کۆڕێک بۆ 'به‌ختیار عه‌لی' له یۆتۆبۆری
ناوەندی کو‌لتوور و خوێندنی کوردی لە شاری یۆتۆبۆری بە هاوکاری ABF، لە شاری یۆتۆبۆری. بەمەبەستی سازدانی ئێوارە کۆڕێک میوانداری 'بەختیار عەلی' دەکات.
ناونیشانی کۆڕ:
«سنوورەکانی ئەقڵ... بەرەو پێناسەیەکی دیکە بۆ ئەقڵ لە ڕۆشنبیری ئێمەدا».
کات: سەعات 4 ی پاشنیوەڕۆ لە ڕۆژی 29 ی مایسی 2010
شوێن:
Folkets Hus Järntorget
Olof Palmes plats
ژیان لەوێیە .. لای تۆ
گوێم لە هاتنەکانتە بەحەسرەت گفتوگۆیەک
گوێم لە هەناسەکانتە بە ئیشتیاقی ماچێک ..
تاساو و ماندوو
گریاو و بێزار ..
پەیتا پەیتا هەنگاو دەنێی بۆ لای من
ناگەیتە لام ..
دەگەڕێیت بۆ ساتێک دیدارم
دیار نیم لە هیچ شوێنێک ..
تۆ نازانی من لێرەم
هەناسەیەک لەولای تۆوە لە گریان رادەمێنم
تۆ نامبینی ؟!!
لە تەنیشت ماڵی خەیاڵەکانت دانیشتووم
بیر لە خۆکوشتنی پەپولەکان دەکەمەوە وەرزی بەهار
بیر لە تەریکبوونی نەورەسەکان دەکەمەوە وەرزی عاشقبوون
بیر لە دار سنەوبەرێک دەکەمەوە وەرزی شێتی
بیر لە تۆ دەکەمەوە وەرزی غوربەتیی ..
له پرسه‌ی زه‌ماوه‌ندێکی خوێناویدا
جه‌نابی سه‌رۆك: ده‌کرێ سه‌رده‌شتێکی دیکه وه‌ک کوڕی خۆتان قبوڵکهن؟
www.bakerahmed.se
سه‌رده‌شت عوسمان به چه‌ند وتارێکی کورته‌وه خۆی له مێژووی ئازادی ڕاده‌ربڕیندا وه‌ک ئه‌ستێره‌یه‌کی دره‌خشاوه نه‌خشاند. که‌م که‌س شانسی ئه‌وه‌ی بۆ هه‌ڵده‌که‌وێت به که‌مترین به‌رهه‌م، هێنده خوێنه‌ر بۆ خۆی په‌یدا بکات و ببێته خۆشه‌ویستی زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان.
منداڵانی گه‌ڕه‌ک
من له کۆڵانێکدا له‌دایکبووم
باخه‌کانی پڕبوون له گوڵی سپی، له په‌پووله‌ی سوور.
کۆڵانێک ئاگری ژیان تیایدا شین شین بوو،
گه‌ڕه‌ک وه‌ک مه‌نجه‌ڵێک گه‌نمه‌شامی
پڕبوو له هه‌ڵبه‌زودابه‌ز و
تریقه‌تریقی
منداڵانی به‌روانکه‌سپی.
په‌نجه‌ره‌کانی کۆڵانی ئێمه
هێنده شین بوون،
به‌شێکبوون له ئاسمان،
ده‌رگاکان هێنده سه‌وز بوون
به ته‌قولبابێک به‌هار ئه‌هات به‌ره‌وپیرت.
به ده‌زوویه‌ک دڵم ده‌دوورمه‌وه
هەفتەی پێشوو هەر لە خۆمەوە هەستێك گرتمی كە زۆرم نەماوەو دەمرم، قەت ئەوەندە وەك ئەوسا سوور نەبووم لەسەر مردنی خۆم، ئەمە یەكەمجار نییەو خەیاڵی وا زوو زوو هێرشم بۆ دێنێ، هی تەنیاییەكی قووڵە یان نەگبەتییەكی ڕووت یان هی هەردووكیان، نازانم، هەر وەك چۆن پڵەنگێكی برسی دوای ئاسكێك دەكەوێت، منیش ئاوا جار جار خەیاڵی مردن دوام دەكەوێت، لێم نزیك دەبێتەوە، نزیكیتر، هەر ئەوەت زانی سەرێك بەرز دەكەمەوە وەك چەتر بەسەر سەرمەوەیه، هەر خۆشم نازانم چۆن خۆمی لێ قوتار دەكەم. بەڵام هیچ كاتێك وەك ئەم جارە لێم نزیك نەبووبووەوە، تەواو خۆی تێكەڵاوی سێبەرەكەم كردبوو.
بۆ نامكوژی...؟؟
كە من بەناو فەنابوونی ئەم هەموو حەسرەتەدا شۆڕ بوومەتەوە
بە نێو جەنگی ئەم هەموو فیراقەدا تێپەڕیوم
لە ناو ئەو هەموو ئەویندار و دێوانەبوونەدا گەورە بووم
بە هەموو یەئسە ڕەنگ مەغریبیەكانمەوە
لە ئێوارەكانی تەنیاییدا
ئەم سەفەری عیشقەم نەگەیاندە كۆتا
ماتڵی چیت .........بۆنامكوژی ؟؟
*
بهقاچاغڕۆيشتن به‌ره‌و سهرزهمينى خه‌ياڵ
خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ ڕۆمانی (سواره‌کان به قاچاغ بووکیان گواسته‌وه)ی دواڕۆژ کاروان و کاروان عومه‌ر کاکه‌سوور