تەنهایی وەک بوعدێکی فەلسەفی
لەناو دەقێکی شیعری شەهید کەوڵۆسیدا..
لەناو دەقێکی شیعری شەهید کەوڵۆسیدا..
ئەوە دوا ئێوارە بوو هەستی كرد دڵی وەكو ئێسكوپروسكی مناڵەكەی لەژێر پێی ڕێبوارانا ئەشكێ و تاهەتایە خوێنی لێ ئەچۆڕێ. بیری كردەوە چ جیاوازیەك هەیە لە نێوان مردن بەتێری و برسێتیدا؟ چ جیاوازیەك هەیە لە نێوان ئەوەی بەتێری باوەش بەمەرگدا بكەیت، یاخودا لە برسێتیدا ڕووبەڕووت بێت؟ دەی هەر چۆنێك بێت ئەو مناڵە پاروە نانێك بخوات باشترە، تاهیچ نەبێت ئەو موعتادە بچكۆلە لە ئێوارەیەك لە ئێوارەكانی ژیانیا، بە كامی دڵی خۆی نان بخوات.
ئه‌وه پاسه‌که هات، خوایه ئه‌وی تیا نه‌بێت، که ده‌یبینم دوو کیلۆ که‌م ده‌که‌م. بینینی ژنه کۆنه‌که‌م بۆ زه‌عیفی باشه، که به‌زه‌رده‌خه‌نه درۆکه‌یه‌وه ده‌ڵێ به‌یانیت باش، ده‌ڵێی بزمارێکی ژه‌هراویی به‌سه‌ر دڵمدا ده‌چه‌قێنن.به چه‌قۆ ده‌که‌ونه گیانم و پله پله گۆشتم لێ ده‌که‌نه‌وه، چونکه ده‌زانم درۆ ده‌کات.
دوو ساڵێک به‌ر له ئێستا زۆرێک له خه‌ڵکی ئێمه پڕئومێد کران به‌وه‌ی که بزووتنه‌وه‌یه‌کی سیاسیی به سێتێک به‌ها و ئه‌خلاقییاتی جیاواز له به‌ها و ئه‌خلاقییاتی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانه‌وه دروست بووه‌و به‌م ئارگیومێنته‌وه هه‌ڵمه‌تێکی گه‌وره‌ی کۆکردنه‌وه‌ی خه‌ڵک به‌ده‌وری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان-دا به‌ڕێخرا. له‌م هه‌ڵمه‌ته‌دا زۆرێک له رۆشنبیران و نووسه‌رانی ئێمه ڕۆڵی گه‌وره‌یان بینی له ته‌بلیغکردن بۆ گرنگیی به‌ها و ئه‌خلاقییات له سیاسه‌تکردندا و له بهوههمدابردنی خه‌ڵکدا به‌وه‌ی که به‌دیارییکراویی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بزووتنه‌وه‌یه‌کی خاوه‌ن به‌ها و ئه‌خلاقییاتی جیاوازه.
شیعرەكانی (محەمەد عومەر عوسمان) هەڵگری دنیایەكی فەنتازی و پڕ لە ئازار و غەریببوونی ئینسانەكانن. من لە خوێندنەوەی دیوانە تاقانەكەی (لەغوربەتا) هەستم دەكرد ئەم شاعیرە لە قووڵایی ئازارەكاندا دەنووسێت.