ژمارە و حەرفی نووسینت گشت عەرەبین
لە غەم شاری دەروون مەعموورە ئەمشەو
لە غەم شاری دەروون مەعموورە ئەمشەو
بناغەی مــڵکی دڵ خاپوورە ئەمشـــــەو

(ڕەوانســــــەر) بۆ لە زیددی من فەرەنگی
لە بەردەرگای ڕەقیب مەسروورە ئەمشــەو

ئەمن فەرهاد و شـــــاهید بێســـــــــتـوونە
ئەتۆ شیرین، شەماڵ شاپوورە ئەمشــــەو

لە وەصــڵت مــــــــەنزڵی دوورکەوتەوە دڵ
دەبێ دڵ ویسعەتێکی وەک فەلەک زیاتر وە کەف بێنێ
دەبێ دڵ ویسعەتێکی وەک فەلەک زیاتر وە کەف بێنێ
شەو و ڕۆژی فیراق و وەصلی دولبەر تا بگونجێنێ

دەخیلت بم کوڕی ئەمڕۆ بە، فەردا وا دەکەم هیچە
چ فەرداها تیا نەکراوە کارێک و بووەتە دوێنێ

زوبانی حاڵی پەروانە لە وەختی سووتنا دەیوت:
کەسێ واریثمە وەک من بێ، لە عیشقا خۆ بسووتێنێ

بە چاوان غەمزە و ئیما مەفەرموو
بە چاوان غەمزە و ئیما مەفەرموو بە قەتڵی عاشقی شەیدا مەفەرموو
کە من کوشتەی جەمالی تۆم عەزیزم، لە باغی جەنەتلمەئوا مەفەرموو
ئەتۆ موو سونبوڵ و ڕوو ئافتابی لە حوسنی تەڵعەتی لەیلا مەفەرموو
دەڵێن: فەرمووتە بمکوژێ بە ناحەق کە تۆ سوڵتانی حوسنی وا مەفەرموو
دوو چاوم، دوور لە تۆ، تۆفانی خوێنە لە مەوج و جۆششی دەریا مەفەرموو
دەمت وا بێنە، قیبلەم، تۆی تەبیبم بە تەشریفی دەمی عیسا مەفەرموو
سـەرابسـتان خـەرابـسـتانـە ئـیمـڕۆ
سـەرابسـتان خـەرابـسـتانـە ئـیمـڕۆ بەهاری عەیشی مە زستانە ئیمڕۆ
بــە زەردی پـاییـزی ڕەنـگــم دیارە بە خاڵی ڕووتە تابووستانە ئیمڕۆ
ژیـانـی عـومـرەکـەم بـێ تـۆ زیانـە گوڵستان بۆم بە خارستانە ئیمڕۆ
تەواوی زیندەگانیت بێ وجوودت سەراپا وەک قومارسـتانە ئیمڕۆ
کەنارستانی عیشقت بۆ تەجەممول ئەوێسـتا نەوعـی شارسـتانە ئیمڕۆ
هەتاوی خاکی گەرمێنت بە من چی؟! لە بۆ من هەر وەکو کوێسـتاتە ئیمڕۆ
گوڵی من بێ نەزیرە، تۆ تەماشـــا ویـلایەت پاکی باغســتانە ئیمــــڕۆ
پاییزێکی بهڵاڵوکی
سیگارێک دهس له ملانی دوو قامکم
سیگارێک نازانێ سیگاری نیم!
سیگارێک دهس له ملانی دوو قامکم
خیابان ههروا چۆڵ
- ههروا یانی زۆر چت! -
ههنگاو ههڵئهگرم
ههرچهن قورسه
ڕهنگه تووشی دیسکی کهمهر بم
- دیسک یانی زۆر چت! -
سیگارێک دهس له ملانی دوو قامکم
سیگارێک چاوهڕوانی لێوی ڕهشه
لێوێک کهمڕهنگتر له ماتیک
گومان ئهکێشێ!
خیابان که چۆڵ بوو
- ههروا -
سوورتر تێکهڵی ئهبم!
ههنگاو که قورس بوو،
ههڵمگرت!
پێش ئهوهی بگهمه نازانم کوێی خیابان
نەفەس سەمتوورە، سینەم ساز و دڵ نەی
نەفەس سەمتوورە، سینەم ساز و دڵ نەی
حیکایەتخوانی دووریی تۆن پەیاپــەی

بە زیکری تۆ وەکو سۆفی هەمیشە
مەقاماتی فەنا فی اللە ئەکەم تەی

چە شیرینە لەگەڵ شەهدی حزوورا
لە تۆ خەندە و لە من ئاوازی ئۆخەی
