عاشق و سۆفی لە خولقا ئەم مەلەک شەیتانە ئەو

عاشق و سۆفی لە خوڵقا ئەم مەلەک شەیتانە ئەو
پیری بادە و شێخی تەکیە ئەم بەشەر حەیوانە ئەو
ڕازی عیشقم بردە لای زاهید وەکو کەر گوێی لەقان
حاڵی بووم خاڵی بوو ملپانە خەریکی نانە ئەو
نووری مەی فەرقی لەگەڵ شوعلەی ئەلەکتریکا هەیە
ئەم چرای ئافاقی فیکرە و خاسـی کۆڵانانە ئەو

گۆڕە ئاوییەکان

- سەرنجی پێش خوێندنەوە :
هاوڕێی هونەرمەندم ، ڕەوانشاد "ئیبراهیم چێوار" ،کاتی خۆی و لە وەڵامی نامەیەکمدا ، لە باسکردنی ئەحواڵی خۆیدا بۆی نوسیبووم :
[ ... بەندەش خەم بە هەموو شتێک دەخوا و هەموو شتێ لەم سەرزەمینە ڕوو ئەدا وا ئەزانم من تاوانبارم و من لێی بەرپرسیارم و هیچیشم پێ ناکرێ جگە لەوەی هەندێ جار لەسەر تەختەی شانۆ ئەو زامانە دەکولێنمەوە ...]

بۆیە ئەم دەقە شیعرییەش ، لێبوردننامەی منە ، بۆ نەزیفی هیجرەتی ئەوانەی لە نیشتمان هەڵدێن . منی دوا بزماری چەقیو لە تابووتی قەسیدەیەک ، بەر لە تەواوکردنی ، سەفەری مردنی کرد ! .

بۆ دایکم

بیری نانەکەی دایکم ،
قاوەکەی دایکم دەکەم !
بیری دەکەم ، کەدەستی بەسەرمدا دەهێنا .
منداڵیی ، ڕۆژ بەڕۆژ لە مندا گەورە دەبێ و
منیش هەتا دێ ، عاشقی تەمەنی خۆم دەبم
چونکە ئەگەر بمرم
شەرم لە فرمێسکی دایکم دەکەم !
دایە !
ئەگەر ڕۆژێ گەڕامەوە
بمکە بە کۆڵوانەی بەرت
ئێسکەکانم بەو گیایە داپۆشە

فڕین بەسەر سینییەکەی مام زۆرابدا

ئەم نووسینە بڕیار بوو لە ژمارەیەکی تایبەتی گۆڤاری گەڵاوێژدا بڵاوبکرێتەوە کە تەوەرێکی تایبەتی بۆ خوێندنەوەی ئەلف و بیێ باڵدار تەرخان کردبوو. تەوەرەکە ئامادەنەکراو و نووسینەکەی منیش لای خۆم هەر بە بڵاونەکراوەیی مایەوە.