کەنارەکان

-١-
فۆرمێکی نوێی ئیمپریالیزم دادەمەزرێت : 
ڕۆژئاوای سیاسەتوانی ئەمریکیی – ئەوروپیی ، سوپایەکی تر بۆ سوپاکەی خۆی دەخوڵقێنێ : ئەم سوپا خوڵقێنراوە ؛ دەمێ "سوپایەکە لە پەراوێزدا" و ، دەمێکیش "سوپایەکی پێشڕەوە" . ڕۆژئاوا ، تاکەکانی ئەم سوپایە لەناو گەلانی "دۆست" ەوە هەڵدەبژێرێت . ئەم سوپایە ، سوپایەکی کیشوەربڕە . نەفەرەکانی ، نیشتەجێی هەمان ئەو شوێنانەن  کە لە گوند و شارەکانی خۆیاندا ، تیایاندا دەژین . ئەمانە ، هەرکەسە و لە شوێنی خۆی حازروئامادەیە ، گوێ قوڵاغی سەعاتی سفرە ! ئەم سوپایە ، سوپایەکی گوێڕایەڵ ، ڕاهێنراو ، بەوەفایە . 
 

دۆزەخ لە عیشقە خاڵی و جەننەت لە دەرد و داغ

دۆزەخ لە عیشقە خاڵی و جەننەت لە دەرد و داغ
عاشق لە حەشریشا نیەتی جێ دڵێ فەراغ
گەر عازیمی زیارەتی کەعبەی مەحەببەتی
ڕێ: چاکی دڵ؛ عەلامەتی ڕێ: داغ و شوێنی داغ
عیشق ئاگرێکە بەر بووە ھەر کەس دەبێ بە کەس
گەر ڕۆژەرەش وەکوو شەوە بێ، بوو بە شەوچراغ