بلیتێک بۆ جه‌هه‌نه‌م
من ناتوانم نیوسه‌عاتی کۆتایی ژیانیتان بۆ بگێڕمه‌وه، نازانم له مێشکه ئاڵۆزه‌که‌یدا چی ڕوویداوه‌و دوا بڕیاری به‌ره‌و کوێی بردووه و چی لێهاتووه. به‌ڵام من ده‌توانم زیاد له سی ساڵ له ته‌مه‌نی هاوڕێیه‌تیمان بگێڕمه‌وه، بیگێڕمه‌وه‌و هیلاکیش نه‌بم، ساڵ به ساڵ و مانگ به مانگ و ڕۆژ به ڕۆژتان بۆ باس بکه‌م و نه‌باوێشک بده‌م و نه چاوێکیش بترووکێنم. چیتان ده‌وێ بپرسن، ته‌نها پێم مه‌ڵێن چی لێ هات چونکه ئه‌و پرسیاره ده‌مکوژێت. من ئاماده‌م باسی سی ساڵتان بۆ بکه‌م، به‌ڵام تکایه واز له‌و نیوسه‌عاته‌ی دوایی بێنن، چونکه نازانم و له‌وه‌دا من و ئێوه هیچ جیاوازییه‌کمان نییه.