شه وانەی 2
خۆشم ئەوێت
چونکە دەیناسم
بە هەڤاڵی و تاقانەیی،
- شار
هەموو نامۆیی و دژمەنایەتییە.-
ئەو کاتێ کە دەسە دڵۆڤانەکەی بە دەسمەوە ئەگرم
لە تەنیاییە خەمبزوێنەکەی تێئەگەم.
پەژارەکەی
ڕۆژپەرێکی دڵگرانە
لە دوورەوڵاتی و بێکەسییدا
هەروا کە خۆشییەکەی
هەڵاتنی تەواوی هەتاوەکانە
و ناشتا
و نامی گەرم،
و پەنجەرەێک
کە بەیانیان
هەوای خاوێن
ئەکرێتەوه،
و تەرچکی گوڵەشەمانییەکان
لە پاشۆرەی حەوز.
کانیاوێک
ئێوارە هەڵفڕیوەکانی تەمەنم
((بۆ ئەو ئێوارە هەڵفڕیوانەی شێتی لە عاشق بوونم دەتكا،
بێ ئومێدیش لە ڕوانینم.
بۆ ئێوارەكانی هاوینی 2009ی تەمەنم))
فیستیڤاڵی به‌رلیناله و هه‌نگوین
هه‌میشه حه‌زده‌که‌م وه‌ک سواڵکه‌رێک ده‌ست پان بکه‌مه‌وه و بڵێم: ''خه‌ڵکینه بۆخاتری خوا خێرێکم پێ بکه‌ن تۆزێ له‌و کاتانه‌ی خۆتانم بده‌نێ که‌له کاری خراپ و هاتوچۆی به‌تاڵدا به‌فیڕۆی ده‌ده‌ن.''
(نیکۆس کانتزاکیس1883-1957)
فیستیڤاڵی به‌رلین (nternationale Filmfestspiele Berlin) ناسراو به (به‌رلینالهBerlinale)
(400فیلم چاوه‌ڕێی خواردنی کێکی یادی شه‌ستساڵه‌ی فیستیڤاڵی ئه‌مساڵمانن) ئه‌مه وته‌ی دیتر کۆسلیکی به‌ڕێوه‌به‌ری فیستیڤاڵه‌که‌یه بۆ ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن.
پەنجەره
پەنجەرەێک بۆ بینین
پەنجەرەێک بۆ بیستن
پەنجەرەێک کەوەکوو ئەڵقەی بیرێ
بەجەرگەی ئەرز ئەگات لە ئاخری خۆیدا
و بە لای پانایی ئەم دلۆڤانییە پەیتا پەیتای شین ئەکرێتەوە
پەنجەرەێک کە دەسە چکۆلەکانی تەنیایی
لە بەخشیشی شەوانەی عەتری ئەستێرەکان دەسواز
دارماڵ ئەکات
و لەوێووە ئەکرێ
خۆرەتاو میوان کرێ بە دوورەوڵاتی گوڵە شەمانییەکان
پەنجەرەێک بۆ من بەسە
من لە وڵاتی بەبلانەکان دێم
لە ژێر سێبەرە دارەکانی قاغەزی
لە باخی کتێبێکی وێنەدار
"تۆدۆرۆف"١ لەنێوان فۆڕمگەرایی و چێژگەرایی
خوێندنەوە هەر تەنها بۆ زانیاری و شارەزایی نییە، هەر تەنها ئەوە نییە مەعریفە و لێهاتوویی خۆتی پێ زیاد بكەیت، دۆزینەوەی چەند رستەیەك نییە بوونی خۆتی پێ بوڕوژێنی، یان مانایەك تا ملكەچی بیت، بۆ ئەوە نییە قسە لەو كۆمەڵگەیە بكەیت كە ئەو داهێنانەی تێدا كراوە، بەڵكو گەیشتنە بەشێوازێكی دیكەی جوانتر لە پەیوەندی بەستن لەنێوان مرۆڤ و مرۆڤ، مرۆڤ و دنیا. خوێندنەوە هەڵنانی مرۆڤە بەرەو جوانی و كەمال، بەرەو كرانەوەو خۆشەویستی و چێژبردن.
(1)
گه‌ڕه‌کی شاعیران
دونیا هه‌تاوه
به‌ر په‌نجه‌ره‌که‌م سێبه‌ر
ته‌یرێک له‌به‌ر هه‌تاوه‌که‌دا،
هه‌ڵنیشتوو به جلکی ڕه‌شه‌وه له‌سه‌ر چڵێک به‌فر
خه‌واڵوو ده‌چمه به‌ر په‌نجه‌ره‌که
دایکم له هه‌یوان به‌دیار قوڵپی سه‌ماوه‌ره‌وه
دیژله‌مه ده‌خواته‌وه و له‌به‌رخۆیه‌وه قسان ده‌کا
به‌و به‌یانییه
زوڵێخا له سه‌ربان جلک هه‌ڵده‌خات
*