نە بادا تەنهایی لاڵ بێ!

ئێوارەی رۆژێکی دییە و
سینییە گوڵەبەڕۆژەی باوکم، دۆشەکەکەی، سەرینە باگردێنەکە و ڕادیۆکەیشی
گشت پێکەوە لەگەڵ ئەودا، هەموویان دێنە بەردەرگا
بۆ لوولەی گووڵەبەڕۆژەکان
چەند دەفتەریكی کۆنی من، دوا ژمارەی گۆڤاری ئەلف با
لە بەردەم خۆیدا دادەنێ و
پیاڵەیەکی بە تیپ پێچراو
قنج لە ناو گۆلەبەڕۆژەکەدا، ڕێک بە پێوە و
لە حالەتی ئیستیعدادا، ڕادەگیرێ
ئەم سینییە لە موگناتیسێکی ئیچگار گەورەی گەڕەک دەچێ
ها چەند دەقیقەیەک نابا و

ساقی! وەرە، مەیخانەی دڵ کۆنە ڕەحیقی

ساقی! وەرە، مەیخانەی دڵ کۆنە ڕەحیقی
گەر مایلی طەوفی حەرەم و بەتی عەتیقی!
یەک ڕەنگم و بێ ڕەنگم و ڕەنگین بە هەموو ڕەنگ
بەم ڕەنگە دەبێ ڕەنگ ڕژیی عیشقی حەقیقیی
مرواریی ئەشکم وەکو یاقوتی ڕەوانە
ساقی! بدە لەو لەعلە شەرابێکی عەقیقی..
دایم لە حەضەردا سەفەریی بە.. لە وەطەندا

بە مەرگی خۆت قەسەم، زاهید، هەموو عومرت عوبوورێکە

بە مەرگی خۆت قەسەم، زاهید، هەموو عومرت عوبوورێکە
مەقام و مەنزڵت، ئاخر، لەکن جەمعی قوبوورێکە
دڵم بەردە ئەگەر شاخە، بە چاوی سووکی مەنواڕێ
بە خۆڕایی نەسووتاوە، ئەمیشە کێوی طوورێکە
شوعاعی ڕووت لە گەردندا دیارە دڵ دەسووتێنێ
بنازم بەم تەجەللایە، چ خورشید و بلوورێکە!

بایێ لە طەرەف قیبلەمەوە دێت و وەزانە

بایێ لە طەرەف قیبلەمەوە دێت و وەزانە،
یا بۆیی هەناسەی دەمی غونچەی لەرەزانە؟!
ئەشکم، کە لەگەڵ عەشقمە، طیفلێکی فەهیمە
هۆشم، کە لەگەڵ خۆشمە، پیرێکی نەزانە
تیژاوی سوروشکم وەکو ئیکسیری سوهەیلە
ڕووخسارەیی زەردم وەکو ئەوراقی خەزانە
شێخم! وەرە دەر، فەصڵی بەهار و گوڵ و گەشتە

ناساندنی كتێبێكی كۆن؛ ئێزیدییەت لە كۆن و نوێدا

كتێبی "ئێزیدییەت لەكۆن و نوێدا"، لەلایەن یەكێك لەمیری ئێزیدییەكان" ئیسماعیل بەگی چۆل"ەوە نووسراوە و لە سێ‌ بەشی تایبەت بە بیروباوەڕی ئێزیدییەكان و دابونەریت و هەندێك لە ڕووداوە مێژووییەكانیان و ژیانی یەكێك لە میرە هاوچەرخەكانیان پێكهاتووە.
ئەم كتێبە لە لایەن یەكێك لە مامۆستاكانی مێژووی ڕۆژهەڵات لە زانكۆی بێروتی ئەمریكی، "دكتۆر قوستەنتین زریق"، لەساڵی 1934دا و لە چاپخانەی ئەمریكی لە بێروت بەچاپ گەیشتووە.

پەیکەری خۆشەویستی دەکرا بە جۆرێکی دی بسووتێنرایە

ئەمە بەشێکی کەمی ئەو مانشێتانەیە کە لە هەفتەی ڕابردوودا لە سایت و ماڵپەڕە کوردییەکاندا بڵاوکراونەتەوە لە پەیوەند بە سووتاندنی پەیکەری خۆشەویستییەوە.
(پەروەردە پارکی ئازادی لە قوتابییان قەدەغە دەکات.
تابلۆیەکی پارکی ئازادی کەپڵەکان تووڕەدەکات و ماچکردن قەدەغە دەکات.
دوای شکاندن و سوتاندنی پەیکەری خۆشەویستی، کێڵی گۆڕەکەی شێرکۆ بێکەسیشییان سووتاند.
لە شوێنی پەیکەرە سووتاوەکەی پارکی ئازادی، کچ و کوڕێک ماچی خۆشەویستی دەگۆڕنەوە.)
 

عیشق!

خودایە بمپارێزە
دوورمخەرەوە لە عیشق
مەمخەرە ڕێی تووانەوە
ڕووناکی فرمێسکەکانم بپارێزە
با جارێکیتر بە ناهەق، نەکەونە باوەشی سۆزانییەکەوە
خودایە
گەرووم بە لەرزەی عیشق مەگرە
دڵم بە زەبری سۆز سست مەکە
عەقڵم مەبەستە بە گرێکوێرەکانی عیشقەوە
خودایە
لە باشیی دڵم وەرگرە و بیخەرە سەر توندبوونەوەم

کۆتایی من!

بەشی یەکەم
 
لە پێست داتماڵیم گوڵی خان
کەسێک هاواری نەبیستم.
بەلای لوت!
وەک ئەوەی لە ئاسمانەوە بۆنی بۆسۆیەک بکەی
بەسەر مێشکی ئاگرگرتووی مندا هاتی
نەفرەتێکت بەرگوێ نەکەوت.
بەنینۆک!
نەخشەی زامێکی درێژت لەسەر جەستەم هەڵکەنی،
کەسێک بۆنی قەتماغەی خوێنی نەکردم..
لە ڕەگەوە!
ئەو دەمارانەت جوڵاندم
لە چاوتروکانێکدا، ئاشتی دەگۆڕن بە شەڕ و
بەهەشت دەکەن بە کونەگورگ!
کەسێک ڕەنگێکی منی بە کاڵی نەدی.
ئای گوڵی خان
گەر من خودای خۆشەویستی یاوەرم نەبووایە