2) دوو وتارن که‌ به‌ شێوه‌ی جۆراوجۆر له‌ سه‌ر یه‌ک ته‌وه‌ر کارده‌که‌ن. یه‌که‌مییان مه‌ریوان  وریا نووسویه‌تی و دوومیان ئیسماعیل حه‌مه‌مین.
 

له‌ پرسه‌ی زه‌ماوه‌ندێکی خوێناویدا

جه‌نابی سه‌رۆك: ده‌کرێ سه‌رده‌شتێکی دیکه‌ وه‌ک کوڕی خۆتان قبوڵکه‌ن؟

سه‌رده‌شت عوسمان به‌ چه‌ند وتارێکی کورته‌وه‌‌ خۆی له‌ مێژووی ئازادی ڕاده‌ربڕیندا وه‌ک ئه‌ستێره‌یه‌کی دره‌خشاوه‌ نه‌خشاند. که‌م که‌س ‌ شانسی ئه‌وه‌ی بۆ هه‌ڵده‌که‌وێت به‌ که‌مترین به‌رهه‌م، هێنده‌ خوێنه‌ر بۆ خۆی په‌یدا بکات و ببێته‌ خۆشه‌ویستی زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان.